|
PNA- ده‌قی
وتارى د.به‌رهه‌م
ئه‌حمه‌د
ساڵح، سه‌رۆكى
حكومه‌تى هه‌رێم
له مه‌ڕاسیمى
سوێندخواردنى
یاسایى
كابینه‌ى شه‌شه‌مى
حكومه‌تى هه‌رێم
.
جه‌نابی سه‌رۆكی
هه‌رێم كاك
مه‌سعود
به‌رِێز سه‌رۆكی
په‌رله‌مان
به‌ریزان ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی
كوردستان
میوانه به‌رِێزه‌كان
به
سوپاسێكی
زۆره‌وه،
بۆ پشتیوانی
به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی
ئێوه‌ی به‌رِێز،
كه پێكهاته‌ی
كابینه‌ی شه‌شه‌می
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانتان
په‌سندكردو
ده‌نگتان بۆ
دا. ئه‌م
پشتیوانی‌و
متمانه پآ
به‌خشینه
بۆ خۆم و برای
خۆشه‌ویست
كاك ئازاد به‌رواری
و وه‌زیره
به‌رِێزه‌كانی
كابینه‌كه‌مان،
ئه‌مانه‌تێكی
سه‌نگین ،
بێگومان
هانده‌رمان
ده‌بێت بۆ
خزمه‌تو
كار، بۆ ئه‌وه‌ی
به هه‌موولایه‌ك
قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین
و كارنامه‌ی
حكومه‌ت: به‌رنامه‌ی
نوێبوونه‌وه‌و
ئاوه‌دانی،
جێبه‌جى بكه‌ین
و حكومه‌تی
نوێ له
ئاستی
ئومێد‌و چاوه‌رِوانییه‌كانی
خه‌ڵكی
كوردستاندا
بێت.
كابینه‌ی شه‌شه‌م
ئه‌زموونی
كه‌ڵه‌كه‌بووی
چه‌ندین ده‌ورانی
حوكمرِانی كوردستانی
له‌به‌رده‌ستدایه،
هه‌روا لێره
جه‌نابی كاك
دكتور فواد
مه‌عسوم، سه‌روكی
یه‌كه‌م
كابینه‌ی
حكومه‌تی هه‌ریم
و جه‌نابی
كاك كۆسره‌ت
رِه‌سول سه‌روكی
كابینه‌ی
دووه‌م له‌م
مه‌راسیمه
له گه‌لمانن،
بۆ ئه‌وان و
هه‌موو سه‌ركرده‌كانی
كابینه‌كانی
پێشوو به
رِێزو ته‌قدیره‌وه
ده‌رِوانینه
هیمه‌ت و ده‌ورتان.
ئه‌م كابینه‌یه‌ش
ده‌ورو ته‌سلیم
له‌گه‌ڵ
كابینه‌یه‌كی
كارا ده‌كات،
به سه‌رۆكایه‌تی
برای خۆشه‌ویستم
كاك نێچیرڤان
بارزانی، كه
سه‌رۆكایه‌تی
كابینه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی
ئیداره‌و
ئاوه‌دانیی
كرد‌و له
وێستگه‌یه‌كی
له‌بارو
قۆناغێكی
تازه‌ی
ژیانی
سیاسیی
كوردستاندا سه‌ربه‌رزانه
حكومه‌ت به‌جێدێڵێت.
كاك
نێچیرڤان و
كاك عیماد ئه‌حمه‌د
جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌ت و
هاوه‌ڵه‌كانیان،
جێگه‌ی
رِێزو ته‌قدیری
تایبه‌تن،
بۆ هه‌موو هه‌وڵ
كۆششه‌كانیان،
بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان
له بواره‌كانی
خزمه‌تگوزاری
و
دابینكردنی
كاره‌باو
ئاو و سووته‌مه‌نی،
بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی
نه‌وت و گه‌شه‌پیدانی
ئابووری و
ئاوه‌دانیی
هه‌مه‌جۆر.
به‌ناوی خوم
و كاك ئازاد‌و
هه‌ڤاڵه‌كانم
له‌م كابینه‌یه‌دا
سوپاس بۆ كاك
نێچیرڤان،
سوپاس بۆ كاك
عیمادو هاوه‌ڵه‌كانتان.
