سوپای
تورکیا و پێشێلکردنێکی
دیکه‌ی ده‌رهه‌ق
به خاکی
کوردستان
به
پێی سه‌رچاوه‌کانی
نزیک له به‌ره‌کانی
شه‌ڕی نێوان پ
ک ک و
سوپای
داگیرکه‌ری
تورکیا تا سێ
ڕۆژ پێش ئێستا
ژماره‌ی ئه‌و
سه‌ربازه
کوژراوانه‌ی
تورکیا که ته‌رمه‌کانیان
گوازراوه‌ته‌وه
بۆ تورکیا گه‌یشتوه‌ته
هه‌شتا که‌س
ئه‌مه بێجگه
له‌و
کوژراوانه‌ی
که ته‌رمه‌کانیان
له به‌رده‌ست
هێزی
گریلادایه .هه‌ر
ئه‌و سه‌رچاوانه
ڕونیان کردوه‌ته‌وه که له
چه‌ند قۆڵێکه‌وه
سوپای تورکیا
شکاوه و پاشه‌کشه‌ی
کردوه و له
دواییدا ده‌وروبه‌ری
خویان له
زوربه‌ی
ناوچه‌کان مینڕێژ
کردوه . که
ئه‌وه‌ش
تاوانێکه
تره ده‌رهه‌ق
به خاکی
وڵاته‌که‌مان
و
پێشێلکردنێکی
تری یاسا
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه
.
ئه‌م
سه‌رچاوه
ئاگادارانه
دیسان
ڕایانگه‌یاند
چه‌ند ڕۆژێک
له‌مه‌وبه‌ر سوپای
تورکیا له
ناوجه‌ی زاب
سێسه‌د
کوماندۆی به
فڕۆکه دابه‌زاندوه
که له گه‌ڵ
گریلاکانی پ ک
ک ڕوبه‌ڕو
بونه‌ته‌وه ،
که له‌و سێسه‌د
که‌سه
هیچیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
و ته‌رمی هه‌ندێکیان
دۆزراوه‌ته‌وه
و باقیان تا ئستا
بێ سه‌رو
شوێنن .
ئه‌و
سه‌رچاوانه
دوپاتیان
کرده‌وه : له
هێرشی
کۆماندۆی
تورکیا له‌ڕۆژانت
26و27 ده‌که‌ن بۆ سه‌ر
گوندی ئه‌شکه‌فتا
بریندار ،که
دوای 2 سه‌عات
شه‌ڕ و
پێکدادان کۆماندوکان
شکاون و پێنج
ته‌رمیان لێ
به‌جێ ماوه .
له
ناوچه‌ی (نێروه
ڕیکان ) و (جه‌مجی
)له ئاکامی
شه‌ڕ له گه‌ڵ
هێزی گریلادا
دیسان پاشه‌کشه‌یان
کردوه و 12 ته‌رمیان
لێ به‌جێماوه
که سێیان
جاشن و باقیان
سه‌ربازن .
سوپای
تورک له سه‌رجه‌م
ناوچه‌کانی (چه‌مجی
، نێروه
ڕێکان ،ئه‌شکه‌فتا
بریندار ، سه‌رمازی
، گه‌لێی
شیرین )پاشه‌کشه‌ی
پێکراوه و له
دوای پاشه‌کشێ
شوێنه‌کانی
خۆیان مینڕێژ
کردوه .
له
ناوجه‌ی (چه‌لی)
سه‌رباز و
جاشه‌کانی
سوپای تورکیا
له ناو
خۆیاندا
ئالۆزیان لێ
په‌یدا بوه و
پێک هه‌ڵپرژاون
که دوایی
جاشه‌کان له‌و
ڕوداوه توڕه
بوون و سه‌نگه‌ره‌کانیان
جێهێشتوه .
سه‌رچاوکان
ڕایانگه‌یاند
که له سه‌رجه‌م
به‌ره‌کانی
شه‌ڕدا ته‌نیا
پێنج گریلا شه‌هید
بوه و ده
گریلاش
بریندارن .به‌ڵام
هێزی گریلا له
هه‌مو کات به
هه‌ڵمه‌ت تر و
وره‌به‌رزترن
.ڕاگه‌یاندنه
سه‌ربازیه‌کانی
تورکیا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی
وره‌ی سه‌رنازه‌کانیان
هه‌والێ چه‌واشه‌کارانه
بڵاو ده‌که‌نه‌وه
.