له‌ماوه‌ی
10 مانگدا 4552 گه‌نج
سنوورداشكراون
وورده‌كاری
ئه‌و 13 كورده‌ی
له‌ئاوی
ئیجه‌دا خنكان
هاووڵاتی:
دیار سه‌رحان
ـ زاخۆ
یه‌كێك له
رزگاربووه‌كانی
ئه‌و 50 كه‌سه‌ی
كه له ده‌ریای
ئیجه‌دا
ئاوبردنی‌و
ژماره‌یه‌كی
زۆریان
خنكان، له‌كاتی
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا
بۆ كوردستان
له‌لایه‌ن
ئاسایشی
ئیبراهیم خه‌لیله‌وه
ده‌ستگیر ده‌كرێت‌و
له‌كاتی
لێكۆڵینه‌وه‌دا
ورده‌كاری
چۆنیه‌تی ئه‌و
رووداوه باس
ده‌كات.
رۆژی 10/10، له‌ده‌ریای
ئیجه 50 كه‌س
كه
ویستویانه
به رێگای قاچاخ‌و
نایاسایی له
یۆنانه‌وه
به‌ره‌و ئه‌وروپا
بڕۆن، بۆ
پشوودان له‌ژێر
پردێكدا له‌سه‌ر
ده‌ریای ئیجه
ده‌خه‌ون، به‌ڵام
كاتێك ئاوی به‌نداوێك
به‌رده‌درێته‌وه،
ته‌واوی ئه‌و
50 كه‌سه ئاو
ده‌یانبات‌و
ژماره‌یه‌كی
زۆریان ده‌خنكێن،
كه له‌نێو خنكاوه‌كاندا
13 كه‌سیان
كوردن‌و خه‌ڵكی
زاخۆ‌و رانیه‌و
حاجیاواو چه‌ند
شارۆچكه‌یه‌كی
تری كوردستان
ده‌بن.
یه‌كێك له‌و
گه‌نجانه‌ی
كه له‌و
رووداوه
رزگاری ده‌بێت،
له‌كاتی
لێكۆڵینه‌وه‌دا
له ئاسایشی
ئیبراهیم خه‌لیل
رووداوه‌كه
به روونی ده‌گێڕێته‌وه،
هاوكات
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات
كه زۆربه‌ی
ئه‌و كه‌سانه
به‌نایاسایی
ویستویانه
بچنه
وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی
ئاسایشی
ئیبراهیم خه‌لیل
كه ئاماده‌ی
بڵاوكردنه‌وه‌ی
ناوه‌كه‌ی
نه‌بوو، له
لێدوانێكیدا
بۆ رۆژنامه‌ی
هاوڵاتی وتی
ئه‌و گه‌نجه‌ی
كه له‌و
رووداوه‌دا
رزگاری بووه،
ته‌مه‌نی 20 ساڵانه‌و
ئێستاش
لێكۆڵینه‌وه
له‌گه‌ڵیدا
هه‌ر به‌رده‌وامه‌و
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه
كه ئه‌وان
نزیكه‌ی 50 كه‌س
بوونه، له‌و
50 كه‌سه رێژه‌یه‌كی
زۆریان كه نزیكه‌ی
20 كه‌س بوونه
كوردبوون، له‌كۆی
ئه‌و 50 كه‌سه‌ش
رێژه‌یه‌كی
زۆریان خنكاون،
كه ته‌نها
كورده‌كان به‌پێی
ئامارێكی
ئیبراهیم خه‌لیل
13 كوردبوونه».
ته‌رمی ئه‌و
13 كورده‌ی له‌و
رووداوه‌دا
خنكان به‌چه‌ند
كاتێكی جیاواز
هێنرانه‌وه
كوردستان‌و
ئه‌و رووداوه‌ش
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی
كوردستانی نیگه‌ران
كرد، به‌تایبه‌ت
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی
سه‌ر سنووری
هه‌رێم.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی
ئاسایشی
ئیبراهیم خه‌لیل
وتی «ئه‌و گه‌نجه‌ی
كه له‌و
رووداوه‌دا
رزگاری بووه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،
كه رووداوه‌كه
له‌نێوان
سنووری یۆنان‌و
بولگاریادا
بووه، له‌وكاته‌ی
ماندوبوونه‌و
ویستویانه پشووبده‌ن،
له‌ژێر
پردێكدا سه‌رجه‌میان
خه‌وتوون، به‌ڵام
كاتێك ئاوی به‌نداوێك
به‌ردراوه‌ته‌وه،
هه‌موویان كه‌وتوونه‌ته
ژێر ئاوه‌كه‌وه‌و
رێژه‌یه‌كی
زۆریان
خنكاون».
ئه‌وه‌ی
زیاتر گومان
له‌و رووداوه
ده‌كات ئه‌وه‌یه
كه هیچ كام له‌و
قاچاخچییانه
نه‌خنكاون‌و
رزگاریان
بووه.