كاكه
نێچیرڤان،
له‌لای
خۆشمه‌وه
چاوه‌رِوانی
پشتیوانی و
رِاوێژی به‌رده‌وامی
تۆی هاورێ و
برای خۆشه‌ویست
ده‌بم و
دڵنیام به‌هه‌مان
نه‌فه‌سی
برایه‌تی و
په‌رۆشى بۆ
حكومه‌تی هه‌رێمى
كوردستان
هاوكار و
پشتیوانمان
ده‌بن.
به‌رێزان:
ئه‌م كابینه‌یه
له ژینگه‌یه‌كی
سیاسیی تازه‌دا
ده‌ستبه‌كارده‌بێت،
له
چوارچێوه‌ی
كارنامه‌ی
ئاماده‌كراوی
حكومه‌تی
نوێ‌دا، ئه‌ركی
گه‌وره‌مان
رِووبه‌رِووده‌بێته‌وه:
ئه‌ركی
پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان
و په‌ره‌پێدانیان،
ئه‌ركی
درێژه‌پێدانی
چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی
گرنگی
كابینه‌ی
پێنجه‌م له
بواری
چاكسازیی
ئیداری و
داراییدا. هه‌روه‌ها
ئه‌ركی چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی
تا ئیستا نه‌په‌رژاوینه‌ته
سه‌ر چاره‌كردنیان.
ئێمه ده‌زانین
كۆمه‌لاَنی
خه‌ڵكى
كوردستان،
به چین و
توێژه
جیاجیاكانه‌وه،
كه‌سوكارى
سه‌ربه‌رزى
شه‌هیدان و
ئه‌نفاله‌كان،
به‌چاوى
ئومێدێكی
زۆره لێمان
ده‌رِوانن.
گه‌رمیان و
هه‌ڵه‌بجه
به‌ته‌مان
ده‌ستى ئاوه‌دانى
زیاتریان
بگاتى،
بادینان گه‌شه‌پێدانى
زیاتر، هه‌ولێر
و سلێمانى و
دهۆكیش چاوه‌رِوانى
خزمه‌تگوزاری
باشترن،
لادێكانمان
خوێندنگه‌و
بنكه‌ى ته‌ندروستى
و رێگاوبانی
زیاتریان گه‌ره‌كه..
بۆیه به‌ڵێنده‌ده‌ین
كه به دلڕو
به گیان
كاربكه‌ین
بۆ جێبه‌جێكردنى
ئه‌و
كارنامه‌یه‌ى
پێشكه‌شمان
كردووه.
ئێمه پابه‌ندین
به جێبه‌جێكردنی
به‌رنامه‌ی
نوێبوونه‌وه‌و
ئاوه‌دانییه‌وه‌و
ده‌مانه‌وێت
دروشمه‌كان
بكه‌ینه
كردار. هه‌موو
لایه‌كیشمان
ئه‌و
رِاستییه
ده‌زانین،
كه گله‌یى
له ئه‌دائى
حوكمرِانى و
شێوازى خۆبه‌رِێوه‌بردنمان
هه‌یه‌و
حكومه‌ته‌كه‌مان
نه‌یتوانیووه
سه‌رجه‌م
خواست‌و
ویستى خه‌ڵكى
كوردستان
دابین بكات،
گوێمان له
رِه‌خنه‌و
سه‌رنجه‌كانه‌و
خۆمانى لێ
نادزینه‌وه،
به‌ڵام نابی
ئه‌و
رِاستییه‌ش
فه‌رامۆشبكرێت
كه به‌شیكی
به‌رچاوی كه‌موكورتییه‌كان،
كه‌ڵه‌كه‌بووى
كێشه‌كانى
دوو ئیداره‌یى
و واقیعى
سیاسیى
رِابردووی
هه‌رێمى
كوردستان
بوون.
به‌ڵێ! ئه‌مرۆ،
دوای 18 سال له
حوكمرِانیى
خۆبه‌خۆی خه‌ڵكی
كوردستان‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌موو ده‌ستكه‌وتو
سه‌روه‌ریانه‌ماندا،
ده‌بێت بیسه‌لمێنین
كه
گۆرانكاری‌و
نوێبوونه‌وه‌و
چاكسازیشمان
پێویسته‌و
ناكرێت ته‌نهاو
ته‌نها له‌سه‌ر
تاجه
گوڵینه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان
رِابوه‌ستین.
