ڕێبه‌رانی
کۆسۆڤۆ ده‌بی
چاو له ڕێبه‌رانی
ئێستای کورد
بکه‌ن
پاڕلمانی
کۆسۆڤۆله 17ی
فیوریه
بریارێکی بوێرانه‌ی
دا ،بریاری سه‌ربه‌خۆیی
به‌م
شێوه خه‌وی
له مێژینه‌ی
گه‌له‌که‌یان
هاته‌دی.
ئاواتێک
که سه‌دان
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌سکه‌نده‌ر
بێگ به دژی
داگیرکه‌ره
عوسمانیه‌کان
له سه‌ر ئه‌م
خاکه خه‌باتی
بۆ کرد .خاکێک
که له ساڵی
1912دا به ده‌ست
ده‌وڵه‌تانی
ئینگلیس و فه‌رانسه
به‌ش به‌ش کرا
، به‌شێک به
ناوی ئه‌ڵبانی
، به‌شێک به
مه‌قدونیه و
به‌شێک به
یونانه‌وه و
به‌شێک به
مونته‌نه‌گرۆی
ئێستاوه و به‌شێکیش
به وڵاتی
سربه‌کانه‌وه
لکێندرا و
ناوه‌که‌شیان
له "
داردانیا "وه
گۆڕیه سه‌ر
کۆسۆڤۆ .
له
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
"تیتۆ" هه‌رچه‌ن
زۆر هه‌نگاوی
گه‌وره و به‌نرخ
نرا ، به‌ڵام
نه‌یانتوانی
وڵامێکی بنه‌ڕه‌تی
به پرسی نه‌ته‌وه‌یی
خه‌ڵکی
کۆسۆڤۆ بده‌نه‌وه
. به دوای
ڕوخانی بلۆکی
شه‌رق ، شه‌ڕی
ناوخۆ سه‌ری
هه‌ڵداو پتر
له 2000 که‌س له
خه‌ڵکی
بێتاوانی
کۆسۆڤۆ به‌ده‌ست
شوێنیستانی
سرب بێ سه‌روشوێن
کران . وڵاته‌که‌یان
کاول و تاڵان
کرا ، ته‌نانه‌ت
ئوتوبوسه‌کانیشیان
به‌ره‌و
وڵاتی سرب
ڕاگوێزرا
.کاربه‌ده‌سته‌کانیشیان
له لایه‌ن
سربه‌کانه‌وه
بۆ دیاری کرا
. بێ‌کاری و ده‌ست
ته‌نگی سێبه‌ری
به سه‌ر
وڵات‌دا
ڕاکێسا و
زورێک له خه‌ڵک
په‌رته‌وازه‌ی
هه‌نده‌ران
بوون .
هاتنه
ناو مه‌یدانFN
و به‌دوای ئه‌ویشداEU
وNATO بو
به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که مه‌ودایه‌ک
بڕه‌خسێت .
ڕاپرسی کرا
،په‌ڕلمان هه‌ڵبژێردرا
، دوو حیزبی
سه‌ره‌کی
کۆسۆڤۆ یه‌کیان
گرت . له
حیزبی PDK هاشم
ساچی وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیران
و له حیزبی LDK
فاتمیر سیدیو
وه‌ک سه‌روک
کۆمار دیاری
کران .
پارلمان ده‌وری
گێڕا و
هوڵوێستی گرت
و بریاه‌ی سه‌ربه‌خویی
دا و ئاڵای
دیاری کرد .
ئه‌م
بریاره
مێژوییه له
کات و ساتێکدا
ده‌رکرا که :
_
به‌یاننامه‌ی
1244ی FN له‌مپه‌ر
بوو ، ڕاسته
که ئه‌م به‌یاننامه‌یه
خودموختاریه‌کی
پان و به‌رینی
بۆ خه‌ڵکی
کۆسۆڤۆ ده‌سته‌به‌ر
کردبوو به‌ڵام
له هه‌مان
کاتدا جه‌خت
کرابوو که
کۆسۆڤۆ مافی
جیابونه‌وه
و سه‌ربه‌خۆیی
نیه.
