ڕاپۆرتی
ڕێکخراوی
لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی
له مه‌ڕ
بارودۆخی
ڕۆژنامه‌وانان
له ئێران
ڕێکخراوی
لێبووردنی
نێوده‌وڵه‌تی
ڕاپۆرتی
ساڵانه‌ی خۆی
له مه‌ڕ
پێشێلکردنی
مافی مرۆڤ له
جیهاندا بڵاو
کرده‌وه . به
پێی ڕاپۆرته‌که
، له ساڵی
ڕابردوودا
لانی که‌م 177 که‌س
له ئێران
ئیعدام کراون
، هه‌روه‌ها
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا
لانی که‌م 7 که‌س
له زیندانه‌کانی
جمهوری
ئیسلامی
ئێران گیانی
خۆیان له ده‌ست
داوه ،ئه‌ویش
بێگومان له
به‌رهه‌می ئه‌شکه‌نجه‌ی
نێو زیندان و
بێ داوده‌رمانی
و به‌دڕه‌فتاری
مه‌ئمورانی زیندانه‌کانی جمهوری
ئیسلامی
ئێرانه .
لانی که‌م له
دوو حاڵه‌تدا ئه‌ندامی
له‌ش به نێوی
سزا لێکراونه‌وه
و شه‌لاق
لێدان سزایه‌کی
ئاساییه .
له ڕاپۆرتی
لێبووردنی
نێونه‌ته‌وان
(جیهانی) هاتوه
که له
ئێران‌دا
،مافی ئازادی
زمان و ئازادی
به‌کۆمه‌ڵ به
هیچ شێوه‌یه‌ک
به‌دی ناکرێ .
گه‌لێك
زیندانی
سیاسی هه‌روا
له
زینداندان ،
ئه‌شکه‌نجه‌ی
و ئازاری
گیراوه‌کان
پێش ئه‌وه‌ی
دادگایی
بکرێن له
ئێران‌دا
شتێکی
ئاساییه .
له‌و ڕاپۆرته‌دا
ئاماژه به
سه‌رکوتکردنی
نه‌ته‌وه‌کانی
عه‌ره‌ب، به‌لوچ
،کورد ،
تورکمان و
ئازه‌ربایجانی
کراوه ،هه‌روه‌ها
باسی له سه‌رکوت
کردنی که‌مایه‌تیه
ئایینیه‌کانی
مه‌سیحی،یه‌هوودی
و به‌هایی
کردوه .
ڕۆژنامه‌وانان
و تێکۆشه‌رانی
خه‌باتی ژنان
و کرێکاران و
خوێندکارانیش
هه‌ر به هه‌مان
شێوه له ژێر
زه‌بر و زه‌نگ
و سه‌رکوتدان.
ڕاپۆرتبێژانی
بێ‌سنوور ،
نیگه‌رانی ته‌واوی
خۆیان له مه‌ڕ
ڕاگه‌یاندنی
سزای ئیعدام
بۆ دوو
ژورنالیست و
چالاکوانی
بواری کۆمه‌ڵایه‌تی
کورد عه‌دنان
حه‌سه‌نپور و هیوا
بوتیمار،
ڕاگه‌یاندوه
که له
دادگای شۆڕشی
ئیسلامی
ئێران له مه‌ریوان
ده‌رچوه . به‌سه‌رداسه‌پاندنی
بریاری ئه‌و
ئیعدامانه ،
هه‌نگاوێکی بێ
شه‌رمانه و
بێ ئابڕوانه‌یه
، هه‌روه‌ها
ئاماژه به‌وه
ده‌کا که
کۆماری
ئیسلامی
ئێران هیچ
چاوێکی له
ڕێوڕه‌سمی
ئینساندۆستانه‌ی
جیهانی نیه.
ئێمه بانگ
له کۆمه‌ڵگای
جیهانی ده‌که‌ین
که له ئێران
داوا بکه‌ن تا
له بریاری
ئیعدامی ئه‌و
دوو
ژورنالیست و
چالاکوانی
بواری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی
کورد که
تاوانیان ته‌نیا
وه‌ئاگا
هێنانه‌وه‌ی
گشتیه پاشگه‌ز
ببنه‌وه و واز
له‌م بریاره
بێنن . جمهوری
ئیسلامی
ئێران به
گرتن و
زیندانی
کردنی
ڕوژنامه‌وانان
، ئێرانی
کردوه‌ته گه‌وره‌ترین
زیندانی
جیهانی بۆ
ژورنالیستان.
له‌سه‌ر داوای
به‌رپرسی به‌شی
مافی مرۆڤی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
فه‌رانسه، کارگێڕانی
سه‌فاره‌تی
ئێران له
پاریس ، له
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه
حازر کران و
به‌رپرسانی
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
فه‌رانسه ، پێ‌ناخۆش
بوون و نیگه‌رانی
خۆیان له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
شه‌پۆلی
ئیعدامان له
ئێران ده‌ربڕی
و پێیان ڕاگه‌یاندن
.