له دواهه‌ڵبژاردندا
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان ده‌نگیان
به لیستی
كوردستانی
دا، متمانه‌یان
به یه‌كیتیو
پارتی
نوێكرده‌وه،
به‌ڵام
ژماره‌یكی
به‌رچاویش
ده‌نگیان پێ
نه‌داین...
سوپاسی
متمانه‌ی ئه‌و
هاوڵاتیانه‌ین
كه ده‌نگیان
پێداوینو
گوێبیستی
رِه‌خنه‌ی
ئه‌وانه‌شین
كه ده‌نگیان
پێ نه‌داوین،
هه‌وڵده‌ده‌ین
له‌ئاستی
متمانه‌ی
لایه‌نگیره‌كانمان
بین‌و متمانه‌ی
ئه‌وانی
تریش بۆ
خۆمان
بگێرینه‌وه.
خه‌ڵكی چاوه‌رِوانیى
زیاتری
لێمانه‌و
شایسته‌ی
باشتریشن،
به‌لاَم ده‌مانه‌وآ
له‌گه‌لڕ
میلله‌ته‌كه‌ى
خۆماندا
راستگۆبین،
رِاشكاوانه
ده‌یڵیێن كه
چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌و كه‌موكورتیه‌كان
به شه‌وو
رِۆژیك
نابێت. به‌ره‌نگاری
كێشه‌كانی
ئه‌مرۆ، به‌تایبه‌تی
گه‌نده‌ڵى،
لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیى
گه‌نده‌ڵكارانه،
ئه‌مه‌ش
كۆسپ دێنێته
رێمان،
زامنى سه‌ركه‌وتن
له شه‌رِى
دژه گه‌نده‌ڵىو
سه‌روه‌ریی
یاسا‌و شه‌فافیه‌ته
له كاری
حكومه‌تدا.
له‌م رِوه‌وه
جه‌نابى سه‌رۆكى
هه‌رێم
پێشنیازێكی
به جێی بۆ
كردوین ده‌رباره‌ی
به‌هێزكردنی
پێگه‌ی
(داواكاری
گشتی)، بۆیه
له‌م كابینه‌یه‌دا
وه‌زیری
داد، كاك
حاكم ره‌ئووف
ئه‌ركی
داواكاری
گشتیشی
رِووبه‌رِووده‌كرێته‌وه،
تاوه‌كو به‌پێی
پێویست
دۆسییه‌كانی
گه‌نده‌ڵیو
یاریكردن به
پاره‌ی گشتی
رِووبه‌رِووی
دادگا بكاته‌وه.
خوشك و
برایان:
ده‌مانه‌ویێت
ده‌زگاكانی
ئاسایش و
پێشمه‌رگه‌و
دارایی به‌یه‌كجاره‌كی
یه‌كبخه‌ینه‌وه‌و
به كردار
شوێنه‌واری
دوو ئیداره‌یی
كۆتایی پآ
بێنین، به به‌رنامه‌و
به كرده‌وه
ده‌ستێوه‌ردانی
حیزبی له
كاروباری
حكومه‌ت نه‌هێڵینو
له سایه‌ی
په‌رله‌مانێكی
كارادا
حكومه‌تی
هاوڵاتیان
بین، به‌بى
جیاوازی. شان
به‌شانى
كاركردن بۆ
پێكه‌وه‌ژیانێكى
مه‌ده‌نیانه‌ى
ئاین و
ئاینزاكانى
كوردستان،
له‌سه‌ر بنه‌ماى
مافى
هاوڵاتیبوون.
كارده‌كه‌ین
بۆ رِه‌خساندنى
زه‌مینه‌ى
پێویست بۆ
كارى سیاسى‌و
په‌ره‌پێدانى
ژیانى فره‌حیزبى،
له رِێى هه‌مواركردنى
یاساى حیزب و
كۆمه‌ڵه‌كان
و ده‌ركردنی
یاسای ته‌مویلی
حزبه‌كانه‌وه.
