
|
ئێران؛
له‌مه‌ودوا
ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران
سوێند بخۆن PNA- حکومه‌تی
ئێران
یاسایه‌کی په‌سه‌ند
کرد که ده‌بێت
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی
له دائیره
حکومییه‌کان
داده‌مه‌زرێن،
سوێند بخۆن و
به‌ڵێننامه‌یه‌کی
ئه‌خلاقیش
ئیمزا بکه‌ن. حکومه‌تی
ئێران رایگه‌یاندووه،
وه‌زیرانی ئه‌ندامی
لێژنه‌ی
کاروباری
کۆمه‌ڵایه‌تی،
یاسایه‌کیان
ده‌رکردوو
که ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران
له سه‌ره‌تای
ده‌ست به‌کاربوونیان،
سوێندنامه و
به‌ڵێننامه‌ی
ئه‌خلاقی
ئیمزا بکه‌ن. فه‌رمانبه‌رانی
حکومی له
ئێران له‌مه‌ودوا
ده‌بێت سوێند
به قورئان
بخۆن که
"بایه‌خه
ئاینییه‌کان،
مرۆڤایه‌تییکان
و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و یاسای
دائیره‌کان"
بپارێزن. له‌م
یاسایه‌دا
هاتووه، ئه‌وانه‌ی
له که‌مینه ئایینییه‌کانن،
ده‌توانن
سوێند به
کتابی
ئایینیی
خۆیان بخۆن. به
پێی ئه‌م
یاسایه، ئه‌و
سوێندخواردنه
ده‌توانێت تاکه
که‌سی یان به
کۆمه‌ڵ بێت و
ئه‌گه‌ر هه‌ر
فه‌رمانبه‌رێک
دوور بخرێته‌وه،
له دامه‌زراندنه‌وه‌ی‌دا
ده‌بێت
جارێکی دیکه
سوێند
بخواته‌وه. جگه
له‌م سوێند
خواردنه، فه‌رمانبه‌ران
ده‌بێت به‌ڵێننامه‌یه‌کی
ئه‌خلاقی و
ئیداریش
ئیمزا بکه‌ن. له‌م
به‌ڵێننامه‌یه‌دا
هاتووه، فه‌رمانبه‌ران
ده‌بێت ره‌چاوی
یه‌کسانی،
ده‌سه‌ڵاتی
یاسا له په‌یوه‌ندییه
ئیدارییه‌کان،
رێز و متمانه،
روونی، وه‌ڵام
دانه‌وه،
خراپ به‌کار
نه‌هێنانی
پۆسته‌که‌یان،
پابه‌ند
بوون و وه‌فاداری
بۆ رێکخراو و
به‌کارهێنان
پسپۆڕی، بکه‌ن. |