به‌رێوه‌چوونی
سمیناری دووی
ڕێبه‌ندان 62
ساله‌ی دامه‌زرانی
کۆماری
کوردستان
له‌مه‌ڵبه‌ندی
ڕۆشنبیری
کورد له له‌نده‌ن
ڕۆژی شه‌ممه
ڕێکه‌وتی 19
ژانویه‌ی 2008
سمینارێک له
لایه‌ن کۆمه‌ڵگای
یه‌کگرتوی
کوردی رۆژ‌هه‌ڵات
له بریتانیا
له‌ژێر ناوی
میژووی هه‌نوکه‌ی
کورد و جێگای
کۆماری
کوردستان له‌و
میژووه‌دا به
به‌شداری
چالاکانه‌ی
کوردانی
تاراوگه به‌رێوه‌چوو.
به‌رنامه‌که
له کاتژمێری
3ی پاش نیوه‌ڕۆ
بۆ 7 ی ئێواره
به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه
پێشکه‌ش کرا.
به‌سروودی
نه‌ته‌وایه‌تی
ئه‌ی ره‌قیب و
ده‌قیقه‌یه‌ک
بێده‌نگی بۆ گیانی
شه‌هیدانی
رێگای ڕزگاری
کورد‌و
کوردستان ده‌ستی
پێ‌کرد.
پارچه په‌خشانێک
له لایه‌ن به‌ڕێوه
به‌ری به‌رنامه
کاک فه‌ریدون
معروفی
کورته
مێژووی دامه‌زرانی
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی
کوردی ڕۆژهه‌ڵات
له بریتانیا
له لایه‌ن
خوشکه چیمه‌ن
ڕه‌حیمی.
کاک خالید عه‌زیزی
ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی
حیزب باسێکی
له‌سه‌ر
مێژووی
کوردستان پاش
62 ساڵ تێپه‌ربوون
به‌سه‌ر
کۆماری
کوردستاندا.
کاک دوکتۆر
سه‌عید شه‌مس
کۆمه‌ڵ ناس و
لێکۆله‌ره‌وه
باسێکی
ئاکادیمی له‌سه‌ر
کۆماری
کوردستان پێش
که‌ش کرد.
پشوویه‌کی 15
ده‌قیقه‌یی و
په‌زیرایی له
میوانان و به‌شدار
بووانی
سمیناره‌که.
به‌شی دووه‌م
کاک ئه‌نوه‌ری
سوڵتانی
میژوونوس و
نوسه‌ر
ڕوانگه‌کانی
کۆماری
کوردستانی
شیکرده‌وه.
له به‌شێکی
تری سمیناره‌که
دا کاک عه‌لی
که‌ریمی له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی
کۆکردنه‌وه‌ی
رۆژنامه‌ی کوردستان
و له‌چاپ دان
و بڵاو کردنه‌وه‌ی
له قه‌واریه‌کی
رێک و پێک دا
بۆ به‌شدار
بووان دوا.
په‌یامه‌کانی
گه‌یشتوو به
سمیناره‌که:
پارتی
دێموکراتی
کوردستان
یه‌کیه‌تی
نیشتیمانی
کوردستان
کۆمیته‌ی
هاوکاری
حیزبه
کوردستانیه‌کان
کۆمه‌ڵه‌ی
یه‌کگرتوی
ئیسلامی کوردستان
کۆمه‌ڵی
ئیسلامی
کورستان
مه‌ڵبه‌ندی
رۆشنبیری
کورد له له‌نده‌ن
پارتی یه‌کیه‌تی
دێموکراتیکی
کوردی سوریه
جبهه
دمکراتیک خلق
عه‌ره‌ب
پێشمه‌رگه
دێرینه‌کانی
کوردستان
جبهه متحد
بلوچستان
ئێران
به‌شێکی تری
کنفرانسه‌که
پرسیار‌و وه‌ڵام
بوو که به‌شداربووان
چه‌ندین
پرسیاریان
ئاراسته‌ی
پانێله‌که
کرد و جواب
درانه‌وه.
کۆتایی به‌رنامه‌که
به شیعرێکی
مامۆستا بێ به‌ش
من دێموکراتم
له‌لایه‌ن
خوشکه میدیا
ئه‌مینی یه‌وه
پێش که‌ش کرا.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی
کوردی ڕۆژهه‌ڵات
بریتانیا
21 ژانویه‌ی 2008