ئازادییه
سیاسیه‌كانو
سه‌ربه‌ستیه
گشتییه‌كانیش
په‌ره‌پێده‌ده‌ینو
ده‌مانه‌وآ
رِێكخراوه‌كانى
كۆمه‌ڵگه‌ى
مه‌ده‌نىو
ناوه‌نده‌كانى
میدیا‌و
رِۆژنامه‌گه‌رى
رۆڵى
زیاتریان له
په‌ره‌پێدانى
رِاى گشتى و
فراوانكردنى
بازنه‌ى
دیموكراسیدا
بگێرِن. ده‌مانه‌وآ
گه‌نجانو
ژنان بوارى
چالاكىو
ئازادیى
كاركردن‌و به‌شداریى
فراوانیان
له برِیارى
سیاسى وڵات‌دا
هه‌بآ. به
لاوانی
كوردستان ده‌ڵێین:
ئێوه سه‌رمایه‌یه‌كی
مرۆیی به‌نرخنو
داهاتووی
كوردستان به
پێگه‌یاندنو
هه‌ل بۆ رِه‌خساندنی
ئێوه مسۆگه‌رترده‌بێت،
چ له حكومه‌تو
چ له ناو
كۆمه‌ڵدا. یه‌كێك
له رِێگه‌كانى
به‌دیهاتنی
ئه‌و
ئامانجه‌ش،
سه‌رله‌نوآ
هه‌یكه‌له‌كردنه‌وه‌ى
داموده‌زگانى
حكومه‌ته،
به جۆرێك كه
جێی
تواناسازیی
گه‌نجانی
لێوه‌شاوه‌ی
تێدا ببێته‌وه.
بێگومان رِه‌وتى
ئابوورى، به
هه‌موو
بواره‌كانیه‌وه،
پێشكه‌وتنى
زۆرى به‌خۆوه
بینیووه‌و
باری گوزه‌ران
له‌چاو
رِابردوو و
به به‌راورد
له‌گه‌لڕ
ناوچه‌كانی
تری عیراقدا
زۆر پیشكه‌وتووه.
ئێمه‌ش له
كارنامه‌ی
دارێژراوی
خۆماندا، نه‌خشه‌ی
په‌ره‌پێدانی
زیاترمان بۆ
هه‌موو كایه‌كانی
گه‌شه‌ی
ئابووری‌و
خزمه‌تگوزاری
دارِشتووه،
وه‌ك بواری
په‌روه‌رده‌و
خوێندنی
بالاَ، ته‌ندروستی،
كشتوكاڵ‌و
ئاودێری،
رێگاوبان،
چارسه‌ركردنی
گیروگرفتی
نیشته‌جێبوونی
هاوولاَتیانی
كه‌م ده‌رامه‌تو
به‌رزكردنه‌وه‌ی
داهاتی تاكو
ئاستی گوزه‌رانی
توێژه‌كانی
خواره‌وه.
له مامه‌ڵه‌مان
له‌گه‌ڵ
بودجه‌ى
گشتى هه‌رێمدا،
سیاسه‌تێكى
كوردستانی
هاوسه‌نگ په‌یرِه‌وده‌كه‌ین،
كه ویست‌و
داخوازیى هه‌موو
ناوچه‌كانى
كوردستان،
بآ جیاوازى،
بگرێته‌خۆ.
كارده‌كه‌ین
بۆ
چاودێریكردنێكى
شه‌فافانه‌ى
ورد، له
رِێگه‌ى
لیژنه‌كانى
چاودێرى په‌رله‌مانه‌وه‌و
كارده‌كه‌ین
بۆ هه‌مه‌جۆركردنى
سه‌رچاوه‌كانى
داهاتو
ئاشكراكردنى
چۆنێتى سه‌رفكردنى.
ده‌مانه‌وێت
ده‌زگاى نه‌زاهه
بۆ
چاودێریكردن‌و
لێپرسینه‌وه
دابمه‌زرێتو
یاسایه‌ك ده‌ربكرێت
بۆ
ئاشكراكردنى
سه‌روه‌تو
سامانى به‌رپرسان.
ئه‌مانه به‌رنامه‌ی
پێویستن بۆ
چاككردنی
سیاسه‌تی
دارایی‌و
رِووبه‌رِووبونه‌وه‌ی
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیو
چه‌سپاندنی
شه‌فافیه‌تی
زیاتر له
كاروباری
حكومه‌تدا.
هه‌ماهه‌نگى
نێوان كوتله‌كانى
په‌رله‌مانو
حكومه‌ت مه‌رجى
سه‌ركه‌وتنمان
ده‌بێت، با
ئۆپۆزسیۆن
وه‌ك دیارده‌یه‌كى
نوێى په‌رله‌مانى،
حكومه‌ت سه‌رقالڕ
نه‌كات به
كارى لابه‌لاوه،
به‌ڵكو
مۆدێلێك بێت
بۆ چاكسازیى
ئیدارى‌و
ئیسڵاحى حه‌قیقى
له‌پێناو گه‌شه‌پێدانى
پرۆسه‌ى
سیاسى‌و
دیموكراسیدا.
