
باشترین وه‌ڵام
بۆ پێشگیری له
هێرشی سوپای
تورکیا یه‌ک
ڕیزی گه‌له‌که‌مانه
به‌پێی هه‌واله‌کانی
دوێنێ و ئه‌مڕۆ
سوپای که‌مالیزمی
داگیرکه‌ر له
چه‌ندین ناوچه‌وه
به‌قولایی 10
کم هاتۆته
ناو خاکی
کوردستان و به
چاوساخی ئه‌مریکا
نیازی هێرشی
زه‌مینی
فراوانی بۆ سه‌ر
باشوری
کوردستان هه‌یه.
دیاره له هه‌موومان
ئاشکرایه،
که نیازی
تورکیا چییه
و چ ئه‌جنده‌یه‌کی
خۆی له کوردستان
و عیراقدا هه‌یه.
ناوه‌ندی چاک
له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م هێرشه چاوه‌ڕوانکراو
و مه‌ترسیداره‌ی
سوپای
تورکیای
فاشیدا، به سه‌رجه‌م
چین وتوێژه‌کانی
خه‌لکی
کوردستان
ڕاده‌گه‌یه‌نێت،
که باشترین
وه‌لام ته‌نها
به‌رخودان و
ده‌ستپێکردنی
کار‌و چالاکی
جه‌ماوه‌ریه،
هه‌ربۆیه
داوا له‌سه‌رجه‌م
پارت و لایه‌نه
سیاسیه‌کانی
کوردستان
ده‌که‌ین، که
گیانی به‌رخودان
و به‌رگری له‌نێو
خه‌لک ده‌ستپێبکه‌ن،
داواش له خه‌لکی
سڤێلی
کوردستان ده‌که‌ین
که شه‌قام و ڕێگاکانی
سوپای تورکیا
به‌مانگرتن و
ناره‌زایاتی
ده‌ربرین
بگرن، له‌هه‌نده‌رانیش
داوا له پارت
ولایه‌نه
سیاسیه‌کان
ده‌که‌ین، که
با به یه‌کگرتوویی
و پێکه‌وه به
خۆپیشاندان
و ناره‌زایه‌تی
ده‌ربرین
بچینه به‌رده‌م
سه‌فاره‌ت
خانه‌کانی
تورکیا و ئه‌مه‌ریکادا.
به هه‌ر
جۆرێک بۆمان
ده‌کرێت، دژ
به تورکیا به
شێوازێکی شارستانییانه
ناره‌زایی ده‌رببڕین.
ئێمه
دلنیاین ئه‌گه‌ر
یه‌کڕیزی خه‌لکی
کوردستان له‌هه‌موو
پارجه‌کاندا
هه‌بێت ،سه‌رباری
گه‌وره‌یی
پیلانه‌کان
دژ به‌ده‌ستکه‌وته‌کانی
گه‌لی کورد‌و
جولانه‌وه
ڕزگاریخوازه‌که‌ی،
ئه‌وا تێکده‌شکێن،
چونکه سه‌رده‌می
ئێستا و
هاوکێشه
سیاسیه
نوێکان جیایه.
وه هه‌رتێكشکانێکی
سوپای دوژمنی
پله‌یه‌کی
کورد (تورکیا)
سه‌رکه‌وتنێکی
سیاسی گه‌وره
ده‌بێت بۆ گه‌لی
کورد .
سه‌رکه‌وێت
خه‌باتی ڕه‌وای
گه‌له‌که‌مان
له باکور،
ڕسوا بێت هه‌ڵوێستی
چاوساخیکردن
و هاریکاری ئه‌مریکا
بۆ تورکیای
داگیرکه‌ر.
ناوه‌ندی چاک
22/02/2008