سامی
عه‌سكه‌ری :
پێشمه‌رگه
میلیشیایه،
سلێمانی‌و
هه‌ولێریش ئه‌گرین
ئاوێنه:
30/08/08
سامی
عه‌سكه‌ری
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
عێراق له‌سه‌ر
لیستی هاوپه‌یمانی
عێراقی یه‌كگرتوو
له‌لێدوانێكیدا
رایگه‌یاند"سه‌ركردایه‌تی
كورد ده‌بێت
رێز له ئیراده‌ی
ده‌وڵه‌تی
عێراق بگرێت،
سوپای
عێراقیش سه‌لاحه‌یه‌تی
ده‌ستوری هه‌یه
كه بێته هه‌ولێرو
سلێمانیش".
ئاوێنه،
رادێۆی سه‌وا:
سامی عه‌سكه‌ری
له‌لێدوانێكیدا
بۆ رادیۆی سه‌وا
داوای له‌سه‌ركردایه‌تی
كورد كرد كه
چاو به هه‌ڵوێسیان
بخشێننه‌وه،
رێز له‌ئیراده‌ی
دهولهَتی عێراقی
یه‌كگرتوو بگرن"سوپای
عێراقی وه‌كو
سه‌رۆكی حكومه‌تی
عێراقی
رایگه‌یاند
سه‌ڵاحیه‌تی
ده‌ستوری هه‌یه
بێته ناو هه‌ولێرو
سلێمانیشه‌وه".
سامی عه‌سكه‌ری
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
عێراقی جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه
كرده‌وه"نوری
مالكی ئاگاداری
سه‌ركردایه‌تی
كوردی
كردووه.
ئاماده‌بوونی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی
سنوری هه‌رێم
رووبه‌روی
یاسایان ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها
سامی عه‌سكه‌ری
له‌زاری
مالكییه‌وه رونیكرده‌وه
كه به‌هه‌مان
شێوه ئاماده‌بوونی
پێشمه‌رگه
له‌ده‌ره‌وه‌ی
"هێڵی شین
"واته له‌ناوچه‌ی
خانه‌قینی
سه‌ر به‌پارێزگای
دیاله وا له‌حكومه‌ت
ده‌كات كه وه‌كو
میلشیایه‌كی
ده‌ره‌وه‌ی
یاسا مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا
بكات.
هێڵی شین،
هێڵی پانیی
(36)ه كه
ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا له
دوای ساڵی
1991ه‌وه بۆ
حكومه‌تی
عێراقی ده‌ستنیشانكرد
و رێگه‌ی له
فڕۆكه‌كانی ئه‌و
رژێمه گرت
ئاسمانی ئه‌و
هێڵه ببه‌زێنن،
به مه‌به‌ستی
پاراستنی هه‌رێمی
كوردستان.
هه‌روه‌ها
سامی عه‌سكه‌ری
جه‌ختی له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ش كرده‌وه
كه مالكی سه‌رۆك
وه‌زیرانی
عێراق چه‌ند
جارێكی تر
دوپاتی
كردۆته‌وه
كه هێزه ئه‌منییه‌كانی
عێراق بۆیان
هه‌یه بێنه
ناو هه‌موو
پارچه‌كانی
عێراقی فیدراله‌وه
له‌باشور بێت
یان له‌هه‌رێمی
كوردستان، ئه‌مه‌ش
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك
بۆ سه‌ركردایه‌تی
كورد بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی
ئه‌وه‌ی كه
ناكرێت سوپای
عێراق بێنه
ناو قه‌زای
خانه‌قینه‌وه
بۆ ته‌واو
كردنی ئۆپه‌راسێۆنی
"مژده‌گه‌لی
خێر".
هه‌روه‌ها
سامی عه‌سكه‌ری
له‌لێدوانه‌كه‌یدا
تیشكی خسته
سه‌ر قه‌یرانی
حكومه‌تی
ناوه‌ندی
حكومه‌تی
كوردستان
"تایبه‌ت به ئاماده‌بوونی
پێشمه‌رگه
له‌ده‌ره‌وه‌ی
سنوری حكومه‌تی
هه‌رێم".
رونیكرده‌وه
له‌ده‌ستوردا
ته‌نها ئه‌و
سێ
پارێزگایه
سه‌ر به‌هه‌رێمی
كوردستانن كه
پێش 19/3/2003 به‌ده‌ستی
كورده‌كانه‌وه
بوون"باقی
ناوچه‌كانی
تر ده‌گه‌رێنه‌وه
بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی
حكومه‌تی
عێراقی،
ئاماده‌بوونی
پێشمه‌رگه‌ش
ته‌نها به ره‌زامه‌ندی
حكومه‌تی
عێراق ده‌بێت".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه،
دوای ئه‌وه‌ی
له چه‌ند هه‌فته‌ی
رابردوودا
ئۆپراسیۆنی
سه‌ربازیی
(مژده‌گه‌لی
خێر) سنوری قه‌زای
خانه‌قینی
گرته‌وه،
بارگرژی و
ناكۆكیی
زیاتر كه‌وته
نێوان حكومه‌تی
هه‌رێم و
حكومه‌تی به‌غدا،
به تایبه‌ت
دوای ئه‌وه‌ی
سوپای عێراق
روویكرده خانه‌قین،
كه یه‌كێكه
له ناوچه‌كانی
جێگه‌ی
ململانێ، و
داوای له
هێزی پێشمه‌رگه
كرد له‌و
ناوچه‌یه
بكشێته‌وه.