خۆپێشاندانی
ئه‌مرۆی
باكوری
كوردستان 20 بریندار
وكوژراوێكی
لێكه‌وته‌وه
هاووڵاتی:20/10/2008
هاوڕێ كه‌ریمی
بڵاوبونه‌وه‌ی
هه‌واڵی ئه‌شكه‌نجه‌دان
و سوكایه‌تی
كردن به رێبه‌ری
پارتی
كرێكارانی
كوردستان، عه‌بدوڵا
ئوجه‌لان له
دوررگه‌ی
ئیمرالی، خه‌ڵكی
باكوری
كوردستانی
هێنایه سه‌رشه‌قام
و له چه‌ند
رۆژی رابردوه‌وه،
خۆپێشاندان له
شاره‌كانی
توركیا به‌رده‌وامه
و تا ئێستا به
ده‌یان كه‌س
له
خۆپێشانده‌ران
گیراون و ئه‌مرۆش
له ناوچه‌ی
بایه‌زید یه‌كێك
له
خۆپێشاندران
له لایه‌ن پۆلیسه‌وه
كورژراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی
دیجله بڵاوی
كرده‌وه كه
له خۆپێشاندانێكدا
له ناوچه‌ی
بایه‌زید
باكوری
كوردستان، شه‌ڕ
و پێكدادان له
نێوان هێزه‌كانی
توركیا و
خۆپێشاندران
روی داوه و
پۆلیسیش به
گازی فرمێسك
رێژ و ئاو و گوله‌ی
راستی هه‌وڵی
بڵاوه
پێكردنی
خۆپێشاندانه‌كه‌ی
داوه و له
ئه‌نجامدا یه‌كێك
له
خۆپێشاندران
به ناوی ئه‌حمه‌د
ئۆزه‌ر، له
لایه‌ن
پۆلیسی
توركیاوه كوژراوه
و زیاتر له
بیست كه‌سیش
بریندارن و ده‌یان
كه‌سیش له
لایه‌ن
پۆلیسه‌وه گیراوون.
دوابه‌دوای
بڵاو بونه‌وه‌ی
هه‌واڵی
سوكایه‌تیكردن
و ئه‌شكه‌نجه‌ی
رێبه‌ری
پارتی
كرێكارانی
كوردستان له
لایه‌ن
پارێزه‌ره‌كانیه‌وه،
په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی
ده‌كات كه ئه‌گه‌ر
ئه‌و كارانه‌ی
توركیا به‌رده‌وامبێت
ئه‌وا ئه‌وان خۆیان
بۆ شه‌ڕێكی
قورس له‌گه‌ڵ
توركیا
ئاماده‌ده‌كه‌ن.
له
رۆژانی
رابردوودا خوپێشاندان
له ناوچه‌ی
دیاربه‌كر و
باتمان و هه‌كاری
و جه‌زیره و
چه‌ندین
شاریتر ده‌ستی
پێكرد و هه‌موو
خۆپێشاندانه‌كانیش
به شه‌ڕ له
نێوان پۆلیس و
خۆپێشانده‌راندا
كۆتایی پێهات
و تا ئێستاش
خۆپێشاندان له
شاره
جیاوازه‌كانی
باكوری
كوردستان به‌رده‌وامه
و ئاڵۆزی
ناوچه‌كه‌ی
گرتۆته‌وه و
توركیاش له
هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی
بارودۆخه‌كه‌دایه
و ئه‌مرۆ سه‌رۆك
كۆماری
توركیا له
وڵامی
پرسیاری گۆڤاری
دێر شپیگێلی
ئاڵمانیدا
دانیبه‌وه‌دا
نا كه ئه‌وان
جیاوازیان
كردوو له نێوان
كورده‌كان و
توركه‌كاندا
و وتی " راسته
كه له نێوان
كورده‌كان و توركه‌كاندا
جیاوازی
كراوه و ئه‌مڕۆ
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین
كه مافی كه‌لتوری
كوردان بپارێزین
".