یادی 20
ساڵه‌ی
کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نفال له
په‌رلمانی
نوروێژ
ڕۆژی 13/03/2008 گروپی
کوردی له
ڕێکخراوی دژ
به ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی(
ئیس وئیس
ڕاسیسم)به
هاوکاری
پارتی سوسیال
چه‌پی
نوروێژی ، به
بۆنه‌ی 20 ساڵه‌ی
یادی
کیمیاباانی
شاری هه‌ڵه‌بجه،
سمینارێکی
تێر وته‌سه‌ل
و به‌پێزیان
له ته‌لاری
په‌رلمانی
نوروێژ سازدا
. ژمـاره‌یه‌ک
په‌رلمانتاری
نوروێژی و
ئوروپی و که‌سایه‌تی
سیاسی
وڕؤشنبیری و
نوێنه‌رانی
حیزب و
ڕێکخراوی
سیاسی و مه‌ده‌نی
نوروێژی و
زۆربه‌ی نوێنه‌رانی
پارته
سیاسیه
کوردستانیه‌کان
بانگهێشت
کرابوون و به‌شداری
کونفرانسه‌که
بوون .
سهمیناره‌که،
به وته‌کانی
خانمی "ئۆگێت
ڤۆڵه" ئه‌ندام
په‌رلمانی
نوروێژ له
پارتی
سوسیالیستی
چه‌پ ده‌ستی
پێ‌کرد و به‌خێر
هاتنی میوانه‌کانی
که‌د . پاشان
به‌ڕێز کاک
شۆڕش حاجی
نوسه‌ر و
لێکۆڵه‌ره‌وه
له کاره‌ساتی
ئه‌نفال باسێکی
دوکومینتی
وردی له سه‌ر
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
پێشکه‌ش کرد ،
له به‌شێکی
دیکه‌ی
سمیناره‌که
دا ده‌کتور
عومه‌ر
شێخموس باسی
له ئه‌نفال و
زه‌روره‌تی
به جینوسایت
ناساندنی
کاره‌ساته‌که
کرد .هه‌روه‌ها
له به‌شێکی
دیکه‌دا به‌ڕێز
" گویدو وان له‌مپوت"
په‌رلمانتاری
هۆله‌ندی
ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌و وڵات و
کۆمپانیایانه
وا هاوکوری و
ماده‌ی
کیمیاییان به
حکومه‌تی سه‌دام
فرۆشتبو
پێشکه‌ش کرد .
له‌دوای ئه‌و نۆبه
گه‌یشته
ورزیری
کاروباری شه‌هیدان
و ئه‌نفال
خاتو چنار سه‌عد
و مامۆستا سه‌عد
خالید وه‌زیری
حکومه‌ت بۆ
کاروباری هه‌رێم
، که‌هه‌ریه‌ک
به نۆبه‌ی
خۆی وتوریان
پێشکه‌ش کرد .
سمیناره‌که
به گشتی
سمینارێکی سه‌رکه‌وتو
بو که دوو سه‌عاتی
خایاند و
زیاتر له 100که‌س
به‌شداری
بوون .
نوێنه‌ری
کومیته‌ی
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له
نوروێژ به‌شداری
ئه‌و سمیناره
بوو .