"پژاك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
كورد
كارناكات"
نێچیرڤان
بارزانی: تا
ئێستاش سوپای
توركیا ته‌جاوزی
سنوری نێوه‌ده‌وڵه‌تی
خۆی نه‌كردووه
سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ته‌ئكیدی
له‌وه كرده‌وه
كه تا ئێستا
سوپای توركیا
ته‌جاوزی
سنوری نێوه‌ده‌وڵه‌تی
خۆی نه‌كردووه
و ته‌نها له‌ناو
خاكی خۆیدا
چالاكی سه‌ربازی
دژ به په‌كه‌كه
ئه‌نجامداوه
و "توركیاش
مافی خۆیه‌تی
له‌سنوری
خۆیدا هه‌ركات
ویستی هێزه‌كانی
بخاته جوڵه".
له چاوپێكه‌وتنێكیدا
له‌گه‌ڵ
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت،
نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان
رایگه‌یاند
كه چالاكییه‌كانی
سوپای توركیا
تا ئێستاش ته‌نها
له‌ناو سنوری
خاكی
توركیادا
بووه و
وتیشی: "هه‌ر
ده‌ستدرێژییه‌كی
توركیا یان به‌زاندنی
سه‌روه‌ری
خاكی هه‌رێمی
كوردستان به‌زاندن
و پێشێلكردنی
سه‌روه‌ری
عیراقه".
سه‌رۆكی
حكومه‌ت
ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه‌شكرد
كه له‌شكركێشی
توركیا بۆناو
خاكی هه‌رێمی
كوردستان
خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
هه‌رێمی
كوردستان و
توركیاش
ناكات و وتی:
"من وه‌ك خۆم
هیوام وایه
توركیا به‌باشی
له‌وه
تێبگات كه
داگیركردنی
سه‌ربازی هیچ
گۆڕانكاریه‌كی
لێناكه‌وێته‌وه
و ئه‌و كێشه‌یه‌ی
ئێستا له‌ئارادایه
هاوشانی
پرۆسه‌ی سه‌ربازی،
پێویستیشی به
هه‌نگاوی
سیاسی و
ئابوری هه‌یه".
ته‌ئكیدی له‌وه‌ش
كرده‌وه كه
"وێڕای
كۆكردنه‌وه‌ی
هێزێكی سه‌ربازی
زۆر له‌سه‌ر
سنوری
توركیا، هه‌ست
به هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك
بۆ ئه‌نجامدانی
پرۆسه‌ی سه‌ربازی
له‌لایه‌ن
توركیاوه
بۆسه‌ر هه‌رێمی
كوردستان نه‌كراوه".
بارزانی
وتیشی:
"پێویسته
دان به‌وه‌دا
بنێین كه په‌كه‌كه
له ناوچه
شاخاوی و سه‌خته‌كانی
هه‌رێمی
كوردستاندا
هه‌ن و گه‌ریلاكانیان
له‌وناوچانه‌وه
هێرش ده‌كه‌نه
سه‌ر توركیا،
ئه‌مه‌ش
كارێكه و ره‌تی
ده‌كه‌ینه‌وه،
به‌ڵام كێشه‌ی
ئێمه وه‌ك
كورد له‌ناو
سنوری
عیراقدایه و
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
حه‌زناكه‌یه‌ن
ده‌ستێوه‌ردان
له كاروباری
توركیا یان
ئێران هه‌بێت".
هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ری
به‌كارهێنانی
چه‌كی
كیمیاوی له‌لایه‌ن
توركیاوه دژ
به پارتی
ژیانی ئازادی
كوردستان
"پژاك" ره‌تكرده‌وه
و وتیشی: "ئه‌وه
ته‌نها
پڕوپاگه‌نده‌یه
و گه‌وره‌كردنی
مه‌سه‌له‌كه‌یه
بۆ مه‌به‌ستی
تایبه‌ت و من
پێموانییه
پژاك به‌ڵگه‌ی
ته‌واوی هه‌بێت
بۆ چه‌سپاندنی
ئه‌و قسه‌یه‌ی".
سه‌باره‌ت به
تۆمه‌تباركردنی
له‌لایه‌ن
چاكه‌وه به‌وه‌ی
بازرگانی به
كێشه‌ی كورده‌وه
ده‌كات،
نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان وتی:
"ئه‌و تۆمه‌تانه
شایانی ئه‌وه‌نین
وه‌ڵام
بدرێنه‌وه،
به‌ڵام ده‌مه‌وێت
بڵێم كه ئه‌و
حزبه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
كورد و كێشه‌ی
كورد
كارناكات، به‌ڵكو
ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه
كارده‌كه‌ن،
به‌ڵگه‌ش بۆ
ئه‌و قسه‌یه
ئه‌وه‌یه كه
به‌درێژایی
ساڵانی
رابردوو پژاك
هیچی بۆكورد به‌ده‌ست
نه‌هێناوه،
به‌هۆی
چالاكییه چه‌كداره‌كانی
ئه‌وانیشه‌وه
ئێران فشاری
زیاتر ده‌خاته
سه‌ر
دانیشتوانی
ناوچه
كوردییه‌كان
و رووبه‌رووی
نه‌هامه‌تی و
كێشه ده‌بنه‌وه".
وه‌رگیراو
له : سایتی
سبه‌ی