روسیا
داوا له ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایش ده‌کات
تا سه‌باره‌ت
به هه‌ڕه‌شه‌کانی
تورکیا کۆببێته‌وه
ڤلادیمێر
ژرینۆڤسكی جێگری
سه‌رۆك په‌رله‌مانی
رووسیا داوای
له ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایشی
نێوده‌وڵه‌تی
کردووه که
به‌په‌له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
نا ئاسایی سه‌باره‌ت
به هه‌ڕه‌شه‌كانی
له‌شكركێشی
توركیا بۆ سه‌ر
هه‌رێمی كوردستان
پیکبێ تا
توركیا ناچار
بكرێ تا له
بڕیاره‌که‌ی
پاشگه‌زبێته‌وه‌و
واز له له‌شکرکێشی
بهێنێ.
جێگری
سه‌رۆکی
دۆمای روسیا
گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر
تورکیا وه‌ڵامی
داخوازیه‌کانی
نێوده‌وڵه‌تی
نه‌داته‌وه
ده‌بێ گه‌مارۆی
به‌سه‌ردا
بسه‌پێندرێ،
وه‌ک چۆن
کاتێک عێراق
وڵاتی کوێتی
داگیرکرد نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
گه‌مارۆی
ئابووری به‌سه‌ردا
سه‌پاندو
دواییش هێرشی
کرایه سه‌ر.
رۆژی 25-10-2007 ڤلادیمێر
ژرینۆڤسكی سه‌رۆكی
پارتی
دیموكراتی
لیبرالی رووسیا
و جێگری سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی
رووسیای
فیدرال له وه‌ڵامی
پرسیارێکی
راگه‌یاندنه‌كانی
رووسیا دا
گوتی: ئه‌مه سه‌ره‌تای
شه‌ڕێكی
تاوانكارانه‌یه
که وڵاتێك دژ
به وڵاتێكی
دیكه‌ی ئه‌نجامی
ده‌دات، به‌وهۆیه‌شه‌وه
هه‌موو مافێكی نێونه‌ته‌وه‌یی
پێشێل ده‌كرێن.
ڤلادیمێر ژرینۆڤسكی وه‌بیری هێنایه‌وه كه توركیا له ساڵی 1974 بێ ئه‌وه‌ی گوێ به داخوازیه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی بدات هێرشی کرده سه‌ر وڵاتی قوبرس که وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌ندامی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه و باکوری ئه‌و وڵاته‌ی داگیر كرد، ئێستا ده‌یه‌وێ هه‌مان سیناریۆ دووپات بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌بێ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تووندی وه‌ڵامی بداته‌وه.