
|
سڵاوی
ئازادی و سه‌ربه‌خۆییتان
لێبێت. سه‌ره‌تا
به
پێویستیده‌زانم،
پیرۆزباییه‌کی
گه‌رمتان
ئاراسته
بکه‌م به‌بۆنه‌ی
به‌ستنی
کۆنگره‌ی
سێیه‌مه‌وه.
هیوادارم
کۆنگره به‌سه‌رکه‌وتووییه‌وه
به‌ڕێوه‌چێ
و، چالاک‌تر و
گه‌رموگوڕتر
له رابوردوو،
ئه‌رکی
مرۆڤی و نه‌ته‌وه‌یی
خۆی به ئه‌نجام
بگه‌یه‌نێت. به‌ڕێزان، پاش
ئه‌و
گۆڕانکارییه
بنه‌ڕه‌تییانه‌ی
له چاره‌که
سه‌ده‌ی
رابوردوودا
له جیهان سه‌ریانهه‌ڵدا
و، بیری
ئازادیخوازی
و دێمۆکراسی
و هۆشیاریی
گه‌لانی به‌دوای
خۆیدا هێنا،
کاریگه‌ریی
راسته‌وخۆی
کرده سه‌ر
کوردستان و،
له‌ره‌وتی
خۆیدا
بزاڤێکی
رۆشنبیری و
نه‌ته‌وه‌یی
له‌نێو جه‌ماوه‌ری
کورددا سه‌ریهه‌ڵداوه.
قۆناخی خه‌زانی
حیزبپه‌رستی
و پاوانخوازی
و شه‌ڕه‌گه‌ره‌کی
حیزبایه‌تیی
ده‌ستیپێکردووه
و، سه‌رده‌می
گه‌شه‌کردنی
خه‌باتی
رۆشنبیری و
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی
سه‌ریهه‌ڵداوه.
له‌م هه‌لومه‌رجه
سیاسییه
نوێێه‌دا، ته‌نیا
ئه‌و حیزب و
رێکخراوه
سیاسییه ده‌توانێت
درێژه به
چالاکی و
ژیانی
رێکخراوه‌یی
خۆیبدات، که
خه‌بات و
تێکۆشینی گرێبدا
به خه‌بات و
ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی
نه‌ته‌وه‌که‌یه‌وه
و، راسته‌وخۆ
به‌شداری خه‌بات
و تێکۆشینی
نێو گه‌ل
و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی
بێت. ئه‌رکی
رۆشنبیران و
نیشتمانپه‌روه‌رانی
کورد له‌م بارودۆخی
ئێستادا ئه‌وه‌یه،
به‌روانگه
و ئامانج و
ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
کۆڕ و کۆمه‌ڵ
و سه‌ندیکا و
رێکخراوه‌ی ناحیزبیی
سه‌ربه‌خۆ و
جه‌ماوه‌ریی
پێکبهێنن بۆ
مه‌به‌ستی
به‌شداریکردنی
راسته‌وخۆی
خه‌ڵک له
بواره
جیاجیاکانی
خه‌باتی مه‌ده‌نی
و
رۆشنبیری‌دا،
چۆنکه ته‌نیا
له‌سایی به‌شداربوونی
راسته‌وخۆی
خه‌ڵک له
گۆڕه‌پانی
خه‌باتدایه
که
هۆشیاریی
سیاسی و فه‌رهه‌نگیی
په‌یدا ده‌کا
و، ئامانج و
به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆی ده‌ناسێ،
چه‌واشه
ناکرێ و، به
هۆشیارییه‌وه
بڕیار بۆ
دیاریکردنی
چاره‌نووسی
خۆیده‌دات. ئه‌مه له‌لایه‌ک،
له‌ئالیی
دیکه‌وه،
په‌ره‌سه‌ندنی
چالاکیی فه‌رهه‌نگی
و رۆشنبیریی
کوردیی، له‌ره‌وتی
خۆیدا ده‌بێته
هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
بزاڤی جه‌ماوه‌ریی
به درۆوشم و
داخوازیی
روونی سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه،
که له هه‌لومه‌رجی
ئه‌وڕۆی
جیهاندا به
شێوازێکی
نوێ و هاوچه‌رخانه
و کاریگه‌ر و
گرنگ ده‌ژمێردرێت.
