ئێران
ده‌ستیگرتووه
به‌سه‌ر 15
بیره نه‌وتی
عیراقدا
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی
عێراق
ئاشكرایكرد
حكومه‌تی
ئێران ده‌ستیگرتووه
به‌سه‌ر
زیاتر له 15
بیره نه‌وتی
عێراقدا و
تائێستاش
دزین و به‌تاڵانبردنی
نه‌وت له
پارێزگای به‌سره‌وه
به‌رده‌وامه،
ته‌ئكیدیش له‌وه
ده‌كاته‌وه
كه وه‌زاره‌تی
به‌رگری
گرێبه‌ستی چه‌كی
بێ كه‌ڵك و
خراپی له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌ریكا
ئیمزا كردووه.
فه‌ره‌ج مو‌سا
جێگری سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی نه‌زاهه
به رۆژنامه‌ی
حه‌یاتی
راگه‌یاند:
"عێراق به‌ڵگه‌نامه‌ی
ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدایه
كه ئێران ده‌ستیگرتووه
به‌سه‌ر ئه‌و
بیره نه‌وتانه‌دا
له‌ڕێگای
لێدانی بیر
به‌لاری بۆ
ناو خاكی
عێراق و به‌زاندنی
سنور به‌تایبه‌ت
دوای ده‌ركردنی
ئه‌ندازیار و
كرێكاره
عێراقییه‌كان".
فه‌ره‌ج
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا
كه تائێستاش
رۆژانه‌ی له
پارێزگای به‌سره‌وه
نه‌وت ده‌دزرێت
له‌رێگای ئه‌و
قاچاخچیانه‌ی
له‌ساڵی 1980 و
1991ه‌وه له شه‌ت
ئه‌لعه‌ره‌بدا
بڵاوبونه‌ته‌وه،
وتیشی: "له‌پارێزگای
به‌سره‌دا
زیاتر له هه‌زار
بیره نه‌وت
هه‌یه كه به
12 بۆری
گواستنه‌وه‌وه
به‌ستراون شه‌شیان
نه‌وتی خاو و
شه‌شه‌كه‌ی
تریان به‌رهه‌مه‌كانی
نه‌وت ده‌گوازنه‌وه
و سه‌رجه‌میان
تۆڕێك پێكده‌هێنن
له ناوچه‌یه‌كی
نزیك گرتوخانه‌ی
بوكادا و
قاچاخچییه‌كان
ئه‌و بۆریانه
كونده‌كه‌ن و
نه‌وتی لێده‌دزن،
ته‌كیدیشی
كرده‌وه كه
وه‌زاره‌تی
نه‌وت تاوه‌كو
ئێستا
نازانێت بڕی
ئه‌و نه‌وته
چه‌نده كه
ده‌نێردرێته
ده‌ره‌وه‌ی
عێراق به‌هۆی
نه‌بوونی
ئامێری
ژمێره‌ره‌وه".
جێگری سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی نه‌زاهه
وتیشی: "له‌ڕێگای
وێنه‌ی
ئاسمانییه‌وه
ئه‌و ناوچانه‌مان
دۆزیوه‌ته‌وه
كه نه‌وتی
لێوه‌ئاودیو
ده‌كرێت و
هاوكات
لیستێكمان له‌ناوی
ئه‌و
قاچاخچییانه
دروست كردووه
كه نه‌وت دزه
پێده‌كه‌ن".
وتیشی:
"لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
دوورودرێژمان
داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران له‌و
باره‌یه‌وه".
له‌لای
خۆشییه‌وه
حكومه‌تی
تاران ئه‌و هه‌واڵانه‌ی
ره‌تكرده‌وه
و ته‌ئكیدی
له‌وه كرده‌وه
كه ئه‌ویش به‌هۆی
دزینی نه‌وتی
وڵاته‌كه‌یه‌وه
بۆ عێراق ده‌ناڵێنێت،
روونیشیكرده‌وه
"دروستكردنی
ئه‌م تۆمه‌تانه
بۆ ئێران كه
هاوكاته له‌گه‌ڵ
سه‌ردانه
مێژوویه‌كه‌ی
ئه‌حمه‌دی
نه‌ژادی سه‌رۆكی
ئێران به‌مه‌به‌ستی
تێكدان و شێواندنی
ئه‌و سه‌ردانه‌یه.
سه‌رچاوه:
سایتی سبه‌ی