_Kostunicaسه‌رۆکی
سرب که دوێنێ
میداڵی
ئازادیخوازی
له دژی
میلوسوڤیچ به
سینگه‌وه هه‌ڵواسیبوو
، ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌ی
لێ ده‌کردن ،
نه‌ک هه‌ر ئه‌و
ڕوسیاش خه‌ت و
نیشانی بۆ ده‌کێشان
.
_
ژێرخانێکی
کاولکراوی
ئابووریان
ببو به توشه‌وه
، چه‌رخی هه‌موو
کانگا و کوه‌گاکان
له چه‌رخان
وه‌ستابوو .
به‌ڵام
، ڕێبه‌ران
ئاوێنه‌ی
ویسته‌کانی
گه‌له‌که‌یان
بوون ،له‌و هه‌له‌ی
که هاواهه‌نگ
له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
بڕێک له
وڵاته‌نی
ڕۆژئاوا دا
بۆیان ڕه‌خسابوو
، که‌ڵکیان وه‌رگرت
و بریاری سه‌ربه‌خۆییان
دا .
ڕێبه‌ران
قه‌تیس و
گنخاوی ناو
بازنه‌ی هه‌ل
و مه‌رجی داسه‌پاو
نه‌بوون ، به‌ڵکو
هه‌لیان
قۆسته‌وه و
مه‌ودای تازه‌یان
خولقان .نه‌ک
مل که‌چ و چاو
له‌ده‌ستی
بلگراد بۆ وه‌رگرتنی
به‌ش و مقام و
کورسی نه‌مانه‌وه
، به‌ڵکو
ئاڵای
ئازادیان شه‌کاند.
نه‌ک له هه‌ڵوێست
گرتنی
وڵاتانی
دراوسێ و ده‌وروبه‌ر
نه‌تۆقان ، به‌ڵکو
دونیایان له
به‌رده‌م
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی
تازه دا دانا
. بۆیه ده‌وڵه‌تان
یه‌ک یه‌ک
بوونیان به
ڕه‌سمی ئه‌ناسن.
ئه‌م
گه‌له دوو
میلیون که‌سیه
، که نیسبه‌ت
به وڵاتانی
دیکه‌ی
ئوروپا گه‌نجترین
دانیشتوانی
هه‌یه و خاوه‌نی
کانگای زێڕ و
ئاسن و زوخاڵه
، سه‌رده‌که‌وێت
ئه‌گه‌ر :
_
مه‌ودای
ڕاسته‌قینه
بدرێت بۆ گه‌شه‌کردنی
ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان
و نه‌کرێته
پاشکۆی ئه‌حزاب
.
_
چوارچێوه‌یه‌کی
دیموکروتیک و
ئینسانی دابمه‌زرێت
که تێدا یاسا
سه‌روه‌ر بێت
نه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران
.
_
ئازادی ڕاده‌ربڕین
و نووسین و
خۆپیشاندان و
مانگرتن به‌ری
پێنه‌گیرێت .
_سیستمێک
دابمه‌زرێ که
نه‌هێڵێت
ڕێبه‌ران و که‌سوکار
و داروده‌سته‌کانیان
به کورسیه‌کانه‌وه
بلکێن و
گیرفان و
حیسانه‌کانیان
له کیسه‌ی
میلله‌ت
بئاخنن .
_
پاک و پیش لێک
بپاڵێورێت .
_
هه‌ستی
دڵسوزی و
نیشتمانپه‌روه‌ری
له خه‌ڵک دا
نه‌کوژرێت و
بخرێته
ڕێگای
ئاشتیخوازی و
چاکسازیه‌وه
.
_
ڕێبه‌ران
وڵاته‌که‌یان
نه‌که‌نه
جێگای
ڕمبازێنی دوژمنان
و زل‌ێزان.
_
ئه‌گه‌ر........ئه‌گه‌ر.......ئه‌گه‌ر................
_
ئه‌گه‌ر چاو
له ڕێبه‌رانی
ئێستای کورد
بکه‌ن، ئه‌وه‌ی
ئه‌مان ده‌یکه‌ن،
ئه‌وان نه‌یکه‌ن
، سه‌رکه‌وتن
مسۆگه‌ره و
ئاسۆ ڕوون .
جه‌عفه‌ر
تیکانته‌په
03/03/2008