سبه‌ی
دانیشتوانی
خانه‌قین دژ
به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی
سوپای عیراق
بۆ پارێزگاكه‌یان
خۆپیشاندان
ده‌كه‌ن
(سبه‌ی)
قایمقامی
قه‌زای خانه‌قین
راگه‌یاند
هێزێكی زۆری
سوپای عێراق،
له سه‌رله‌به‌یانیی
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه،
چۆته خانه‌قین
و مه‌رزی مه‌نزه‌ریه
و خاڵی
پشكنینی
داناوه،
رونیشیكرده‌وه
كه ئه‌و ته‌ده‌خوله
به توندی له
لایه‌ن خه‌ڵك
و حزبه
كوردستانیه‌كان
و ئیداره‌ی
شاره‌كه‌وه
ره‌تده‌كرێته‌وه
و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
سبه‌ی له
خانه‌قین
خۆپیشاندانێك
به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
محه‌مه‌دی
مه‌لا حه‌سه‌ن
قایمقامی قه‌زای
خانه‌قین رایگه‌یاند
"ئه‌مڕۆ
هێزێكی زۆری
سوپای عێراقی
داخڵی خانه‌قین
بووه و خاڵی
پشكنینی
داناوه و
هاولاَتیان ده‌پشكنن”.
قایمقامی قه‌زای
خانه‌قین له
لێدوانێكیدا
بۆ ئاژانسی
(ئه‌سواتولعیراق)
وتیشی "ئه‌م
ره‌فتاره‌ی
سوپای عێراق
مه‌رامی
سیاسیی له
پشته‌وه‌یه"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا
كه "سوپای
عێراق بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه ده‌كات
كه بۆ راوه‌دوونانی
تیرۆریستان
هاتووه له
كاتێكدا خانه‌قین
باشترین ره‌وشی
ئه‌منیی هه‌یه”.
له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه
دارا حه‌مه
عه‌لی به‌رپرسی
لقی گه‌رمیانی
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستان
رایگه‌یاند
"ئێمه وه‌ك
حزبه
كوردستانیه‌كان
و توركمانه‌كان
له خانه‌قین،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ،
كۆبونه‌وه‌یه‌كمان
ئه‌نجام دا و
به كۆی ده‌نگ
بڕیارماندا
هاتنی سوپای
عێراقی بۆ
خانه‌قین ره‌تبكه‌ینه‌وه”.
وتیشی "له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی
باری ئه‌منیی
خانه‌قین زۆر
باشه و له
رووی نه‌ته‌وه‌یی
و تایه‌فی و
ئه‌منیه‌وه
گرفتی نییه،
بۆیه هاتنی
سوپای عێراق
بۆ ئه‌و قه‌زایه
به مه‌رامێكی
سیاسی ده‌زانین”.
ده‌رباره‌ی
خۆپیشاندانه
چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی
سبه‌ینێش، به‌رپرسی
لقی گه‌رمیانی
حزبی زه‌حمه‌تكێشان
وتی "سبه‌ی
ته‌واوی چین
و توێژه‌كانی
خه‌ڵك له
خانه‌قین
خۆپێشاندان
ده‌كه‌ن بۆ
دژایه‌تیكردنی
هاتنی سوپای
عێراق بۆ خانه‌قین
و یاداشتێك بۆ
دهسهلاَتدارانی
كوردستان و
عێراق به‌رز
ده‌كه‌نه‌وه”.
وتیشی "سه‌ره‌تا
هه‌ڵوێستی
ناڕه‌زاییمان
به شێوه‌ی
مه‌ده‌نیانه
ده‌بێت و ئه‌گه‌ر
سوپاكه نه‌كشایه‌وه،
ئه‌وا كورد هه‌ڵوێستی
توندی ده‌بێت”.
قه‌زای خانه‌قین
(155كم باكوری
رۆژهه‌ڵاتی
به‌عقوبه) یه‌كێكه
له ناوچه‌كانی
جێگه‌ی
ململانێی
نێوان حكومه‌تی
هه‌رێمی
كوردستان و
حكومه‌تی
ناوه‌ندیی
به‌غدا.
له ماوه‌ی
چه‌ند هه‌فته‌ی
رابردوودا
ئۆپراسیۆنی
(به‌شائیرولخه‌یر)،
كه هێزه
عێراقییه‌كان
دژ به گروپه
چه‌كداره‌كانی
پارێزگای
دیاله ئه‌نجامی
ده‌ده‌ن،
ناوچه‌كانی
ده‌روبه‌ری
خانه‌قینی
گرتۆته‌وه و
هه‌فته‌ی
رابردووش هێزی
پێشمه‌رگه،
به‌پێی رێكه‌وتنێكی
نێوان سه‌ركردایه‌تیی
كورد و حكومه‌تی
به‌غدا، له
هه‌ردوو
ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په
و جه‌له‌ولا
كشایه‌وه.