گه‌یشتنی
شه‌ڕی یاسای
بنه‌ڕه‌تی، کورده‌کان
هه‌ڕه‌شه‌ی
کشانه‌وه له
حکومه‌تی
عێراق ده‌که‌ن
ڕێنێسانس
نیوز؛ قاسم ڕه‌یانی
قه‌یرانێک
بۆ حکومه‌تی
نوێی ئێراق
هاته ئاراوه
ئه‌و کات که
ڕۆژی چوارشه‌ممه
ڕێبه‌رانی
کورد هه‌ڕه‌شه‌یان
کرد له حکومه‌تی
ئێراق وه‌ده‌رده‌که‌ون
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
که له به‌رامبه‌ر
پلانه‌کانی
شیعه بۆ
سنووردارکردنی
خودموختاری
کورد ده‌ستیان
به زه‌مانه‌ت
ڕانه‌گه‌یشیبێ.
ئه‌و
هه‌فته دوو
ڕێبه‌ری سه‌ره‌کی
کورد، مه‌سعود
بارزانی و جه‌لال
تاڵه‌بانی،
له نامه‌یه‌کدا
بۆ سه‌رۆککۆمار
"بوش"
نووسیان که
کوردان "له
هاوکاری ده‌گه‌ڵ
حکومه‌تی
ناوه‌ندی
ئێراق
چاوپۆشی ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر بێت‌و
هه‌ر چه‌شنه
هه‌وڵێکی ده‌ستکردی
ده‌وڵه‌تی
نوێی ئێراق بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
یاسای بنه‌ڕه‌تی
ڕانه‌گیرێ."
ڕێبه‌رانی
شیعه له‌و هه‌فتانه‌ی
دواییدا جار
به دوای
جاردا
گوتویانه که
ده‌یانهه‌وێ
به‌شیک له
یاسای بنه‌ڕه‌تی
وه‌لابه‌رن
که به گوێره‌ی
سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتی
ڤێتۆی هه‌مه‌یشه‌یی
یاسای بنه‌ڕه‌تی
به کوردان ده‌به‌خشێ،
وا داندراوه
له ساڵی
داهاتوودا
پێشنووسه‌که‌ی
په‌سه‌ندکرێ.
ڕێبه‌رانی
شیعه مه‌به‌ستیانه
که ئه‌و
مادانه
نادیموکراتیکن،
له حاڵێکدا
کورده‌کان به‌ربه‌ره‌کانی
ده‌که‌ن که
ئه‌و مافانه
ته‌نیا زه‌مانه‌تێکه
بۆ ڕاگرتنین
مافی
خودموختاری
که له 13 ساڵی
ڕبوردوودا
لێی به‌هره‌مه‌ند
بوون و، له
لایه‌ن فڕۆکه‌کانی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه
له ده‌ست سه‌دام
حوسێن
پارێزگاری‌یان
لێ کراوه.
له‌و
نامه‌یه‌دا،
ڕیزدار تاڵه‌بانی
و بارزانی
نووسیویانه
که ڕێبه‌رانی
کورد به‌شداربوون
له هه‌ڵبژاردنی،
چاوه‌نواڕکراو
له مانگی جه‌نیواریدا،ڕه‌تده‌که‌نه‌وه
و نوێنه‌ره‌کانیان
ده‌بنه‌وه
"کوردستان".
ئه‌وه
له چه‌شنی
شتێکی وه‌ک
دابڕان ده‌چێ،
که کاربه‌ده‌ستانی
کورد له ماوه‌ی
چه‌ندین
مانگدا به
گوێره‌ی
تایبه‌تی (شه‌خسی)
ئاماژه‌یان
پێکردوه و،
به‌ڵام ئێستا
وه‌ک بیرۆکه‌یه‌کی
چالاک خۆده‌نوێنێ.
