خۆپێشاندانی
کوردستانیان
دژی هێرشی
تورکیا له
وڵاتی نۆروێژ
ڕۆژی 27/2/2008 له
شاری ئۆسلۆی
پایته‌ختی
نۆروێژ
خۆپیشاندانێک
دژ به هێرشی داگیرکه‌رانه‌ی
تورکیا بۆ
باشوری
کوردستان به
به‌شداری
کوردستانیانی
شاری ئۆسلۆ و ده‌وروبه‌ری
ساز کرا
، هه‌رچه‌ن خۆپیشاندانه‌که له‌کاتی
ده‌وامی
ئیداری و مه‌کته‌ب
بوو به‌ڵام
ڕاده‌یه‌کی
به‌رچاو له
کوردستانیان
ده‌ستیان له
کار و خوێندن هه‌ڵگرت
و به‌شداری
خۆپیشاندانه‌که
بوون .
خۆپیشاندان کاتژمێر
1ی نیوه‌ڕۆ له
به ده‌رکه‌ی
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
نۆروێژ به
شعاری دژی ئه‌و
هێرشه
داگیرکه‌ریه‌ی
تورکیا ده‌ستی
پێ‌کرد و ناڕه‌زایی
خۆیان دژ به‌و
هێرشه ده‌ربڕی
دوایی
داخوازنامه‌ی
خۆپیشانده‌ران
له لایه‌ن سێ
کچه کورده‌وه
پێشکه‌ش به
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
نؤرويژ کرا .
سه‌عات 1و نیو
خۆپیشاندانه‌که
به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی
تورکیا به‌ڕێ
که‌وت .
له به‌ر
باڵوێزخانه‌ی
تورکیاش جه‌ماوه‌ری
خۆپێشانده‌ر
ڕق و توڕه‌یی
خۆیان به‌رانبه‌ر
به‌و
داگیرکاریه‌ی
تورکیا
بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک
به دروشمی "
هێرشی
داگیرکاری
تورکیا
بێڕێزیه به
سه‌روه‌ری
خاکی کوردستان
" " تورکیا بۆ
ده‌ره‌وه له
کوردستان" " تورکیا
داگیرکه‌ر "
ده‌ربڕی . ڕاده‌یه‌کی
زۆر له
ڕێکخراو و
لایه‌نه
سیاسیه‌کان
به‌شداری ئه‌و
خۆپیشاندانه
بوون . ئه‌ندامانی
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان به‌شداری
چالاکیان له
ڕێپێوانه‌که‌دا
هه‌بوو