له به‌یاننامه‌ی
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
فه‌رانسه دا
هاتووه : فه‌رانسه
وه‌ک وڵاتانی
دیکه‌ی
ئوروپایی دژ
به قانوون و
یاسای ئیعدام
و حوکمی ئیعدام
له هه‌ر هه‌لومه‌رجێک
بێ ڕاده‌وه‌ستێ
و مه‌حکومی ده‌کا
.
به‌داوای ده‌سته‌ی
به‌رگری له
ئازادی وێژه
له ئێران
،،زیاتر له 50
پارلمانتاری
ئیتالیایی،
خوازیاری
پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی
بریاری
ئیعدامی عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور
و هیوا
بووتیمار
بوون . دوابه‌دوای
داواکاریه‌که‌ی
پارلمانتارانی
ئیتالیایی ،
کارگێڕی گشتی
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
ئیتالیا ،
کارداری یه‌که‌می
سه‌فاره‌تی ئێران
له ڕۆم ی
بانگ کرد و له
پێوه‌ندی دا
ده‌گه‌ڵ شه‌پۆلی
کوشتار له
ئێران ، نیگه‌رانی
خۆی پێ ڕاگه‌یاند
وداخواز بوو
که بریاری
ئیعدامی هه‌ردوو
ژورنالێست و
چالاکوانی
بواری کۆمه‌ڵایه‌تی
کورد ڕابگیرێ
.
هه‌روه‌ها
به‌رپرسی یه‌کیه‌تی
ئوروپا به
نوێنه‌رایه‌تی
یه‌کیه‌تیه‌که
بڵاوکراوه‌یه‌کی
دا ده‌ره‌وه
که ده‌وێدا ،
له ڕه‌وه‌ندی
چه‌ند مانگی
دوایی شه‌پۆلی
کوشتار له
ئێران ، نیگه‌رانی
خۆی ڕاگه‌یاند
و له کۆماری
ئیسلامی
داواکار بوو
که به‌و ڕه‌وه‌نده
کۆتایی بێنێ . یه‌کیه‌تی
ئوروپا
داواکاره که
بریاری
ئیعدامی عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور
و هیوا بووتیمار
ڕابگیرێ . به
گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی
ڕاپۆرکارانی
بێ سنوور ، له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
هه‌لومه‌رجی
ڕۆژنامه‌وانان
له ئێران‌دا،
له نامه‌یه‌کدا
بۆ سکرتێری
گشتی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
ده‌نووسێ : سه‌ره‌تاییترین مافی عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور
و هیوا
بووتیمار ،
خراوه‌ته
ژێر پێ . ئه‌و
دوو گیراوه
کورده ته‌نانه‌ت
له بریاری
ئیعدامی
خۆیان له
لایه‌ن
دادگاوه بێ
خه‌به‌ربوون
، شه‌رماوه‌ر
تر ئه‌وه‌یه که
ئه‌وان له
ڕێگای
ڕۆژنامه‌کانه‌وه
له زیندان ،
له چاره‌نووسی
خۆیان
ئاگادار
بوونه‌ته‌وه
.
هه‌ر دوو
ڕۆژنامه‌وان
ماوه‌یه‌کی
دوور و درێژه
که له
،،سیلولی،، به‌ته‌نێدا
و له
مانگرتندان .
له به‌شێکی
دیکه‌ی نامه‌که‌دا
هاتووه و ده‌ڵێ
: هه‌ر ئێستا 11
ڕۆژنامه‌نووس
، له پێناو
ئه‌نجامی ئه‌رکی
خۆیان له هه‌مبه‌ری
ئازادی‌دا بێ
به‌ش و له
زینداندان .
به‌شێک له‌وان
له دادگای
ناعادڵانه‌دا مه‌حکووم
کراون و خه‌ریکن
ده‌ورانی مه‌حکوومیه‌تی
خۆیان ده‌بڕن.
،، هێرش له
دژی
ژورنالیستان
و ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆیه‌کان
، ڕۆژ له
دوای ڕۆژ
توندتر ده‌بێ
، خه‌ڵکێکی
زۆرتر له
ژورنالیستان له
لایه‌ن
ڕیژیمه‌وه
ئازار ده‌درێن
و هه‌ڕه‌شه‌یان
لێ ده‌کرێ و
بۆ دادگاکان
ڕاکێش ده‌کرێن
. ڕۆژنامه‌وانان
مه‌جبوور ده‌کرێن
که له هه‌مبه‌ری
ئه‌و دادگا فه‌رمایشیانه‌وه
ئاماده بن و
جوابگۆی ، تاوان
و بوختانی
سازکراو بن .