پشتی
په‌رده‌ی
هێرشه‌کانی
تورکیا له
زمانی
ڕۆژنامه‌یه‌کی
ئه‌ڵمانیه‌وه
![]()
ڕێنسیانس
نیوز؛ ڕۆژنامه‌ی (شپه‌یگڵ
ئۆنلاین)ی ئه‌لمانی
له راپۆرتێکی
تایبه‌تدا له
سه‌ر هێرشی تورکیا
بۆ سه‌ر
کوردستان،
ورده‌کارییه‌کانی
ئه‌م هێرشانه
ئاشکرا ده‌كات
و ئاماژه‌ش بۆ
هێندێک خاڵی
زۆر گرینگ ده‌کات به‌ر
له هێرشه‌که.
ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه
پێیوایه که
تورکیا له‌و
هێرشه‌دا ویستویه‌تی
ده‌وری مه‌سعود
بارزانی که‌مکاته‌وه
و له جیاتی
ئه‌وه په‌یوه‌ندیی
خۆی ده‌گه‌ڵ
جه‌لال تاڵه‌بانی
چڕوپڕتر کات.
ڕۆژنامه‌که
له سه‌ره‌تادا
ده‌نووسێت:
"ده‌مێک بوو
که تورکیا، به
بیانووی ڕاوه‌دوونانی
گه‌ریلا
کورده‌کان،
هه‌ڕه‌شه‌ی
هێرشکردنه
سه‌ر شیمالی
عێراقی ده‌کرد.
ئێستا هێرشه‌که
کرا، زۆر که‌س
پێی سه‌یره بۆ
ڕاست ئێستا؛
له ڕاستیدا
ده‌کرێ
سازانێک هه‌بێت
بۆ
بانگهێشتنی
ئه‌م سوپایه.
ئه‌و
رۆژنامه‌یه
ده‌لێت
"چوونی سوپای
تورکیا بۆ ناو
خاکی عێراق
شتێکی جاوه‌راواننه‌کراو
نه‌بوو، چون
له مانگی
ئۆکتۆبه‌ره‌وه
پارلمانی ئه‌م
وڵاته پلانی
چون بۆ
کوردستانی ئه‌رێ
کردبوو. به‌لام
سه‌رچاوه
نیزامییه‌کان
له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ره
بوون که
هێرشه‌که له
به‌هاردا ده‌كرێت
نه‌ك له‌و وه‌رزه‌ی
ئێستادا،
بۆیه
میدایاکانی
تورکیه و
عێراق هه‌ر یه‌كه‌ی
به جۆریک
ڕووداوه‌که‌یان
باس کرد."
ڕۆژنامه‌که
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
هێرشه‌که به‌م
شێوه‌یه
ڕوون ده‌کاته‌وه:
"له سه‌ره‌تای
هێرشه‌که‌دا،
میدیاکانی
تورکیا
بلاویانکرده‌وه
که نزیکه‌ی 5000
سه‌ربازی
تورکی به
درێژایی 30
کیلۆمیتر
چوونه‌ته ناو
خاکی عیراق، به‌ڵام
سه‌رچاوه‌كانی
حکومه‌تی
عیراق
ڕایانگه‌یاند
که "چه‌ند سه‌د
که‌سێکن هاتوونه‌ته
ناو عیراق"،
ئه‌مه له
کاتێکدابوو
که "بی ئێن
دی" (ڕێکخراوی
هه‌واڵگری ئه‌لمانی)
ڕایگه‌یاند
که هێزه‌کانی
تورکیا نزیکه‌ی
3000 که‌سن. و
ئاماژه‌ش به‌وه
ده‌کات که
ئۆپه‌رایسۆنه‌که
هه‌م له‌لایه‌ن
وڵاتی ئالمان
و هه‌میش له‌لایه‌ن
یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه
به ده‌ستدرێژی
به‌ناوکراوه.
ڕۆژنامه‌که
دواتر دێته
سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی
پیلانی چه‌ند
لایه‌نه‌ی به‌ر
له هێرشه‌که
و ده‌نووسێ:
زۆر ڕوون نییه
که ستراتیژی
ئه‌م ئۆپراسیۆنه
چییه، به‌لام
یه‌كیك له به‌رپرسانی
باڵای حکومه‌تی
عێراق که نه‌یویستووه
ناوی ئاشکرا
بێت ده‌ڵێ "به
باوه‌ری من
سوپای تورکیه
له
ئیختیاراتی خۆی
که‌ڵکی وه‌رگرتووه
بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شرووعیه‌ت
و توانای خۆی
به ڕای گشتی
تورکیه پیشان
بدات."
