رووداونێت-ئاژانسه‌كان
ئێران
له‌هه‌مبه‌ر
چاپکردنی
کتێبی
ئایاتی شه‌یتانی
به‌زمانی
کوردی و
بڵاوبوونه‌وه‌ی
له‌گۆڤاری
خه‌ڵکدا ناڕه‌زایه‌تی
به‌رامبه‌ر
هه‌رێمی
كوردستان ده‌ربڕی.
ماڵپه‌ری
تابناک که ما‌ڵپه‌رێکی
سه‌ر به‌سوپای
پاسدارانی
ئێرانه، له‌به‌رامبه‌ر
وه‌رگێڕانی
کتێبی ئایاتی
شه‌یتانی كه
دانراوی سه‌لمان
روشدیه و
بڵاوكردنه‌وه‌ی
چه‌ند به‌شێكی
له‌گۆڤاری
"خه‌ڵک" له‌سلێمانی،
ره‌خنه‌ی له‌یه‌کێتی
نیشتمانی
كوردستان و
ده‌زگای راگه‌یاندنی
ئه‌و حزبه
گرت.
گۆڤاری خه‌ڵک
گۆڤارێکی
نزیک له‌یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستانه
له‌سلێمانی
ده‌رده‌چێت،
له‌ژماره‌ی
17ی‌دا چه‌ند به‌شێكی
کتێبی
ئایاتی شه‌یتانی
نووسه‌ری له‌دین
وه‌رگه‌ڕاو
و به‌ره‌چه‌ڵه‌ک
هیندی و
دانیشتووی
به‌ریتانیا به‌زمانی
کوردی چاپ و
بڵاو کردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه
هۆشداری
داوه‌ته یه‌کێتی
نیشتمانی به‌وه‌ی
ئه‌و کاره‌یان
کاریگه‌ری
له‌سه‌ر ده‌نگی
ده‌نگده‌ران
بۆ هه‌ڵبژاردنی
7/3 ده‌بێت.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا
ئاماژه به‌دۆخی
سیاسی ناو یه‌كێتی
نیشتمانی
كردووه و
نووسیویه‌تی
"یه‌کێتی
نیشتمانی
دوای ئه‌و
شکسته
قورسه‌ی له‌به‌رامبه‌ر
گۆڕاندا له‌هه‌ڵبژاردنی
رابڕدوو خواردی،
به‌نیاز بوو
قه‌ره‌بووی بکاته‌وه،
به‌ڵام
بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئه‌و کتێبه
له‌شوێنێک
که 95%
دانیشتووانی
موسڵمانن،
کاریگه‌ری
نێگه‌تیڤی
ده‌بێت و خه‌ڵک
له‌ده‌نگدان
به‌وه‌ها
لایه‌نێک
خۆیان ده‌پارێزن".
دوای
چاپبوونی
کتێبی
ئایاتی شه‌یتانی،
ئیمام خومه‌ینی
رابه‌ری کۆچکردووی
ئێران له‌ساڵی
1988 فه‌توای
کوشتنی سه‌لمان
روشدی ده‌رکرد.