به‌یاننامه‌ی
په‌رلمانی
کوردستان له
سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی
که‌رکۆک
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه
28/7/2008 له‌كاتێكدا
جه‌ماوه‌ری
تێكۆشه‌ر‌و
سڤیلی شاری
كه‌ركوك له‌رێپێوانێكی
هێمنانه‌و ئاشتیخوازانه‌دا
ناره‌زایی
خۆیان به‌رامبه‌ر
به یاسای به‌ناو
هه‌لبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانی
عیراق ده‌ربڕی
كه‌رۆژی 22ی
ته‌مووز به‌شێویه‌كی
نایاسایی وناده‌ستووری
له‌ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عیراق راگه‌یه‌ندرا.
له‌و كاته‌ی
كه‌خۆپیشاندانه‌كه
به‌شێوازێكی
هێمنانه به‌رێوه
ده‌چوو،
جارێكی تر
تیرۆریستان،
دوژمنانی دیموكراسی
و پێكه‌وه‌ژیانی
برایانه‌ی
پێكهاته‌كانی
كه‌ركوك،كرده‌وه‌یه‌كی
تیرۆریستی
خۆكوژیان له‌ناو
ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ری
سڤیل ئه‌نجامدا
كه‌زۆر به‌داخه‌وه
بووه هۆی شه‌هیدبوونی
25 كه‌س وبرینداربوونی
180 كه‌سی تر له‌خۆپیشانده‌ران.
ئه‌م رووداوه‌ش
بووه‌هۆی ئالۆزبوونی
ره‌وشه‌كه‌و
له‌ده‌ستدانی
كۆنترۆل، به‌تایبه‌تی
دوای ئه‌وه‌ی
كه ته‌قه له
جه‌ماوه‌ری
خۆپشانده‌ركرا.
بۆیه داوا ده‌كه‌ین
لیژنه‌یه‌كی
تایبه‌ت بۆ
لێكۆلینه‌وه
له‌رووداوه‌كان
پێكبهێنرێت
بۆ ده‌رخستنی
راستیه‌كان‌و
دادگایی كردنی
ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه‌له‌پشتی
ئه‌و كاره
تیرۆریستی و
گێرهشێَوێنیهدابوون
كه‌ئه‌مرۆ له
شاری كه‌ركوك
ئه‌نجامدرا.
له‌كاتێكدا
زۆر به‌توندی
ئیدانه‌ی ئه‌و
كاره
تیرۆریستیه‌و
گشت كارێكی
ئاژاوه‌گێری
ده‌كه‌ین كه‌له‌دژی
جه‌ماوه‌ری
خۆپیشانده‌ر
ئه‌نجامدرا.
به‌ناوی
خۆمان‌و په‌رله‌مانی
كوردستان پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشی
ئاراسته‌ی
خانه‌واده‌ی
سه‌ربه‌رزی
شه‌هیدان ده‌كه‌ین،
هیوای
چاكبوونه‌وه‌ی
خێراش بۆ
برینداره‌كان
ده‌خوازین.
داوا له‌گشت
پێكهاته‌كانی
كه‌ركوكی
خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین
به كورد‌و
توركمان‌و عه‌ره‌ب‌وكلدان‌و
ئاشووریه‌وه
كه گیانی ته‌بایی
وبرایه‌تی و
پێكه‌وه
ژیانی
هێمنانه
بپارێزن و یه‌ك
ده‌نگ‌و یه‌كهه‌ڵوێست
رووبه‌رووی
هه‌موو
كارێكی
تیرۆریستی ونه‌خشه‌و
پیلانێكی دوژمنان
ببنه‌وه كه‌له‌رێی
كاری
تیرۆریستیه‌وه
ده‌یانه‌وێ
درز‌و دووبه‌ره‌كی
بخه‌نه نێو
ریزه‌كانی
پێكهاته‌كان‌و
دانیشتوانی
شاری كه‌ركوك.
هه‌روه‌ك دووپاتی
ده‌كه‌ینه‌وه
كه‌خه‌باتی
گه‌له‌كه‌مان
له‌پێناوی دیموكراسیه‌ت‌وپێكه‌وه‌ژیان
و پابه‌ندبوون
به‌ده‌ستوور‌و
جێبه‌جێكردنی
ماده‌ی 140 به‌رده‌وامده‌بێت.
تیرۆریستان‌و
دوژمنانی گه‌له‌كه‌شمان
ناتوانن
كاربكه‌نه سه‌ر
ئیراده‌ی
پۆڵایین‌و یه‌كگرتووی
گه‌لی
كوردستان به‌گشت
پێكهاته‌كانیه‌وه.
هه‌ربه‌م
بۆنه‌یه‌وه
سوپاسی خه‌لكی
تێكۆشه‌ری
شاری كه‌ركوك
ده‌كه‌ین‌وپشتگیری
وهاوده‌نگی
خۆمان له‌گه‌ڵیان
دووپاتده‌كه‌ینه‌وه.
جارێكی تریش
داوا له‌ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عیراق ده‌كه‌ین
چاو به‌یاسا
ناده‌ستووریه‌كه‌یدا
بخشێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
چیتر هه‌لبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكان
دوانه‌كه‌وێت
وئیراده‌ی
خه‌ڵك‌و ده‌نگده‌ران‌و
پرۆسه‌ی
دیموكراسیه‌ت
پشتگوێ نه‌خرێت.
سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مانی
كوردستان
28/7/2008