هه‌ر
له‌م پێوه‌ندییه
دا ژه‌نرالێکی
خانه‌نشینی
تورک له چاوپێکه‌که‌وتنێکدا
ده‌گه‌ل
که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنیی
(ئین تی ڤی)
گوتوویه‌تی
که "ئامانجی
هێرشی سوپای
تورک بۆ سه‌ر
پ ک ک له
زستاندا ئه‌وه‌یه
که به‌ر له توانه‌وه‌ی
به‌فر پێشی گه‌رانه‌وه‌ی
چه‌کداره‌كانی
پ ک ک بۆ سه‌ر
سنووره‌كان
بگرن." به
باوه‌ری ئه‌م
ڕۆژنامه‌یه
ئه‌گه‌ر ئه‌م
بیرۆکه‌یه‌ی
ئه‌م ژه‌نراله‌ی
پێشووی تورکیه
ڕاست بێت، ئه‌وه
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه
له کورت ماوه‌دا
کۆتایی پێ
نایه‌ت.
ئه‌و
رۆژنامه‌یه
له سه‌ر ئه‌م
باوه‌ره‌یه
که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی
تری هێرشی
سوپای تورکیه
بۆ سه‌ر
باشوری کوردستان
ئه‌وه‌یه که
"سوپای تورکیه
ده‌یهه‌وێت
توانای
نیزامیی خۆی
به سه‌رۆکی
هه‌رێمی
کوردستان مه‌سعود
بارزانی
پیشان بدات،
چون حکومه‌تی
تورکیه ده‌مێکه
پێیوایه که
مه‌سعود
بارزانی هه‌وڵی
ته‌واو نادات
بۆ به‌رگریکردن
له جموجۆڵی پ
ک ک، ته‌نانه‌ت
حکومه‌تی تورکیه
مه‌سعود
بارزانی به
پشتیوانیکردن
له پ ک ک
تاوانبار ده‌کات.
ڕۆژنامه‌که
ئاماژه‌ش به‌وه
ده‌کات که سه‌رۆکی
هه‌رێم، له
ژێر گوشاری
زۆی ئه‌مریکادا،
ئابڵۆقه‌ی له‌سه‌ر
هه‌رێمه‌کانی
پ.ک.ک داناوه. رۆژنامه‌که
ئه‌وه‌ش ڕوون
ده‌کاته‌وه
که "وێرای ئه‌م
هه‌وڵانه‌ش،
تورکیا نایه‌وێت
پێوه‌ندیی
ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ل
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان
بگرێت.
شپه‌یگڵ
ئۆنلاین له
کۆتایی وتاره‌که‌یدا
دێته سه‌ر " ئاشکراکردنی
ڕێککه‌وتنه‌که".
له‌م باره‌وه
ده‌نووسیتت:
"هه‌ر دوو حه‌وتوو
له‌مه‌وبه‌ر
به‌هێزترین
ئۆرگانی
ناوخۆیی
حکومه‌تی تورکیا
(ئیداره‌ی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی)
له لێدوانێکی
سه‌رسوڕهێنه‌ردا
گوتی "تورکیا
ویستوویه‌تی
پێوه‌ندی زۆر باش
و به‌كه‌ڵک له
گه‌ل حکومه‌تی
عێراقدا ببه‌ستێت،
له‌سه‌ر
بناغه‌ی
بنیادنانێکی به
سوود".
ڕۆژنامه‌که
ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان
ده‌کات که
"زۆری پێنه‌چوو
و یه‌کدابه‌دووی
ئه‌م گوته‌یه‌ی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
تورکیا سه‌ربازه‌کانی
ئه‌و وڵاته
چوونه ناو
شیمالی
عێراقه‌وه."
به پیێ ئه‌م
ڕۆژنامه‌یه
وێده‌چێت
دوای ئه‌م
قسانه‌ی ئیداره‌ی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
تورکیا
داگیرکردنی
عێراق ئه‌نجامی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ڕیککه‌وتننامه‌یه‌ک
بێت.
