سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستان: ئه‌گه‌ر
به‌دیلی دیکه
بۆ ماده‌ی 140 بدۆزرێته‌وه
که‌رکوک ده‌خه‌ینه
سه‌ر
کوردستان
مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستان
رایگه‌یاند ،
ئه‌گه‌ر
حکومه‌تی
بعێراق هه‌وڵبدات
به‌دیلی دیکه
بۆ ماده‌ی 140ی
ده‌ستوری هه‌میشه‌یی
وڵات بدۆزێته‌و
، به‌ده‌نگ داواکاریه‌که‌ی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوکه‌وه
ده‌چین و ده‌یخه‌ینه
سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان ، هه‌روه‌ها
ڕوداوه‌که‌ی
خانقینیشی به
هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره وه‌سف
کرد و داواشی
کرد پارسه‌نگی
ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌رک و مافه‌کان
له نێوان به‌غدا
و هه‌ولێری
پایته‌ختدا
هه‌بێت .
له
چاوپێکه‌وتنێکدا
که ئه‌مڕۆ له
ڕۆژنامه‌ی"الشرق
الاوسط" بڵاو
بوه‌ته‌وه
سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان ڕایگه‌یاند
که حکومه‌تی
به‌غدا "
ئیئتلافیه"
و ئێمه هاوبه‌شین
له‌و حکومه‌ته‌دا،
به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتوکانی
نامۆن، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ئێمه
هاوبه‌شی حکومه‌تین
که‌چی له به‌غدا
ڕۆڵمان نیه ،
هه‌روه‌ها له
مه‌سه‌له ئه‌منی
و ئابووری و
سه‌ربازیه‌کاندا
هاوبه‌ش و شه‌ریک
نین.
بارزانی
کوتی : حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان له
به‌غدا
ڕۆڵێکی ئه‌وتۆی
نیه ، هه‌روه‌ها
گومانی خۆی له
مه‌ڕ ئه‌و "
هاوبه‌ش"یه
ده‌ربڕی که
حکومه‌تی
عێراقی له‌سه‌ر
دامه‌زراوه .
له باره‌ی
بارگرژیه‌کانی
ئه‌م دواییه‌ی
خانقین و
ناوجه‌کانی ده‌وروبه‌ری
سه‌رۆکی هه‌رێمڕوونیکرده‌وه
، ئه‌وه‌ی له
خانقین
ڕوویدا هه‌له‌یه‌کی
گه‌وره بوو ،
به جۆرێک خه‌ریک
بوو ڕوبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌ی
نێوان هێزه‌کانی
پێشمه‌رگه و
سوپای عێراقی
لێبکه‌وێته‌وه
.
له
به‌شێکی دیکه‌ی
لێدوانه‌که‌یدا
بارزانی
داوای پارسه‌نگی
ماف و ئه‌رکه‌کانی
نێوان به‌غدا
و هه‌ولێری پایته‌ختی
کرد .
سه‌روکی
هه‌رێمی کوردستان
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی
ڕه‌تکرده‌وه
که موزایده‌ی
هیچ که‌سێک
قبوڵ بکرێت و گوتیشی
" هیچ که‌سێک
له باره‌ی
عێراقی
بوونمابه‌وه
نمه‌تنان له
سه‌ر نه‌کات ،
چونکه ئێمه
له‌م وڵاته
بووین،پێش ئه‌وانه‌ی
ئێستا خۆیان
له ئێمه به
عێراقی تر ده‌زانن
و جارێکی دیکه‌ش
هاووڵاتی
بوونی پله دوو
له ءێراق قه‌بوڵ
ناکه‌ین .