له نامه‌که‌دا
هاتوه، "خه‌ڵکی
کورد چی دیکه
شارۆمه‌ندی
ده‌رجه دوو
له ئێراق قه‌بووڵ
ناکا."
ئه‌و
دوو ڕێبه‌ره
هه‌روه‌ها
داوای واده‌ی
پاراستنی
"کوردستان"
له سه‌رۆککۆمار
بوش ده‌که‌ن
که ئه‌گه‌ر
هاتوو سه‌رهه‌ڵدانێک
ڕووبدا و به
تۆبزی ئه‌مریکا
ناچار بکا
هێزه‌کانی
خۆی له به‌شه‌کانی
تری ئێراق به‌رێته
ده‌ر.
بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی
ئه‌وه که
مافه‌کانی گه‌لی
کورد له‌گه‌ڕانه‌وه‌نه‌هاتوو
بن، رێزداران
تاڵه‌بانی و
بارزانی، که
حیزبه‌کانیان
سه‌رجه‌م
خاوه‌ن 75،000 هێزی
چه‌کدارن،
داوایان له
سه‌رۆککۆمار
بوش کردوه که
بڕیارنامه‌ی
شۆڕای
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگروه‌کان
که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
سه‌روه‌ری
ئێراقه،
یاسای بنه‌ڕه‌تی
ئێراقیش به‌خۆوه
بگرێ.
به‌ڵام
کاربه‌ده‌ستانی
ئه‌مریکی ئه‌و
داوایه‌ی کوردیان
له سه‌ر تکای
ڕێبه‌رانی
شیعه به
ئایه‌توڵا عه‌لی
ئه‌لسیستانیه‌وه
ڕه‌دکرده‌وه،
ئه‌و شیعه به
ده‌سه‌ڵاته
هه‌ڕه‌شه‌ی
کردبوو که
بێتوو شتێکی
ئاوا واژوو
بکردرێ
"ئاکامی جیدی"
به‌دواوه ده‌بێ.
ئه‌وه سه‌کۆیه‌کی
تاقیکردنه‌وه‌ی
هێزی نێوان
کورد و ڕێبه‌رانی
شیعه‌ی له
سه‌ر
داهاتووی
حکومه‌تی
ئێراق ده‌رخه‌ست.
کاربه‌ده‌ستێکی
به‌رز له
واشتنگتۆن که
ئه‌و نامه‌یه‌ی
خوێننوه‌ته‌وه
له ئاست هه‌ڕه‌شه‌ی
بڕیارده‌رانه‌ی
ئه‌و نامه‌یه
له ئاست
دابڕان له ده‌وڵه‌تی
ئێراق وریایی
ده‌دا و، ده‌ڵێ
ئه‌و چاوه‌ڕوان
ده‌کا که کورد
و شیعه له
کۆتاییدا به
ڕێککه‌وتنێک
ده‌گه‌ن.
به‌ڵام
له به‌غدا،
وا دیاره که‌لێنه
له مومکین
نزیکه. ڕێبه‌رانی
شیعه، که خه‌ڵکه‌که‌یان
زۆرینه‌ی
دانیشتوانی
ئێراق
پێکدێنن و له
مێژوودا له
ده‌سه‌ڵات وه‌لانراون
ده‌لێن، ئه‌و
مادانه که
ڕێگه به
کورد ده‌دا ده‌ست
له یاسای بنه‌ره‌تی
وه‌ربدا، ده‌رفه‌تی
مێژوویی شیعه
بۆ وه‌دستهێنانی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی که‌مده‌کاته‌وه.
عادل
عه‌بدول مه‌هدی
وه‌زیری
دارایی و یه‌کێک
له ڕێبه‌رانی
گه‌وره‌ترین
حیزبی شیعه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه
گوتی، ڕێبه‌رانی
شیعه
بڕیاریان دا
که ئه‌و
مادانه‌ی که
ڕێگه به
کوردان ده‌دا
یاسای بنه‌ڕه‌تی
ڤێتۆ بکا ده‌ری
بهاوێژن، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر مه‌ترسی
چوونه ده‌ری
ئه‌وانی به
دواوه بێ. ڕێزدار
مه‌هدی گوتی:
"ئه‌وه به
دژی کوردان
نییه، به‌ڵکوو
به دژی هه‌ڵسوکه‌وته."
