
راگه‌یاندنی
ناوه‌ندی
چاك
سه‌به‌رات
به‌ره‌وشی
خراپی دادگای
هه‌ڵه‌بجه
كۆمه‌لانی
خه‌ڵكی
كوردستان، كه‌سوكاری
قوربانیانی
كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه.
رێكخراوه
مه‌دنیه‌كان‌و
رێكخراوه‌كانی
مافی مرۆڤی
جیهان‌و
كوردستان.
مافپه‌روه‌ران،
رۆشنبیران.
وه‌ك
بینیتان یه‌كه‌مین
دانیشتنی
دادگایی
كردنی تۆمه‌تبارانی
دۆسێی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه،
چه‌نده به‌خه‌مساردی‌و
لاموبالاتی
به‌رێوه‌چو،
بێگومان ئه‌مه‌ش
جگه‌له‌وه‌ی
به‌هه‌ند نه‌گرتنی
ئاینده‌ی سیاسی
كوردستان‌و عێراقه،
رێزنه‌گرتنێكی
ئاشكرای به‌های
یاسا‌و دادوه‌ری‌و
قوربانیانی
چه‌كی كیمیاییشه. بۆیه ئێستا
به‌چاوی
گومانه‌وه
له‌ره‌وتی
به‌ره‌وپێش چوونی
دادگاكه ده‌ڕوانین،
هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی
سیاسی له دۆسێكه‌دا
مه‌حكوم ده‌كه‌ین،
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر
یه‌كێك له‌هه‌ستیارترین
تۆمه‌تباره‌كان
به‌ناوی
(تارق ره‌مه‌زان
بكر عه‌زاوی)
ئه‌و
فرۆكه‌وانه‌ی
، له‌كیمیابارانكردنی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا
به‌شداری
كردووه، له‌ده‌ست
ئاسایش هه‌ڵدێت.
بینیمان
له‌یه‌كه‌مین
دانیشتنی
دادگادا هێشتا
وه‌رگێرێكی
زمانی كوردی‌وعه‌ره‌بی
له‌نێوان شایه‌تحاڵه‌كان‌و
دادگادا دانه‌نرابوو..به‌پێی
ئه‌وزانیاریانه‌ی
ده‌ست ناوه‌ندی
چاك كه‌وتون‌و رۆڵمان
له‌هاوكاری
كردنی
دادگاكه‌دا
هه‌بوه، لێكۆلینه‌وه‌ی
تۆمه‌تباران‌و
سكاڵاكاران‌و
شایه‌تحاڵه‌كان
له دۆسێی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌دا
له‌مانگی ته‌موزی
ساڵی 2007 وه،
ته‌واو بوه‌و
هه‌واڵه‌ی
دادگا كراوه..
كه‌چی دوای
تێپه‌رینی
ئه‌و ماوه زۆره
هێشتا دادگا
نه‌یتوانیوه
وه‌رگێرێك بۆ
ئه‌و دۆسێیه
دابین بكات..!؟ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
دادگا‌و ده‌سته‌ی
دادوه‌ری،
خه‌مساردی یان
فشاری ده‌ستێوه‌ردانی
سیاسی بێت..مه‌حكومی
ده‌كه‌ین به‌هیواین
كێشه‌كه سیاسی
نه‌بێ و كه‌مته‌رخه‌می
بێت. هه‌تا هیوای
ئه‌وه‌مان له‌لا
په‌یدا بێته‌وه
كه چیتر ناهه‌قی
ده‌رهه‌ق به‌دۆسێکه
نه‌كرێت،
دادگا كاری
ئاسایی خۆی
به‌رێوه‌به‌رێ
.. بێگومان ئه‌گه‌ر
دادگای باڵای
تاوانه‌كان
به‌ئه‌ركی یاسایی‌و
ئه‌خلاقی خۆی
هه‌ڵنه‌ستێ
و به‌سه‌ربه‌خۆیی
كاری خۆی نه‌كات،
ئه‌وا به‌رپرسیار
ده‌بێت، ئه‌و
تاوانه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی
له‌دوای دۆسێی
هه‌ڵه‌بجه‌وه
روبه‌روی خه‌ڵكی
عێراق‌و
كوردستان ده‌بنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراق ئیدی رێگرییه‌كی
یاسایی له‌به‌رده‌م كرداره
تاوانكاریه‌كانیان
نابینن‌و به‌كه‌ماڵی
ئیسراحه‌ت
تاوان ئه‌نجام
ده‌ده‌ن.
دادگایی
كردنی تۆمه‌تبار‌و
گومانلێكراوانی
جینۆساید، جیاوازن له‌و
تاوانه ئاساییانه‌ی
رۆژانه له‌ناوخۆی
وڵات‌دا روبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه،
گازبارانی
شارێك هه‌ر
سوكایه‌تی
نه‌بو به‌خه‌ڵكی
كوردستان‌و
هه‌ڵه‌بجه،
به‌ڵكو سوكایه‌تی
بو به‌ده‌وڵه‌تی
عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی،
له‌پێشه‌وه
رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان،
بۆیه
تاوانبارانی
جینۆساید به‌پێی
یاسا هیچ حه‌صانه‌یه‌كی
ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی
نیه، هه‌روه‌ها
هیچ پله‌وپایه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئاینی‌و سیاسی
نایانگرێته‌وه‌و
نابێت له یاسا‌و
سزای تاوانه‌كانیان
ببه‌خشرێن. ئه‌وه‌ی
ئه‌مرۆ له‌عێراق
روده‌دا پێچه‌وانه‌ی
بنه‌ماكانی
مافی مرۆڤ‌و یاسای
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه،
بێبه‌هاكردنی
یاسایه‌و به‌م
ره‌فتارانه‌ش
ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراق بێ ده‌ربه‌ستی
خۆیان له‌باره‌ی
مافی مرۆڤ پیشانده‌دنه‌وه‌و
جارێكی تر وه‌ێنه‌یه‌كی تاریكی
ئاینده‌ی عێرقمان
پیشان ده‌ده‌نه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی
عێراقه سه‌ربه‌خۆیی
ته‌واو بۆ دادگای
باڵای
تاوانه‌كان
فه‌راهه‌م
بكات، بۆئه‌وه‌ی
دادوه‌رو كه‌سایه‌تی
یاسایی‌و رێكخراوه‌كانی
مافی مرۆڤ
هاوكاری
دادگا بكه‌ن‌و
به‌شێوه‌یه‌كی
عادلانه تۆمه‌تباران
دادگایی بكرێن‌و
هیوای ژیانێكی
نوێ بۆ كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك بێته‌وه
مه‌یدان‌و هیچ
كه‌سو ده‌سه‌ڵاتێك
له ئاینده‌ی
عێراقدا بیرله‌وه
نه‌كاته‌وه
ده‌ست بۆتاوانی
كۆمه‌ڵكوژی
به‌رێت.
ناوه‌ندی
هه‌له‌بجه
دژبــــه‌ئه‌نفــــــالكردن‌و
جینۆسایــدی
گه‌لـــــــی
كورد ـ چاک