ئه‌مه‌ش ئۆرگانه‌کانی
نێونه‌ته‌وه‌یی
و وڵاتانی
دێمۆکرات
ناچار ده‌کات،
پشتیوانیی
له‌و خه‌باته
رۆشنبیری و
جه‌ماوه‌رییه‌ی
گه‌لی کورد
بکه‌ن که به‌شێوازیکی
شارستانییانه
و به‌پێی
جاڕنامه‌ی
گه‌ردوونی
مافه‌کانی
مرۆڤ،
داوای جێبه‌جێکردنی
مافی
رۆشنبیری و
کۆمه‌ڵایه‌تی
و نه‌ته‌وه‌یی
خۆیده‌کات. له‌م
پێوه‌نده‌دا،
پشتیوانیکردنی
رێکخراوه‌ی
جیهانیی
مافی مرۆڤ و
وڵاتانی
دێمۆکرات له
راپه‌ڕینی
گه‌لی کورد
له باکوور و
له
چالاکڤانان
و گیراوانی
سیاسیی له
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،
ئه‌م
راستینه‌یه
ده‌رده‌خه‌ن
و، ئه‌م ئه‌رکه
ده‌خه‌نه
سه‌رشانمان،
که پێویسته
تێ‌بکۆشین بۆ
به‌هێزترکردنی رێکخراوه
و سه‌ندیکا و
کۆڕوکۆمه‌ڵی
جۆربه‌جۆری
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی
له‌نێوخۆ و
له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات. ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی
که له‌سه‌ره‌تاوه
ناوه‌ندی
''کۆردۆساید''
یان دامه‌زراند،
به هۆشیاری
و زانای و هه‌ستی
به‌رپرسیارێتییه‌وه
به‌رامبه‌ر
چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌که‌مان،
ده‌سپێشخه‌ر
بوون له
سازکردنی
رێکخراوه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆی
ناحیزبیی له‌ده‌ره‌وه‌ی
ولات. ناوه‌ندی
کۆردۆساید،
له کاتی
دامه‌زرانییه‌وه
تاکو ئه‌مڕۆ،
خزمه‌تی گه‌وره‌ی
به
ناساندنی
جێنۆسایدی
کورد له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات کردووه
و، کاک عه‌لی
مه‌حموود و مام
عه‌لی ره‌حیمی
و کاک ئارێز و
هه‌موو ئه‌ندامانی
دڵسۆز و
نیشتمانپه‌روه‌ری
کۆردۆساید،
به هه‌وڵ و
تێکۆشینی
زۆره‌وه،
ئه‌رکی
مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی
خۆیانیان به‌ڕێوه
بردووه و، بێگومان
له
داهاتووشدا
به‌رده‌وام
ده‌بن له ئه‌نجامدانی
ئه‌رکی
پیرۆزی
خۆیان. له‌م پێوه‌نده‌دا،
ئه‌رکی هه‌موو
نیشتمانپه‌روه‌رانی
کورده، پشتگیریی
کۆردۆساید
بکه‌ن و، له
هه‌ر رێگه و
بوارێکه‌وه
ده‌توانن،
هاریکاریی
ئه‌م نێوه‌نده
بکه‌ن بۆ سه‌رخستنی
ئامانج و پڕۆژه‌کانی
له‌نێوخۆ و
له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات. جارێکی
دیکه هیوای
سه‌رکه‌وتن
بۆ کۆنگره‌ی
سێ ده‌خوازم.
زۆر به‌داخه‌وه‌م
به‌هۆی کار‌و
ئه‌رکی زۆره‌وه
نه‌متوانی
له کۆنگره‌که‌دا
له‌گه‌ڵتان
به‌شداربم. هه‌ر
بژین بۆ
ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی
کۆیله‌ی
کورد و، بۆ
رزگاریی
نیشتمانی
داگیرکراومان،
کوردستان! براتان:
سیروان
کاوسی Oslo; 20/11/2009 |
|