ڕێژه‌ی
ئێعدام له
ئێران په‌ره‌ی
ساندوه : 28که‌س
به‌ره‌و جوخه‌کانی
ئێعدام به‌ڕێ
کراون
ڕێنێسانس
نیوز؛ له
ساڵێکدا له
سه‌رانسه‌ری
ئێران 227 که‌س
له سێداره
دراون؛ ئه‌و
ڕێژه‌یه
نزیک به 50 له‌سه‌د
زیاتره له
ئێعدامکراوه‌کانی
ساڵی ڕابردوو.
له هه‌مانکاتدا
له‌م چه‌ند
ڕۆژه‌ی
ڕابردوودا،
بیستوهه‌شت
گیراو، به مه‌به‌ستی
جێبه‌جێکردنی
حوکمی ئێعدمه‌که‌یان،
بۆ گرتووخانه‌ی
ئه‌وین
ڕاگوێزراون
که وێده‌چی
ئه‌و گیراوه
سیاسییه
کورده‌انه
بن که له
گرتووخانه‌کانی
دیکه‌وه بۆ
گوهه‌رده‌شت
ڕاگوێزرابوون.
ڕۆژنامه‌ی
نیویۆرک
تایمزی ئه‌مریکی
له
ڕاپۆرتێکدا
ئه‌مڕۆ
بڵاویکرده‌وه
که
ڕێژه‌ی
ئیعدامه‌کان
له ئێران په‌ره‌ی
ئه‌ستاندووه.
به‌گوێره‌ی
ڕۆژنامه‌که
ساڵی 2007 نزیکه‌ی
277 که‌س
ئیعدام
کراون. ئه‌م
ڕێژه‌یه 100 که‌س
له ژماره‌ی
ئێعدامکراوانی
ساڵی 2006 زیاتره.
ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه
ئاماژه به‌وه
ده‌کات که چه‌ند
ڕۆژ له مه‌وبه‌ر
سێ که‌س له
کارمه‌ندانی
فرۆکه‌خانه‌ی
میهرابادی
تاران، له
لایه‌ن ده‌زگاهه‌واڵگری
و ئاسایشییه‌کانی
کۆماری
ئیسلامییه‌وه
ده‌ستگیر
کراون که یه‌کیان
ئێعدامکراوه
و دووانه‌که‌ی
تریش حوکمی
گرانی هه‌تاهه‌تایی‌یان
دراوه‌تێ.
ئه‌م
رۆژنامه‌یه
ڕوونی ده‌کاته‌وه
که داواکاری
گشتیی تاران عه‌لیره‌زا
جه‌مشیدی ئه‌وه‌ی
ئاشکرا
کردووه که
ئه‌م سێ که‌سه
به تۆمه‌تی
دزینی بڕی 1.4
ملیۆن دوڵار
قۆڵبه‌ست و
حوکم دراون و
ئه‌وه‌شی ده‌ستنیشان
کردووه که
یه‌کێک له‌و
سێ که‌سه
ئێعدام
کراوه؛
ناوبراو به‌ڵام
باسی ئه‌وه
ناکات ئه‌و که‌سه
که‌ی و چۆن
ئیعدام کراوه.
ڕۆژنامه‌که
ده‌نووسێت
"به‌لام له
ئێران
ئیعدامکردنی
خه‌لک زیاتر
له‌ڕێگای هه‌ڵاوه‌سینه‌وه
جێبه‌جێ ده‌کرێت."
ئه‌م
ڕۆژنامه‌یه
له کۆتاییدا
باس له گرتنی
زیاتر له 51 که‌سی
سه‌ر به مه‌زهه‌بی
به‌هاییش ده‌کات
و ڕوونی ده‌کاته‌وه
که ئه‌و که‌سانه
زیاتر به
زیندان مه‌حکوم
ده‌کرێن.
ئه‌و
ڕاپۆرته‌ی
ڕۆژنامه‌ی
نیۆیۆرک
تایمز باسی له
ئێعدامه‌کانی
دوو مانگی
ڕابردووی
کورستان نه‌کردووه.
له‌م دوو
مانگه‌دا دوو
کادری پارتی
ژیانی ئازدی
کوردستان و خوێندکارێکی
کوردیش له
ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا
کوژراون و
پێشتریش دوو
برای سنه‌یی
(که‌یومه‌رس و
نادر محه‌مه‌دی)
به تۆمه‌تی
کوشتنی که‌سێکی
سه‌ر به ده‌وڵه‌ت
ئێعدام
کرابوون. هه‌ردوو
ناوبراو تۆمه‌ته‌کیان
ڕه‌ت کردبۆوه.
چه‌ند
گیراوێکی
سیاسی له‌گه‌ڵ
چه‌ته و ده‌ستدرێژیکه‌ران
تێکه‌ڵ کراون
"چالاکانی
مافی مرۆڤ له
ئێران" له
ڕاپۆرتێکدا
نووسی:
"گرتووخانه‌ی
ئه‌منیه‌تیی
ڕه‌جایی شار
(گه‌وهه‌ر ده‌شت)ی
که‌ره‌ج که
له
پۆلێنکردندا
تایبه‌ت به
گیراوانی
ترسناکه
(مرۆڤ‌کوژ، دز،
ئینسان فڕێن،
ده‌ستدرێژیکه‌ر
و ...) ماوه‌یه‌که
بۆته شوێنی
گیراوه
سیاسییه
شاربه‌ده‌رکراوه‌کانی
(تبعیدی) سه‌رانسه‌ری
وڵات."
