"كورده‌كان
له‌به‌ر
توركیا نه‌یانتوانی
بچنه ناو موسڵ"ه‌وه
بڵاوكرایه‌وه
له Monday, October 27 puk online
سیخوڕێكی
خانه‌نشینی (سی
ئای ئه‌ی)
باس له‌وه ده‌كات،
كه به‌رله
پرۆسه‌ی
ئازادی
عێراق ئاماده‌كارییان
كردووه، كه
پێشمه‌رگه
بچێته‌ناو
موسڵه‌وه به‌ڵام
توركیا رێگری
لێكردوون.
سام فادیس
سیخوڕی خانه‌نشینی
ده‌زگای هه‌واڵگری
ئه‌مریكا له كتێبی
بیره‌وه‌رییه‌كانیدا
“Operation Hotel California(ئۆپه‌ره‌یشتن
هۆتێل كالیفۆرنیا)
زانیاری
گرنگی ده‌رباره‌ی
جه‌نگی
عێراق و پلانی
ئه‌مریكا له‌سه‌ر
كورد و هه‌ڵوێستی
توركیا بڵاو
كردۆته‌وه.
سام فادیس له
كتێبه‌كه‌یدا
ده‌ڵێت : كورد
له‌به‌ر ئه‌و
ئاسته‌نگانه‌ی
كه‌توركیا
دروستی
كردبوون نه‌یانتوانی
بچنه موسڵ و
ئه‌وه‌ش بووه
هۆی ئه‌وه‌ی
كه ماوه‌ی
2ساڵ شه‌ڕی
ناوخۆ له‌وێ به‌رپابێت
و ئه‌لقاعیده‌ش
ئه‌و ماوه‌یه
بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی
خۆی به‌كاربێنێت.
فادیس باسی
ئه‌وه‌ش ده‌كات
كه‌توركیا له
ماوه‌ی ساڵی
2002 تا 2003دا ئاسته‌نگی
دروستكردووه،
بۆچالاكییه‌كانیان
له هه‌رێمی
كوردستان‌و
به‌و هۆیه‌شه‌وه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری
ده‌ركه‌وتنی
شه‌ڕ له
نێوان ئه‌مریكا
و توركیا
دروستبووه.
سام فادیس له
كتێبه‌كه‌یدا
ئاماژه به‌وه
ده‌كات، كه
ئه‌مریكا به
نیاز بووه ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ
بۆكورد دابمه‌زرێنێ
و مۆری
تیرۆریستیش له‌سه‌ر
په‌كه‌كه
لاببات‌و
بیكاته
رێكخراوێكی
تر، به‌ڵام ئه‌وه
سه‌ری نه‌گرت
و شكستی
هێنا.
سام فادیس
سیخوڕێكی
خانه‌نشینی
سی ئای ئه‌یه
و زمانه‌كانی
توركی و
كوردی و
یۆنانی و عه‌ره‌بی
ده‌زانێت و ئێستاش
له شاری
ئاناپۆلیسی یۆنان
ده‌ژی.