راوێژكاری
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا
بۆ كاروباری
عیراق به‌چوار
نامه‌وه گه‌یشته
ئه‌نكه‌ره
له‌میانی
سه‌ردانێكی
كتوپڕ بۆ ئه‌نكه‌ره،
ده‌یڤد
ساترفیڵدی
راوێژكاری
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا
بۆ كاروباری
عیراق، چوار
نامه‌ی
لێپرسراوانی
ئه‌مه‌ریكای
گه‌یانده
لێپرسراوانی
توركیا.
به‌پێی
رۆژنامه‌ی
میللیه‌تی
توركی،
نامه‌كان
تایبه‌تن به
سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا
له‌عێراق‌و
مه‌سه‌له‌ی
كه‌ركوك‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی
دابه‌شكردنی
عێراق‌و
درێژه‌دان به‌هاوكاریكردنی
توركیا له‌جه‌نگه‌كه‌یدا
دژی په‌كه‌كه.
میللیه‌ت
نووسیویه‌تی:
"له‌نامه‌ی
یه‌كه‌مدا،
لێپرسراوانی
ئه‌مه‌ریكا
جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه
له‌سه‌رئه‌وه‌ی
ئه‌وله‌ویه‌تی
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا
په‌سه‌ندكردنی
یاسای نه‌وت و
غازه كه به‌پێی
رۆژنامه‌كه
دابه‌شكردنی
دادپه‌روه‌رانه‌ی
سامانی نه‌وتی
عێراق فه‌راهه‌م
ده‌كات‌و ده‌رگا
ئاوه‌ڵا ده‌كات
له‌به‌رده‌م
هاوكاریی
توركیا-ئه‌مه‌ریكا
له‌مه‌سه‌له‌ی
فرۆشتنی به‌رهه‌می
سوته‌مه‌نی
عێراق له‌نه‌وت‌و
غاز. ئاماژه‌ی
به‌وه‌شداوه
كه به‌رژه‌وه‌ندی
كورد له‌په‌سه‌ندكردنی
یاساكه‌دایه
نه‌ك مامه‌ڵه‌كردنی
یه‌كلایه‌نه
له‌گه‌ڵ
كۆمپانیا
بیانییه‌كاندا".
نامه‌ی دووه‌میش،
جه‌خت ده‌كاته‌وه
له‌سه‌رئه‌وه‌ی
ناكرێت چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی
كه‌ركوك له‌ڕێی
وه‌رگرتنی
رای لایه‌نێك‌و
پشتگوێخستنی
لایه‌نه‌كانی
تر بكرێت و
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا
خوازیاره
گروپه
ئیتنیكییه‌كانی
شاره‌كه له‌نێو
خۆیاندا رێك
بكه‌ون‌و به‌گوێره‌ی
مییللیه‌ت ئه‌مه‌ش
خواستی
توركیایه.
له‌درێژه‌ی
هه‌واڵه‌كه‌دا،
رۆژنامه‌كه
نووسیویه‌تی،
نامه‌ی سێیه‌م
جه‌خت ده‌كاته‌وه
له‌سه‌ر
دژایه‌تیكردنی
دابه‌شكردنی
عێراق‌و
هاندانی سه‌رانی
كورد به‌وه‌ی
ئاینده‌یان
له‌هاوكاریكردنی
به‌غدایه‌و
له‌نامه‌ی
چواره‌مدا كه
به‌گوێره‌ی
رۆژنامه‌كه
له‌لای
توركه‌كان
گرنگه،
واشنتۆن
پشتیوانیكردنی
ئه‌نكه‌ره
له‌جه‌نگه‌كه‌یدا
دژی پارتی
كرێكارانی
كوردستان
دووپاتده‌كاته‌وه‌و
پێی وایه كه‌پێویسته
سه‌رانی
كوردی عێراق
یارمه‌تی
توركیا بده‌ن
له‌به‌ره‌نگاربوونی
په‌كه‌كه‌دا
وه‌رگیراو
له سایتی سبه‌ی
21/01/2008