ناوه‌ندی
چاک هه‌ڵمه‌تی
مه‌حکوم
کردنی هێرشه‌کانی
تورکیا بۆ سه‌ر
کوردستان ڕێک
ده‌خات
ناوه‌ندی
چاک دژ به ئه‌نفال
و ژینوسایدکردنی
گه‌لی کورد داوا
ده‌کات که هه‌موو
کاناڵی ته‌له‌فزیونی
و سایت و
ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه
و ڕادیۆکان
ڕۆژی سێشه‌ممه
ڕێکه‌وتی25/12/2007 بکه‌نه
ڕۆژی ناره‌زایی
ده‌ربڕین دژی
هێرسه‌کانی
تورکیا بۆ سه‌ر
کوردستان و به‌و
بۆنه‌وه
بانگه‌وازێکی
بڵاو کرده‌وه.
ئه‌مه‌ش
ده‌قی بانگه‌وازه‌که‌یه:
با
رۆژی سێشه‌ممه
رێكه‌وتی 25/12
رۆژی یه‌ك ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی
كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن
بێت دژ به په‌لاماردانی
كوردستان له‌لایه‌ن
توركیاوه.
وه‌ك پرۆتێستێكی
شارستانی
گونجاو له
دژی
بۆردومانكردنی
كوردستان له‌لایه‌ن
رژێمی توركیا به
هاوكاری
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی،
داوا له گشت
ماڵپه‌ره
كوردیه‌كان،
كه‌ناڵه‌كانی
ته‌له‌فزیۆن
و رۆژنامه و
رادیۆكان ده‌كه‌ین،
سێشه‌ممه
رێكه‌وتی 25/12/2007 كاره‌كانی
رابگرن یاخود
به هه‌ر شێوه‌یه‌ك
بۆیان ده‌گونجێت
ناڕه‌زایه‌تی
ده‌رببڕن دژ
به په‌لاماردانی
كوردستان له‌لایه‌ن
سوپای
توركیاوه.
نا بۆ كوشتنی كوردستانیان.....
نا بۆ هێرشی
سه‌ربازی و
بۆردومانكردنی
خه‌ڵكی
كوردستان.
ناوه‌ندی
چاك
22-12-2007