له‌باره‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی
زیاتر‌و به‌دواداچوون
له‌و رووداوه،
ئه‌و ئه‌فسه‌ره
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،
كه به‌پێی ئه‌و
ئامار‌و
زانیارییانه‌ی
لای ئه‌وان هه‌یه،
تۆڕێك كه ئه‌وان
به «مافیا»
ناوی ده‌به‌ن،
كاری زۆریان
كردووه بۆ
بردنه ده‌ره‌وه‌ی
گه‌نج‌و گومانیشیان
لێده‌كه‌ن،
كه ده‌ستیان
پاك نه‌بێت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی
ئاسایشی
ئیبراهیم خه‌لیل،
وتی «ئێستا
ئێمه سێ ناومان
لایه كه‌له‌و
تۆڕه‌دان‌و
رێككه‌وتنیان
له‌نێواندا
هه‌یه، كه
له زاخۆوه كاری
ئاودیوكردنی
گه‌نجان ده‌كه‌ن
بۆ توركیا‌و
یۆنان‌و له
به‌رامبه‌ر
ئاودیوكردنی
هه‌ر گه‌نجێك
له زاخۆوه
تا شوێنی مه‌به‌ست
بڕه پاره‌یه‌كی
زۆر وه‌رده‌گرن».
ئه‌وه‌شی
وت كه ئه‌مری
ده‌ستگیركردنی
ئه‌و تۆڕانه‌یان
لایه‌و وتی
«هه‌ركاتێك
زانیاریمان
هه‌بێت كه له‌چ
شوێنێكن ده‌ستگیریان
ده‌كه‌ین‌و
هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان
ده‌ده‌ین».
ساڵ دوای
ساڵ رێژه‌ی
كۆچكردنی گه‌نجان
له‌كوردستانه‌وه
بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا
به‌ره‌و
زیادبوون ده‌ڕواو
تائێستاش هیچ
رێگرییه‌كی
ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه
له‌ئارادا
نییه.
به‌پێی
تازه‌ترین
ئاماری
ئاسایشی
ئیبراهیم خه‌لیل
كه ده‌ست هاوڵاتی
كه‌وتووه،
له‌ماوه‌ی 10
مانگی
رابردوودا،
له 1/1/2008 تا 14/10/2008، ته‌نها
له‌سنووری
ئیبراهیم خه‌لیله‌وه
4552 گه‌نج
سنوورداشكراون‌و
گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه
كوردستان.
ئه‌فسه‌رێكی
تری ئاسایشی
ئیبراهیم خه‌لیل،
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
كه ئه‌و رێژه‌یه،
زۆره‌و وتی
«پێده‌چێت
كۆچكردنی گه‌نجان
بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا
به‌پێی ئاماره‌كان
كه‌متر نه‌بێته‌وه».
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا كه
ئه‌و كه‌سانه‌ی
ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه
كوردستان‌و
سنوورداش ده‌كرێنه‌وه،
به‌تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ی
به‌نایاسایی
سنوور ده‌به‌زێنن،
بۆ ئه‌وه‌ی
دووباره به‌نایاسایی
كۆچ نه‌كه‌نه‌وه،
تعهدیان پێ پڕده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره
وتی «ئه‌گه‌ر
به‌نایاسایی
بێت تعهدیان
پێ پڕده‌كه‌ینه‌وه‌و
بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ش
ده‌درێنه
دادگا‌و به‌پێی
یاسا سزا ده‌درێن،
چونكه ئه‌وانه
سنووریان به‌زاندووه».
هه‌ر به‌پێی
ئاماره‌كه‌ی
گومرگی
ئیبراهیم خه‌لیل،
ته‌نها له‌ماوه‌ی
دوو مانگی
رابردوودا، 1306
سنوورداشكراونه‌ته‌وه،
دوای ئه‌وه‌ی
له‌لایه‌ن
ئاسایشی
توركیاوه ده‌ستگیركراون
ره‌وانه
كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی
ئاماری ئه‌و
دوو مانگه،
له‌كۆی ئه‌و 1306
كه‌سه ته‌نها
71 كه‌سیان
كورد نین‌و به
ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن،
ئه‌وانی تر هه‌موویان
كوردن، كه‌ته‌نها
له پارێزگای
دهۆك نزیكه‌ی
700 كه‌سن‌و
سلێمانیش زیاتر
له 400 كه‌س‌و پارێزگای
هه‌ولێریش 157
كه‌س‌و كه‌ركوكیش
ته‌نها 28 كه‌س.
به‌پێی
ئاماره‌كه‌ی
ئاسایشی
ئیبراهیم خه‌لیل،
له‌و رێژه‌یه‌دا
نزیكه‌ی 1000 كه‌سیان
به‌قاچاخی‌و
ئه‌وانی تریش
به ره‌سمیی
چوونه‌ته
وڵاتی توركیا.
زۆربه‌ی
ره‌گه‌زی
سنوورداشكراواكانیش
له ره‌گه‌زی
نێرن، كه نزیكه‌ی
1270 كه‌سن‌و 80یان
ئافره‌ت‌و ئه‌وانی
تریش منداڵن.
به‌پێی
ئاماره‌كه‌ش
زۆربه‌ی
سنوورداشكراوه‌كان
ته‌مه‌نیان له‌نێوان
18 بۆ 25 ساڵیدایه‌و
گه‌نجن