ئادام
ئیرلی، چێگری
وته‌بێژی وه‌زاڕه‌تی
ده‌ره‌وه،
هیچ وه‌رده‌کارییه‌کی
سه‌باره‌ت به
بڕیاری ئه‌مریکا
له ئاست ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
داواکانی
کوردان له مه‌ڕ
بڕیارنامه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
پێشکه‌ش نه‌کرد.
به‌لآم ئه‌و به
گشتی زه‌مانه‌تی
کرد که مافه‌کانی
کوردان ده‌پارێزدرێ.
ئه‌و گوتی:
"ئیمه له
کۆمه‌ڵگه‌ي
جیهانیدا ده‌گه‌ڵ
ئێوه کار بۆ
ئه‌وه ده‌که‌ین
دیموکراسی سه‌رکه‌وێ،
بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی
ئه‌وه هه‌موو
مافه‌کانی خه‌ڵکی
ئێراق ڕێزی لێ
گیراوه و په‌سه‌ندکراوه."
به‌ڵام
کاربه‌ده‌ستێکی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان
به مه‌رجی نه‌هێنانی
ناوی کوتێ،
کاربه‌ده‌ستانی
ئه‌مریکی
داواکانی
کوردانیان به
هۆێ نیگه‌رانی
زیزبوونی
ڕێبه‌رانی
شیعه ڕه‌تکردوه‌ته‌وه.
له
نامه‌یه‌کدا
که ڕۆژی سێشه‌ممه
له لایه‌ن
نووسینگه‌ی
ئایه‌توڵا
سیستانی بڵاو
بۆوه، دژ به
تێکه‌ڵکردنی
یاسای بنه‌ڕه‌تی
ئێراق له
بڕیارنامه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان،
وریایی به
شوڕای ئه‌منییه‌ت
داوه. ئایه‌توڵا
سیستانی ده‌نووسێ:
"ئه‌و یاسایه،
که به ده‌ست
ئه‌نجومه‌نێکی
هه‌ڵنه‌بژێردراو
و له دۆخی
داگیرکردن و
له ژێر
کارتێکه‌ری ڕاسته‌وخۆی
داگیرکه‌راندا
نووسراوه،
له‌مپه‌ر ده‌خاته
به‌ر ڕێی ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی. ئه‌وه
له لایه‌ن
زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
ئێراق ڕه‌تده‌کرێته‌وه."
نشانی
یاسای بنه‌ڕه‌تی،
لێره‌دا ڕیبه‌ریکراوی
کاربه‌ده‌ستانی
ئه‌مریکا، وه‌ک
ده‌ستکه‌وتێکی
مێژوویی له‌به‌رچاوگیراوه
که تێکۆشاوه
زۆرینه‌ی
شیعه‌ی
زولملێکراوی
له‌میژینه‌ی
وڵات، ده‌سته‌به‌ربکا
بێ ئه‌وه‌ی
شتێک به کورد
بسپێردرێ.
ئه‌و
سازانه
گرینگه له
ناوه‌ڕۆکی
ماده‌یه‌کی
یاسای بنه‌ڕه‌تیدا
خۆی ده‌نواند
که یاسای بنه‌ڕه‌تی
به زۆرینه‌ی
ده‌نگی خه‌ڵکی
ئێراق ده‌نگی
پێبدرێ، هه‌تا
ئه‌و کاته‌ی
ده‌نگده‌رانی
سێ پارێزگا
(ئوستان)ی
وڵات له کۆی 18
پارێزگایان،
به هۆێ دوو
له سێ به‌شی
ده‌نگه‌گان
دژایه‌تی
یاسای بنه‌ڕه‌تی
بکه‌ن. خه‌ڵکی
کورد، که یه‌ک
له پێنجی
دانیشتوانی
ئێراق
پێکدێنن، له
سێ پارێزگادا
زۆرینه‌یان
هه‌یه.