ئه‌و
ڕێکخراوه
پێیوایه که
ده‌زگا ئه‌منی
و قه‌زاییه‌کان،
به ناردنی
گیراوانی
سیاسی بۆ ئه‌و
گرتووخانه‌یه،
که ئاسایشی
تێدا نییه و
که‌شوهه‌وایه‌کی
ترسێنه‌ریشی
تێدا حاکمه،
ده‌یانه‌وێ
گیراوانی
سیاسی بخه‌نه
بارودۆخێکی
ناله‌باری
جسمی و ڕووحی
و ئاسایشی گیانیشیان
له تالووکه
(خه‌ته‌ر)
باوێن.
کۆمه‌ڵێک
له‌و گیراوه
سیاسییانه‌ی
که له
گرتووخانه‌کانی
دیکه‌وه بۆ
گه‌وهه‌رده‌شت
ڕاگوێزراون و
وێده‌چێ
زۆربه‌یان
کورد بن، ئه‌وانه‌ن:
1. خالید
فریدونی (
تبعیدی از
زندان ارومیه)
2.
ابراهیم
حسین پور
(تبعیدی از
زندان ارومیه)
3.
محمد نظری (تبعیدی
از زندان ارومیه)
4.
کریم قادری (تبعیدی
از زندان ارومیه)
5.
مهدی زالیه (تبعیدی
از زندان
ارومیه)
6.
هارون
دوانی
(تبعیدی از
زندان ارومیه)
7.
ناصر یوسفی (تبعیدی
از زندان ارومیه)
8.
ارکان
گلفطری
(تبعیدی از
زندان ارومیه)
9.
محمدصدیق
فضلی
(تبعیدی از
زندان ارومیه)
10.
کریم معروف (تبعیدی
از زندان
ارومیه)
11.
فرزاد
کمانگر
(تبعیدی از
زندان اوین)
12.
علی
حیدریان (تبعیدی
از زندان
اوین)
13.
فرهاد وکیلی (تبعیدی
از زندان
اوین)
14.
سیدمصطفی
علوی (تبعیدی
از زندان
اوین)
15.
بهروز
جاویدتهرانی (تبعیدی
از زندان
اوین)
16.
مهرداد
لهراسبی (تبعیدی
از زندان
اوین)
17.
بابک دادبخش (تبعیدی
از زندان
اوین)
18.
حمیدرضا
برهانی (تبعیدی
از زندان
اوین)
19.
منصور
رادپور (تبعیدی
از زندان
چالوس)
20.
جعفر
میرزائی (تبعیدی
از زندان
ارومیه)
21.
قادر
حسنزاده (تبعیدی
از زندان
ارومیه)
22. کاوه
مزیدی فر
(تبعیدی از
زندان نقده)
23. زائر
مصطفائی (تبعیدی
از زندان نقده)
24. محمد
فقیه‌پور (تبعیدی
از زندان نقده)
28 به‌ندکراو،
به‌مه‌به‌ستی
ئێعدامکردن،
به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ی
ئه‌وین به‌ڕێکران
هه‌ر له پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ
ئیعدامی خه‌لک
له ناو
زیندانه‌کانی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران‌دا هه‌ڵسوراوانی
ماڤی مرۆڤ و
دیمۆکراسی له
ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا
بڵاویانکرده‌وه
که 28 به‌ندکراو
له به‌ندیخانه‌ی
گه‌وهه‌رده‌شتی
که‌ره‌جه‌وه
بۆ به‌ندیخانه‌ی
ئه‌وین
ڕاگواێزراون
و بڕیاره سبه‌ینێ
ئێعدام بکرێن.
شیمانه ده‌کرێت
ئه‌وانه ئه‌و
گیراوه
سیاسییه
کوردانه بن
که له
گرتووخانه‌کانی
دیکه‌وه بۆ
گه‌وهه‌رده‌شت
ڕاگوێزربوون.
ئه‌م
ڕێکخراوه
ڕایگه‌یاندووه
که له‌ڕۆژانی
داهاتوودا
ئاماژه به
ناوی هه‌موو
ئه‌و که‌سانه
ده‌کات که
بڕیاره
ئێعدام
بکرێن،
ڕوونیشی ه‌کاته‌وه
که تا ئێستا
ته‌نیا ناوی 4
که‌سیان بۆ
ئاشکرا بووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی
ئه‌م
ڕێکخراوه‌دا
هاتووه که
ئێستا چوار که‌سی
زۆر گه‌نج له
گرتووخانه‌ی
گه‌وهه‌رده‌شت
چاوه‌ڕاوانی
ئیعدام ده‌كه‌ن
به پیێ ئه‌م
ڕێکخراوه‌یه
یه‌کێک له‌م
چوار که‌سه له
کاتی گرتنی دا
15 ساڵانه بووه.
ئه‌م
ڕێکخراوه له
کۆتاییدا
وێرای مه‌حکومکردنی
ئه‌م
ئیعدامانه
داوا له رای
گشتی و سه‌رۆکی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
ده‌کات که
پێش به
ئیعدامی ئه‌م
کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه
بگرن.
ئا:
کامران
سۆهرابی
سه‌رچاوه
: رێنێسانس
نیوز