سامی
عسكه‌ری
داوه له‌سه‌درییه‌كان
ده‌كات شه‌ری
كورد بكه‌ن
ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی
عێراق سامی عه‌سكه‌ری
له‌سه‌ر
داوای
مالیكی سه‌ردانی
نه‌جه‌ف ده‌كات
بۆ ئه‌وه‌ی داوا
له سه‌درییه‌كان
بكات كۆمه‌كی
مالیكی بكه‌ن
له‌شه‌ری
دژی كورددا.
به‌غدا،
تایبه‌ت: سه‌رچاوه‌یه‌كی
تایبه‌ت له‌به‌غداوه
به‌ئاوێنه‌ی
راگه‌یاند "چه‌ند
رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌ندامی
لیستی
ئیتلافی
شیعه سامی
عه‌سكه‌ری له‌سه‌ر
داوای
مالیكی سه‌رۆك
وه‌زیران
چۆته نه‌جه‌ف
بۆ ئه‌وه له‌نزیكه‌وه
سه‌ركرده‌كانی
ته‌یاری سه‌در
ببینێت‌و
داوایان
لێبكات كه‌پشتگیری
مالیكی بكه‌ن
له‌روبه‌روبوونه‌وه‌یه‌ی
ئیستا له‌گه‌ڵ
كورددا هه‌یانه
له‌ناوچه‌كانی
باكوری به‌عقوبه".
سامی عه‌سكه‌ری
یه‌كێكه له‌و
ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی
شیعه كه‌له‌چه‌ندین
بۆنه‌دا هه‌ڵوێستی
توندی له‌سه‌ر
به‌رپرسه
كورده‌كانی
به‌غدا هه‌بووه‌و،
مالیكی
بڕوا‌و متمانه‌یه‌كی
باشی پێی هه‌یه.
له‌و ده‌مه‌وه‌ی
پرۆسه‌ی
مژده‌كانی
خێری سووپای
عێراق ده‌ستی
پێكردووه‌و
گه‌یشتۆته ناوچه‌كانی
باشوری
كوردستان،
بارگژییه‌كی
گه‌وره كه‌وتۆته
نێوان سووپای
عێراق‌و هێزی
پێشمه‌رگه‌وه
به‌تایبه‌تی
كه سوپای
عێراق
نزیكبۆته‌وه
له شارۆچكه‌ی
خانه‌قینه‌وه.
ئاوێنه
: 10/09/2008