|
یونسێف:
منداڵانی
خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
قوربانیی
توندوتیژی‌و
ململانێكانن
(سبه‌ی):
رێكخراوی
یونسێفی سه‌ر
به‌نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان
رایگه‌یاند:
"90%ی
منداڵانی
خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
بونه‌ته
قوربانیی
توندوتیژیی‌و
ململانێكان".
له راپۆرتێكیدا
به‌بۆنه‌ی
تێپه‌ڕبونی
20ساڵ به‌سه‌ر
ئیمزاكردنی
رێككه‌وتننامه‌ی
مافه‌كانی
منداڵان،
رێكخراوه‌كه
بڵاویكرده‌وه
"پتر له90%ی
منداڵانی
خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
به‌ده‌ست
توندوتیژی
ده‌رونیی‌و
جه‌سته‌ییه‌وه
ده‌ناڵێنن".
باسی له‌وه‌شكردوه
كه‌جه‌نگ‌و
كاره‌ساته
سروشتییه‌كان
رۆڵی گه‌وره‌یان
گێڕاوه له‌خراپكردنی
ره‌وشی
ژیانی
منداڵانی
جیهان‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
هه‌ژاریی
باشترین
رێگایه بۆ
باشكردنی
ره‌وشی
مافه‌كانیان.
یونسێف ده‌ڵێت:
"نزیكه‌ی
6ملیۆن منداڵ
له‌عێراق
پێویستیان
به‌كه‌شی
خوێندنی
دور له‌توندوتیژی‌و
تیرۆر هه‌یه".
رونیشیكرده‌وه
كه‌توندوتیژی
كاریگه‌ریی
خراپی له‌سه‌ر
گه‌شه‌كردنی
منداڵان هه‌یه‌و
ئه‌و
منداڵانه‌ی
له‌كه‌شی
پڕ له‌توندوتیژیدا
گه‌وره‌ده‌بن،
مه‌ترسیی
زۆریان لێده‌كرێت
دواتر توشی
خه‌مۆكی بن‌و
خۆیان بكوژن.
جێی ئاماژه‌یه،
رۆژی 20ی ئه‌م
مانگه، 20ساڵ
به‌سه‌ر
ئیمزاكردنی
رێككه‌وتننامه‌ی
مافه‌كانی
منداڵان
تێپه‌ڕی، كه
به‌ڕای
چاودێران
قوربانیی
یه‌كه‌می
جه‌نگ‌و
ململانێكانن.
|