ئه‌م ویسته‌ش
به‌رپرسیارێتیه‌كى
دوولایه‌نه
ده‌خاته ئه‌ستۆى
حكومه‌تو
ئۆپۆزسیۆن.
هه‌لومه‌رجى
سیاسیى هه‌رێمو
ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ى
رِووبه‌رِووى
ده‌بنه‌وه
واده‌خوازآ
هه‌موومان
پێكه‌وه ده‌ست
له‌ناو ده‌ست
بۆ پاراستنى
ئه‌زمونه‌كه‌مانو
گه‌شه‌پێدانو
به‌ره‌وپێشبردنى
تێ‌بكۆشین،
پێكه‌وه خه‌بات
بكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى
مافه‌كانى
تر‌ى خه‌ڵكى
كوردستان‌و
زامنكردنی
ئاینده‌یه‌كى
گه‌ش بۆ ئه‌زمونی
دیموكراتی‌و
ده‌ستووریی
عیراق.
ناشێت ئێمه
پێمان وابآ
پێشهاته‌كانى
عیراق‌و
ناوچه‌كه‌و
جیهان
كاریگه‌ریان
له‌سه‌رمان
نابآ. چونكه
چوار ساڵى
داهاتوو،
پرۆسه‌ى
سیاسى له
عیراق سه‌خت
و ئاڵۆزتر ده‌بێت،
بۆیه یه‌كرِیزى
نێوماڵى
خۆمان‌و
پاڵپشتى
هێزو و كوتله
سیاسیه‌كان
له به‌هێزكردنى
حوكمرِانى
كوردستاندا،
پایه‌مان به‌هێزده‌كات
له رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌مان
له‌گه‌لڕ هه‌ر
پێشهاتو
رِووداوێكى
چاوه‌رِوان
نه‌كراودا.
ئه‌مه‌ش شان
به‌شانى
چاوه‌رِوانیى
خه‌ڵك له
حكومه‌ت،
چاوه‌رِوانیى
گه‌نجانو
چین‌و توێژه
جیاجیاكان
له به‌دیهێنانى
خواست‌و
ئاواته‌كانیان،
ئه‌وانیش ده‌خاته
به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى
ئه‌وه‌ى چى
ده‌كه‌ن بۆ
به‌هێزكردنى
پایه‌ى
حوكمرِانیمانو
جێبه‌جێكردنی
به‌رنامه‌ی
نوێبوونه‌وه‌و
ئاوه‌دانی.
كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوكانی
نێوان به‌غداو
هه‌ولێر:
ده‌ستوور
زامنی پێكه‌وه
ژیانی نێوان
پێكهاته‌كانى
عیراقه. ئه‌م
ده‌ستووره
زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری خه‌ڵكی
عیراق ده‌نگیان
پێداوه.
كێشه‌كانى
كه‌ركوك و
خانه‌قینو
شنگارو ناوچه
جآ ناكوكه‌كانى
تر، كێشه‌ی
نه‌وتو غاز‌و
داهات، كێشه‌ی
به‌شداریی
له ده‌سه‌ڵات
ته‌نها به
پابه‌ندبوون
به ده‌ستوور
چاره‌سه‌رده‌كرێن.
ئه‌مرِۆ له‌م
بۆنه‌یه‌دا
، هه‌روه‌ك
به بۆنه‌ی
خه‌مناكی ته‌قینه‌وه‌كانی
ئه‌م دواییه‌ی
به‌غداوه،
وێرای هاوخه‌میمان
له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری
قوربانییه‌كان
و به
هاوڵاتیانی
خۆمان له
عیراق ده‌ڵێین:
دوژمنی ئێوه
كورد‌و
داخوازییه‌كانی
كورد نین،
بێگومان
دوژمنی
كوردیش عه‌ره‌ب
یا هه‌ر
پێكهاته‌یه‌كی
تری ئه‌م
وڵاته نییه،
به‌ڵكو
دوژمنی
هاوبه‌شى هه‌موومان
ئیرهاب و
توندرِه‌وه‌ی
و ئه‌و
تاوانانه‌یه
كه ده‌رهه‌ق
به خه‌ڵكی
بێتاوانی
عیراق ده‌كرێن.
