"
لەلایەن
(ئێران و
توركیا) وە وشككردنی
سەرچاوە
ئاوییەكان
فشارێكی سیاسییە"
ئەندامێكی
پەرلەمانی
كوردستان
رایدەگەیەنێت
تاوەكو ئێستا
لەسەر پرسی
ئاو
نەگەیشتوونەتە
هیچ ئەنجامێك
لەگەڵ
وڵاتانی
دراوسێ، ئاشكراشیكرد
دەبێ بە
زووترین كات
بەنداو لەسەر
رووبارەكانی
كوردستان
دروست بكرێت.
ئەندامی
پەرلــــــەمانی
كوردستان
(عەبدولڕەحمان
ئەحمەد رەزا)
رۆژی 10/6 لە
لێدوانێكیدا بە
كوردستان
راپۆرت
رایگەیاند
دوای چەندین دیدار
و گفتوگۆ
لەگەڵ هەردوو
وڵاتی ئیران و
توركیا،
لەسەر پرسی
وشككردنی
سەرچاوە
ئاوییەكان،
تا ئێستا
ئەنجامێكی
روونی نییە و
نەگەیشتوونەتە
ئەنجامێك.
ئاماژەی بەوەدا
ئەو دوو وڵاتە
لەسەر ئەو
رووبارانەی كە
دێنە عێراق،
بەنداوی
بچووكیان
دروستكردووە،
جەختیشتیكردەوە
ئەمە وەكو
فشارێكی
سیاسیش
بەكاری
دەهێنن، گوتی
"دەبێ
حكومەتی
هەرێم
بەزووترین
كات سەرچاوە
ئاوییەكانی
هەرێم
بپارێزێت،
چەند بەنداوێك
دروست بكات،
بە مەبەستی
كۆكردنەوەی ئاو"،
لەبارەی
هەوڵەكانی
حكومەتیشەوە
گوتیشی
"دەبێت بۆ ئەم
مەبەستە
هەوڵە
دیپلۆماسییەكانی
چڕ بكاتەوە".
سەبارەت بە
سەرچاوە
ئاوییەكانی
كوردستان و سوودوەرگرتنیان
بۆ پڕۆژەی
ستراتیژی،
عەبدولڕەحمان
گوتی
"پرۆژەیەكی
گەورەمان
هەیە، لە
بەغداشەوە
رەزامەندیی
لەسەر دراوە،
ئەوەش
بەنداوی
بێخمەیە، كە
دەتوانین
نزیكەی سێ تا
چوار بەنداوی
گەورەی دیكەی
لەبەردەمدا
دروست بكرێت،
بۆ
سوودوەرگرتن
لە
دروستكردنی
سەرچاوەی
كارەبایی،
مەسەلەی
كشتوكاڵی و
گەشتوگوزار".
راشیگەیاند
دەبێ هەرێمی
كوردستان
یاسای پاراستنی
ئاوی هەبێت،
ئەو یاسایەش
بۆ پاراستنی
سەرچاوە
ئاوییە
ناوخۆییەكان
و دابەشكردنی
جوگرافیای و
كۆكردنەوەی
ئاوەكان لەخۆ
بگرێت.
وهرگیراو:
ئاوێنه