یاده‌وه‌ری
بیسته‌مین
ساڵی تیرۆری
شه‌هید سه‌ید
ڕه‌سوڵ ده‌هقان
(سه‌ید ره‌سوڵ
بابی گه‌وره)
ڕۆژی
شه‌ممه ڕێکه‌وتی
12/01/2008 هاوکات له‌گه‌ڵ
یادی بیسته‌مین
ساڵرۆژی شه‌هید
بوونی سه‌ید
ڕه‌سوڵ
دیهقان ،
ناسراو به سه‌ید
ڕه‌سوڵی بابی
گه‌وره ،
ڕێوڕه‌سمێکی
بنه‌ماڵه‌یی
، له لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیده‌وه
، له شاری
ویسته‌رۆسی
وڵاتی سوئید ،
به‌ڕێوه چوو.
له‌و
ڕێوڕه‌سمه‌دا
، که به
گوێره‌ی هه‌ڵکه‌وته‌یی
جێگا و ڕێگا و
دور و نزیکی
شوێنی ڕێ‌و ڕه‌سمه‌که
هه‌م له خۆی
وڵاتی سوئید
دا و هه‌م بۆ
وڵاتانی ده‌وروبه‌ر
، بیری لێکرابووه
.
کۆڕێکی
که‌مێک بچوک
به‌ڵام ڕێک و
پێک و شیاو
بوو که به‌شێک
له
ناسیاران، له
دۆستان ،له
کۆڕ و کۆمه‌ڵ
، له
ڕێکخراوه
سیاسیه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان و له
که‌سایه‌تیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
وڵات، تێدا به‌شدار
بوون .
له‌و
ڕۆژه‌دا ، له
پروگرام و به‌رنامه‌یه‌کی
شه‌ش سه‌عاتی
پوخت و جوان
دا ، که
بێجگه له
وتاری خۆی بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هید ، گه‌لێک
وتار و په‌یام
و شیعر و فیلم
له سه‌ر که‌سایه‌تی
، نیشتمان په‌روه‌ری
و گه‌ل خۆشه‌ویستی
، هه‌روه‌ها
ئازایه‌تی ،
کارلێهاتویی
و شۆڕشگێڕی و
ئیمان به
کوردایه‌تی
شه‌هید سه‌ید
ڕه‌سوڵ باسی
لێوه‌کرا و به
حه‌ق به‌رز و
به‌ڕێز نرخا ، به‌و
شێوه‌ی که ده‌بوو
ببێ .
له
کۆتاییدا ،
هیوا و هومێدی
به‌شدارانی
ڕێوڕه‌سمه‌که
به‌وه بوو که
به هیممه‌تی
کوه‌د و
کوردستان
خۆشه‌ویستان
، گرێپوچکه‌ی
تیرۆری
ناجوامێرانه‌ی
ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌ی
خه‌باتی
ڕزگاری کورد و
کوردستان
بکرێته‌وه و
تاوانبارانی
ئه‌و جه‌ریمه
گه‌وره‌یه
به
کوردستانیان
بناسرێ .