له‌به‌رئه‌وه
دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه
كه چۆن
جاران
كوردستان قه‌ڵای
ئازادیخوازانی
عیراق بوو،
ئێستاش كۆله‌كه‌و
پشتوپه‌ناى
ئه‌زموونی
دیموكراسی
عیراق‌و هه‌موو
دیموكراتخوازو
خێرخوازه‌كانی
ئه‌م وڵاته‌یه.
ئه‌وه نه‌یاره‌كانی
دیموكراسی‌و
فیدرالین له
عیراقدا كه
ده‌یانه‌وێت
ئه‌م كێشانه
به هه‌ڵپه‌سێردراوی
بمێننه‌وه.
داواكاریی
رِه‌وای
ئێمه‌ش، ته‌نها
پابه‌ندبوونه
به ده‌ستوورو
كاركردنه
بۆ جێبه‌جێكردنی
ئیستحقاقه‌كانى.
خه‌ڵكی
كوردستان
رِێوشوێنى
ده‌ستورى بۆ
چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌كانیان
گرتۆته‌به‌ر،
له ده‌ستورى
هه‌میشه‌ى
عیراق‌و ماده‌ى
140دا چاره‌سه‌رى
ده‌ستورىو
رِێوشوێنى
یاسایى
دانراوه بۆ
كێشه‌ى كه‌ركوكو
ناوچه
كوردستانیه‌كانى
تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى
هه‌رێم و ئه‌ركی
هه‌موو
دیموكراتخوازانی
عیراقه
هاوكار بن بۆ
سرِینه‌وه‌ی
ئاسه‌واره‌كانی
پاكتاوی ره‌گه‌زی
وجێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140 و
با پێكیشه‌وه
هه‌موو
هاوكاربین
بۆ قه‌ره‌بووى
فه‌رامۆشكردنى
پێشووى ئه‌و
ناوچانه و
مه‌به‌ستمانه
بایه‌خ به
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان
بده‌ین،
هاوكاریى
داموده‌زگا
ئه‌منىو
ئیدارییه‌كانیان
ده‌بین، بۆ
سه‌قامگیرى
سیاسى‌و
ئاسایشى
ژیانى
هاوڵاتیان.
په‌یوه‌ندیى
هه‌رێم به
دراوسیكانه‌وه:
كوردستان،
ئه‌گه‌رچى
هه‌رێمێكه
له
چوارچێوه‌ى
ده‌وڵه‌تى
عیراقدا، به‌ڵام
حوكمى مێژوو
پێشینه‌ى
دراوسێیه‌تى
تایبه‌تمه‌ندى
داوه به په‌یوه‌ندیى
ئێمه‌و
دراوسێكانمان.
مه‌به‌ستمانه
كوردستان
پیگه‌ی
ئارامی و
هاوسێتی باش
له‌گه‌ل
دراوسێكانمان
بێت. بێگومان
ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر
بنچینه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیى
هاوبه‌ش
دامه‌زرابێت.
له‌گه‌ڵ
توركیا په‌یوه‌ندى
و هاوكاریى
ئابوورى‌و
بازرگانیمان
هه‌یه، كه
به‌قازانجى
هه‌ردوولا
شكاوه‌ته‌وه‌و
كاریگه‌ریى
ئیجابیشى
بوه‌و ده‌بێت
له‌سه‌ر
ئاساییكردنه‌وه‌ى
په‌یوه‌ندییه
سیاسییه‌كانیشمان.
له‌و رِوه‌وه
پشتگیریى له
كرانه‌وه‌ى
دیموكراتیانه
له ناوخۆى
توركیا به
رِووى
كورددا ده‌كه‌ین.
بێگومان له‌گه‌لڕ
كۆمارى
ئیسلامی
ئێرانیش، كه
په‌یوه‌ندیى
دێرین له‌نێوانماندا
هه‌یه‌و له
لێقه‌وماندا
هاوكارى خه‌ڵكى
مه‌زڵومى
كوردستان
بووه. بۆیه
ده‌مانه‌وآ
به‌لێك تێگه‌یشتنى
هاوبه‌ش په‌ره
به په‌یوه‌ندییه
ئابووری وكه‌لتوریی
وبواره‌كانی
تری په‌یوه‌ندی
بده‌ین.
