نیشتیمانێکی
سه‌ربه‌خۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
به‌خته‌وه‌ر جیهانێکی
باش

حزبی
رزگاریی
کوردستان Rizgary
Party of Kurdistan
مه‌کته‌بی
سکرتاریه‌ت
بۆ ده‌زگه‌کانی
راگه‌یاندن و
کوردستانیانی
هێژا
دوێنێ 17- 7 -2008 هه‌واڵی
بانگکردنی من
بۆ بنکه‌ی
پۆلیس به
شێوازی
جۆراوجۆر
بڵاوکراوه‌ته‌وه،
له پێوه‌ند
به‌و هه‌واڵه
به پێویستی
ده‌زانم
روونی بکه‌مه‌وه
که
بانگکردنه‌که
له‌سه‌ر
سكـاڵای که‌سێک
به ناوی فه‌همی
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
بوو که له‌بنکه‌ی
پۆلیس خۆی وه‌ک
سکرتێری حزبی
رزگاریی
کوردستان
ناساندبوو،
به‌وه‌ش تۆمه‌تباری
کردبووم که
گوایه هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتنم لێیکردووه،
به‌ڵام کاتێک
چوومه بنکه‌ی
پۆلیس و خۆم
ناساند،
سکاڵاکه
پووچه‌ڵ
کرایه‌وه‌و
ده‌رکه‌وت که
سکاڵاکه‌ر
راستی نه
گوتووه و له
ناساندنی خۆی
فێڵی کردووه.
دوێنێ 17ی تهمموز
کاتێک له
شاری سلێمانی
له مه‌کته‌بی
پێوه‌ندیه‌کانی
نیشتمانی یه‌کێتیی
نیشمانیی
کوردستان له‌گه‌ڵ
به‌ڕێزێک
هاتمه ده‌رێ،
دوو پۆلیس له‌به‌رده‌م
ئۆتۆمبێله‌که
راوه‌ستابوون
و چاوه‌ڕوانی
ئێمه‌یان ده‌کرد،
زۆر به‌ڕێزه‌وه
داوایان
لێ‌کردین که
بۆ چه‌ند
پرسیارێک
بچینه بنکه‌ی
پۆلیسی
رزگاری، ئێمه‌ش
زۆر به
ئاساییمان وه‌رگرت،
له‌وێش خۆمان
ناساند، به‌ڕێز
عه‌قید عه‌بدوڵره‌زاق
زۆر رێزی
لێگرتین و زۆر
سه‌رده‌میانه‌و
شارستانیانه
ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا
کردین،
هیوادارین که
نموونه‌یان
زۆر بێ. کاتێک
ده‌رکه‌وت که
سکاڵاکه‌ر
راستی نه‌گوتووه‌و
تۆمه‌تی ناڕه‌وای
هه‌ڵبه‌ستووه،
به ڕێزه‌وه
به‌ڕێی
کردین، به‌ڵام
من بڕیارم
داوه که
بچمه به‌رده‌م
دادوه‌رو
راستیه‌کانی
بۆ بخه‌مه
روو، چونکه
به‌ڵگه‌ی
ئاشکرام له‌به‌رده‌ست
دایه که هه‌رگیز
هه‌ڕه‌شه‌م
له‌و که‌سه
نه‌کردووه.
له
بڵاوبوونه‌وه‌ی
به‌په‌له‌ی
ئه‌و هه‌واڵه
بۆم ده‌رکه‌وت
که
کۆدێتاچیان
به‌مه‌به‌ستی
چه‌واشه‌کردنی
هه‌ڤاڵانی حزبی
رزگاریی
کوردستان
و رای گشتی ئه‌و
سکاڵایه‌یان
تۆمار کردووه،
له‌لایه‌که‌وه
وه‌ک تاکه که‌س
سکاڵا
تۆمارکراوه،
له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه
بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌یان
کردووه که
حکومه‌تی هه‌رێم
و لایه‌نی په‌یوه‌ندیددار
سکاڵایان له
دژدا
تۆمارکردووم!!
به‌ڵام به‌ری
خۆر به
بێژینگ
ناگیرێ،
راستیه‌کان
ئاشکرا ده‌بن.
به‌وهۆیه‌وه
جارێکی دیکه‌ش
دووپاتی ده‌که‌مه‌وه
که دوایین
بڕیار بۆ
دادگه‌یه، له‌پێوه‌ند
به‌و تۆمه‌تانه‌ی
که‌به‌مه‌به‌ستی
ناوزڕاندنیش
بڵاوکراونه‌ته‌وه
داوای مافی
خۆم ده‌که‌م.
رێکار
ئه‌حمه‌د
سکرتێری
گشتی حزبی
رزگاریی
کوردستان
18-7-2008