سه‌رۆکی هه‌رێم
: داواکه‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوک
ده‌ستوری و
یاساییه و
پشتگیری لێ ده‌که‌ین.
PNA– مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
رایگه‌یاند"
داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك
ده‌ستووری و
یاساییه و
پشتگیری لێ ده‌كه‌ین.
ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی
ئه‌و كۆنگره
رۆژنامه‌وانییه‌ی
كه له فڕۆكه‌خانه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی
هه‌ولێر
سازیكرد، سه‌رۆكی
هه‌رێمی
كوردستان له‌وه‌ڵامی
پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان
سه‌باره‌ت به
داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك
بۆ چوونه پاڵ
هه‌رێمی
كوردستان،
گوتی: داواكه‌ی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك
مه‌رجی
داناوه بۆ چوونه
پاڵ هه‌رێمی
كوردستان كه
ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر ماده‌ی
140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
عێراقی
فیدراڵ جێبه‌جێ
نه‌كرا، ئه‌وسا
ئه‌وان
بڕیاری چوونه
پاڵ هه‌رێمی كوردستان
ده‌ده‌ن، هه‌ر
بۆیه ئه‌گه‌ر
داواكه‌یان
جێبه‌جێ نه‌كرا،
مافێكی ده‌ستووری
و یاسایی
خۆیانه بێنه
پاڵ هه‌رێمی
كوردستان.
سه‌رۆكی
هه‌رێمی
كوردستان
گوتیشی: ئێمه
پشتگیری له
داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك
ده‌كه‌ین و
داوایه‌كی ده‌ستووری
و یاساییه.
سه‌رۆكی
هه‌رێمی
كوردستان له
به‌شێكی دیكه‌ی
قسه‌كانیدا
روونیكرده‌وه:
پۆسته وه‌زیفییه‌كانی
له كه‌ركوك
زۆرینه‌یان
به‌ده‌ست
پێكهاته‌كانی
دیكه‌وه‌ن 57% وه‌زیفه‌كان
به‌ده‌ست
عه‌ره‌به‌وه‌یه،
23%ی به‌ده‌ست
توركمانه و
ئه‌وه‌ی
تریشی كه ده‌مینێته‌وه
به‌ده‌ست
كورد و
ئاشوورییه‌وه‌یه.
سه‌رۆكی
هه‌رێمی
كوردستان
راشیگه‌یاند"
ئێمه هیچ
كاتێك
لاریمان نه‌بووه
له به‌شداری
كردنی
پێكهاته‌كانی
كه‌ركوك له
به‌ڕێوه‌به‌ردنی
پۆسته
ئیدارییه‌كان".
وه‌رگیراو
له : سایتی په‌یامنێر