گه‌لى
كوردستان گه‌لێكى
به‌وه‌فایه‌و
دۆست‌و
پشتیوانه‌كانى
خۆى له‌بیرناكات،
به‌تایبه‌تى
هاوپه‌یمانه‌كانمان،
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى
ئه‌مریكاو
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى
هاوكارى
عیراقیه‌كان
بوون له
پرِۆسه‌ى
رِزگاریى
عیراقدا.
ئێمه ئه‌و
پشتیوانیه
به‌رز ده‌نرخێنینو
مه‌به‌ستمانه
چ وه‌ك هه‌رێمو
چ وه‌ك عیراق
په‌ره به
په‌یوه‌ندییه‌كانمان
بده‌ینو به‌قازانجى
پێگه‌مان له
كۆرِو كۆمه‌ڵى
نێوده‌وڵه‌تیدا،
به قازانجى
پته‌وكردنى
ئامانجه
هاوبه‌شه‌كانمان.
یه‌كێكی تر
له‌و مه‌سه‌لانه‌ى
ده‌مانه‌وى
كابینه‌ى شه‌شه‌م
بایه‌خو
گرنگیى
زیاترى پى
بدات، مه‌سه‌له‌ى
ئه‌نفالو هه‌ڵه‌بجه‌یه،
كه له ماوه‌ى
كه‌متر له
بیست ساڵ دواى
ئه‌نجامدانى
ئه‌م تاوانه،
به‌هه‌وڵو
كۆششێكی زۆر
توانرا له
دادگاى
باڵاى
تاوانه‌كانى
عیراق سزاى
ئه‌نجامده‌رانى
بدرێت‌و ئه‌نفال
وه‌ك تاوانى
جینۆساید
بناسێنرێت،
ئێمه كارده‌كه‌ین
له نێوه‌نده‌كانى
برِیارى
نێوده‌وڵه‌تیدا
ئه‌م
برِیاره‌ى
دادگاى
باڵاى
تاوانه‌كانى
عیراق به‌رِه‌سمى
بناسێنرێت و
كۆششده‌كه‌ین
بۆ جێبه‌جێكردنى
برِیارى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى
زیانلێكه‌وتووانى
ئه‌نفالو به‌ركه‌وتووانى
چه‌كى
كیمیایىو ده‌مانه‌وآ
پاشماوه و
كه‌سوكاره
سه‌ربه‌رزه‌كانیان
بخه‌ینه‌وه
سه‌ر ره‌وتى
ژیانى
ئاسایى. هه‌وڵده‌ده‌ین
رووفاتى ئه‌نفالكراوه‌كان
له‌نێو
گۆرِه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى
ناوه‌رِاستو
خوارى عیراق
بهێنرێنه‌وه
كوردستان‌و
مۆنۆمێنتى
شایسته‌یان
بۆ
دروستبكرێت.
هه‌موو هه‌وڵێكیش
ده‌ده‌ین تا
له‌دونیادا
به رِه‌سمى
بناسێرێن.
له‌كۆتایدا
جارێكی تر له‌گه‌ل
سوپاسماندا
بۆ جه‌نابی
مام جه‌لال
بۆ پشیتوانی
به‌رده‌وامی
لێمان.. سوپاس
بۆ جه‌نابى
كاك مه‌سعود
سه‌رۆكى هه‌رێم
كه هاوكارو
پشتیوانمان
بووه.. داواى
هاوكارىو
پشتیوانی‌تان
لێده‌كه‌ین
و به‌ڵێن ده‌ده‌ین
له ئاستى
چاوه‌رِوانىو
متمانه‌ى
میلله‌ته‌كه‌ماندا
بین بۆ به‌ره‌وپێشبردنو
گه‌شه‌پێدانى
ئه‌زمونى هه‌رێمى
كوردستان،
بۆ ئاسووده‌كردنى
گیانى پاكى
شه‌هیده‌كان
و دڵنه‌وایى
كه‌سوكارى
ئه‌نفالو هه‌ڵه‌بجه‌و
قوربانیانى
جێنۆساید ،
بۆ
داهاتوویه‌كى
گه‌شتر بۆ نه‌وه‌كانى
ئاینده‌مان،
بۆ كچان و
كورِانى
كورده‌وارى.
پشت به خوا
و به هه‌یمه‌تی
دڵسۆزتان
هیوادارین
ئه‌و رۆژه‌ی
كاره‌كه‌مان
به
جێدێڵین، خه‌ڵكی
ئه‌م
كوردستانه
، ئاسووده‌تر
وسه‌رفرازتر
وخۆشگوزه‌رانتربن.
|