ته‌قینه‌وه‌یه‌کی
گه‌وره
دیاربه‌کری
هه‌ژاند
ئه‌مڕۆ
ئێواره(پێنج
شه‌ممه) ته‌قینه‌وه‌یه‌کی
توند له شه‌قامی
سینانی سه‌ربه
شاره‌وانی
نوێی دیاربه‌کر
هاته ئاراوه
و زانرا که
جاری یه‌که‌م
5 که‌س
گیانیان له‌ده‌ست
داوه‌و نزیکه‌ی
65 که‌سیش
بریندارن.
هه‌روه‌ها
سه‌رچاوه‌کانی
نه‌خۆشخانه‌ی
دیاربه‌کر
ڕایانگه‌یاند
که له‌ناو
برینداراندا
زیاتر له 30 که‌س
سه‌ربازن و ئه‌گه‌ری
به‌ره‌زبونه‌وه‌ی
ژماره‌ی
کوژراوان له
ئارادایه.
هه‌روه‌ها
والی دیاربه‌کر
سه‌باره‌ت به
ڕوداوه‌که
لێدوانێکی ڕاگه‌یاندو
گوتی: کاتێک
که
ئۆتۆمبێلێکی
سه‌ربازی خه‌ریکی
گواستنه‌وه‌ی
سه‌ربازان بوو
که‌سانی نه‌ناسراو
بۆمبیان له
ژێر داناوه‌ته‌وه‌و
له لایه‌ن
ئۆتۆمبێلێکی دیکه
له ڕێگای
کۆنترۆل ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها
زانرا 7 سه‌رباز
به‌هۆی سه‌ختی
برینه‌کانیانه‌وه
بۆ نه‌خۆشخانه‌ی
سه‌ربازی
دیاربه‌کر
گواستراونه‌ته‌وه
و سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌کانی
دیاربه‌کر نه‌خۆشی
ئاسایی ده‌رده‌که‌ن
و جێگاکه‌یان
بۆ سه‌ربازانی
بریندار چۆڵ
ده‌که‌ن.
تا
ئێستا هیچ
لایه‌نێک ئه‌و
ته‌قینه‌وه‌یه‌ی
نه‌گرتۆته
ئه‌ستۆ و شه‌قامه‌کانی
دیاربه‌کر
پڕه له سه‌رباز
و میت که‌س
ناتوانێ له
ناوچه‌که به
ئاسانی
بجولێته‌وه.
وه‌رگیراو
له سایتی
ڕینسانس