
|
سکرتێری
گشتی یه‌کیه‌تی
نیشتمانی
کوردستان
هاورێ ده‌گه‌ڵ
جوانترین
سڵاو و
رێزمان به
گوێره‌ی ئه‌و
هه‌واڵانه‌ی
ده‌گه‌ن، به‌رێزتان
به مه‌به‌ست
و له پێناو
نه‌جاتی
ژیانی کۆمه‌ڵێک
له
روناکبیران،
رۆژنامه‌نوسان
و تێکۆشه‌رانی
پارێزگاری
له مافی
مرۆڤی کورد
له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان،
که که‌وتۆته
به‌ر قه‌هری
حکومه‌تی
ئێران و له
ژێر حوکمی
ئیعدام دان،
دیدارتان ده‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران
کردووه و هه‌وڵی
شکاندنی ئه‌و
گشته حوکمه
ناعادڵانه‌یه‌تان
داوه. له‌و
رێیه‌دا چ ده‌سکه‌وتێک
ده‌سته‌به‌ر
بێ یا نا، ئه‌و
هه‌نگاوه‌ی
به‌رێزتان
ده‌که‌وێته
خانه‌ی
نیشتمانپه‌روه‌ری
و کورد خۆشه‌ویستی،
هاوکات
ماندوو
بوونتان سه‌باره‌ت
به
پارێزگاری
له مافی
مرۆڤ و
دیموکراسی
له
کوردستاندا. پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له‌و
پێناوه‌دا و
به‌و بۆنه‌و
هۆیه‌وه،
سپاسی خۆی
پێشکه‌ش به
به‌رێزتان
ده‌کات. هه‌روه‌ک
ده‌وامی ته‌مه‌ن
و سه‌رکه‌وتنی
به‌رێزتان
له پێناو
خزمه‌تی
کورد و
کوردستان به
ئاوات ده‌خوازێ. ئه‌میر
قازی سه‌رکردایه‌تی
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
2009.11.27 |
|