|
تایتڵی
رۆژنامه‌یه‌ك
لێپرسراوانی
ئێران توڕه ده‌كات
(سبه‌ی)
له درێژه‌ی
روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
حكومه‌تی
ئێران له‌گه‌ڵ
ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی
دژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئه‌م دواییه
شه‌قام و
ناوه‌نده
جوَراو جوَره‌كانی
شاره‌كانی
ئێرانی
گرتوه‌ته‌وه،
بلاَوكراوه‌كان
به‌شێكی
گرنگن له‌و ناڕه‌زاییانه‌دا
و حكومه‌تی
ئێرانیش له‌م
مه‌ودایه‌دا
چه‌نده‌ها
رۆژنامه و گوَڤاری
داخستوه.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا
محه‌مه‌د عه‌لی
رامین
بریكاری وه‌زیری
روَشنبیری
و ئیرشادی
ئیسلامی،
تایتڵی
رۆژنامه‌ی "
تهران
امروز"ی له‌سه‌ر
روپه‌ڕی په‌ڕه‌یه‌ك
بردوه‌ته
ناو په‌رله‌مانی
ئێرانه‌وه
و به سه‌روَكایه‌تی
په‌رله‌مانی
وتوه:
تایتڵی ئه‌م
رۆژنامه‌یه‌ش
به‌شێكه له
دژایه‌تی كردنی
نه‌رمی
حكومه‌ت،
شێوازی ئه‌م
تایتڵه له‌سه‌ر
شێوه‌ی ژنه
له سه‌مای بالیه‌دا.
هه‌ر له‌و
دانیشتنه‌دا
رامین رایگه‌یاندوه:
چه‌ند جارێك
لێپرسراوانی
رۆژنامه‌كه‌ی
له‌و مه‌سه‌له‌یه
ئاگادار
كردۆته‌وه،
به‌لاَم
گوێیان به
داواكه‌ی
نه‌داوه.
له سه‌ر هه‌مان
بابه‌ت
رۆژنامه‌ی
"برتو سخن" كه
سه‌ر به ئایه‌توڵلاَ
میسباحی
باوكی رۆحی
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاده،
راپوَرتێكی
بلاَوكردوه‌ته‌وه
و تێیدا هه‌مان
راوبوَچونی
محه‌مه‌د عه‌لی
رامینی
دوباره
كردوه‌ته‌وه
و داوای گوَڕینی
شێوازی
نوسینه‌كه
ده‌كات.

|