هه‌ر له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ل
داگیرکردنی
عێراق و ئاماده‌کارییه‌کیانی
حکومه‌تی
تورکیه بۆ ئه‌م
ئۆپه‌راسیۆنه،
ئه‌م رۆژنامه‌یه
ده‌نووسێت: به‌ر
له هێرشی
سوپای
تورکیه، سه‌رۆک
وه‌زیرانی
تورکیه ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردوغان
به ته‌له‌فۆن
ده‌گه‌ڵ جۆرج
ده‌بلیۆ بوش و
سه‌رۆکوه‌زیرانی
عێراق نووری ئه‌لمالیکی
کردووه و یه‌کدابه‌دووی
ئه‌وه‌ش عه‌بدالله
گول سه‌رۆک
کۆماری
تورکیا په‌یوه‌ندیی
به جه‌لال
تاڵه‌بانییه‌وه
کردووه و ئه‌وی
له هێرشه‌که
ئاگادار کردۆته‌وه.
ڕۆژنامه‌که
ئاماژه به‌وه
ناکات داخوا
تاڵه‌بانی ئه‌و
ئۆپه‌راسیۆنه‌ی
ئه‌رێ کردووه
یان نا.
ئه‌و
رۆژنامه‌یه
ده‌نووسێت که
عبدالله گوڵ
جه‌لال تاله‌بانی
له پلانی
ئۆپراسیۆنه‌که
ئاگادار
کردووه و
خوزایاریشن
له‌جیاتی
بارزانی ه‌یوه‌ندییه‌کانیان
له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی
به‌هێزتر بکه‌ن.
له‌و بواره‌وه
ده‌نووسێت:
تاڵه‌بانی نه‌ک
هه‌ر سه‌رۆک
کۆماری
عێراقه، به‌ڵكوو
دووهه‌م سه‌رکرده‌ی
به هێزی
کورده دوای
مسعود
بارزانی، هه‌روه‌ها
ئه‌و سووده‌شی
بۆ تورکیه هه‌یه
که به‌بێ ئه‌وه‌ی
له گه‌ڵ مه‌سعود
بارزانی دانوستان
بکات، ڕاسته‌وخۆ
پێوه‌ندی
نێوان تورکیه
و کوردی عێراق
له گه‌ل تاله‌بانی
دابمه‌زرێنیت.
تورکیا به فه‌رمی
په‌یوه‌ندییان
به جه‌لال
تاله‌بانیه‌وه
گرتووه، به‌لام
له هه‌مانکاتدا
ده‌کرێت تاله‌بانی
وه‌ك لایه‌نی
وتوووێژکه‌ر
له پێوه‌ندی
ده‌گه‌ل
ڕیککه‌وتن له
گه‌ڵ کوردی عیراقیشدا
که‌ڵکی لێوه‌رگرن.
ئه‌و
رۆژنامه‌یه
ده‌نووسێت که
حکومه‌تی تورکیه
ده‌زانێت به‌م
کاره‌ی کورده‌كان
بڕێک له ڕاگه‌یاندنی
سه‌ربه‌خۆیی
ڕابگریت.
له به‌شی
کۆتایی ئه‌م
راپۆرته دا
ئه‌م رۆژنامه‌یه
ده‌نووسێت:
تورکیا ده‌یهه‌ویت
دڵنیا بیت که
کوردی عیراق
سه‌ربه‌خۆیی
ڕاناگه‌یه‌نن
و مه‌سعود
بارزانی بۆ
جێبه‌جێکردنی
کێشه‌ی پ ک ک هه‌نگاو
هه‌ڵدێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان
ده‌کا که له
به‌رامبه‌ردا
تورکیه ده‌توانێت
ته‌حه‌مولی
ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی
له شیمالی
عیراقدا بکات
و پشیوانی و
هاوکاریی ئابووریشیان
بکات.
چاودێرانی
ساسیی تورکیا
پێشتر وه‌یر
کورده‌کانی
باشووری
کوردستانیان هێناوه‌ته‌وه
که گرێدانی په‌یوه‌ندیی
له‌گه‌ڵیان،
به‌و مانایه
نییه که
تورکیا دان به
حکوومه‌تی ئه‌وندا
بێنێت. له‌و
بواره‌وه ئه‌و
وتاره
بخوێنه‌وه
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