ڕێبه‌رانی
کورد ڕاده‌گه‌یه‌نن
که ده‌وڵه‌تی
نوێی ئێراق به
خؤشی خۆی ڕێزی
یاسای بنه‌ره‌تی
ناگرێ، مه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی به
زۆره‌ملی
ناچار کرێ.
ڕێبه‌رانی
ئێراق و کاربه‌ده‌ستانی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
ده‌ڵێن که به
له‌به‌رچاوگرتنی
پرینسیپه‌کانی
په‌سندکراوی
گشتی
یاساکانی
نیونه‌ته‌وه‌یی،
ده‌وڵه‌تی
نوێی ئێراق به
هیچێک له‌و
یاسایانه‌ی
له کاتی
داگیرکردنی
ئێراق دا په‌سندکراوه،
نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی
نزیک له ڕێبه‌رایه‌تی
کورد، که به
مه‌رجی نه‌هێنانی
ناوی قسه‌ی
کرد، ده‌ڵێ
ڕێبه‌رانی
کورد به‌و
ئاکامه گه‌یشتوون
که بۆ ئه‌وه‌ی
حکومه‌تی نوێ
ناچار به وه‌فاداری
به یاسای بنه‌ڕه‌تی
بکردرێ،
یاسای بنه‌ڕه‌تی
پێویستی به
چه‌شنه
دانپێدانانێکی
دووباره هه‌یه.
کورده‌کان ده‌ڵێن،ئه‌وان
چاوه‌ڕوان
ناکه‌ن که ده‌وڵه‌تی
شیعه
دانپێدانانێکی
ئه‌وتۆ فه‌راهه‌م
بکا، ئه‌وسا
بۆیه
داوایان له
ده‌زگای
ئیداری بوش
کردوه که ئه‌و
متمانه
سازبکردرێ که
بڕیارنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
ئه‌وه به‌خؤوه
بگرێ.
کاربه‌ده‌ستانی
ده‌زگای
ئیداری بوش به
فه‌رمی
دووپاتیانکردوه‌ته‌وه
که یاسای بنه‌ڕه‌تی،
هه‌ر وه‌ک گشت
یاساکانی په‌سه‌ندکراوی
ماوه‌ی داگیرکردنه‌که،
دوای 30ی مانگی
جون له ئێراق
درێژه به
بوونی هێزی
یاسایی خۆی ده‌دا.
به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێک،
به نافه‌رمی،
گوتی که
یاسای بنه‌ڕه‌تی
بۆ ئه‌وه‌ی
باری یاسایی
به‌خۆوه
بگرێ پێویستی
به
دانپێدانانێکی
دووباره هه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی
نزیک به ڕێبه‌رایه‌تی
گوتی، خاڵی وه‌رچه‌رخان
بۆکوردان
مانگی پێش ئه‌و
کات هاته
ئاراوه که
ڕۆبێرت بڵه‌کویڵ،
نوێنه‌ری
تایبه‌تیی سه‌رۆککۆمار
بوش له
ئێراق، به
ڕێبه‌رانی
کوردی ڕاگه‌یاند
که هیچ
کوردێک بۆ
پۆستی سه‌ر‌ۆککۆماری
یان سه‌رۆکوه‌زیری
ئێراق له‌به‌رچاو
نه‌گیراوه.
دوای
ئه‌وه ڕێبه‌رانی
کورد ده‌ستیان
به ئاماده‌کردنی
هه‌ڵبڕینی په‌یوه‌ندنی
ده‌گه‌ڵ به‌غدا
کرد. به
نیشانه‌ی
هێنانی به‌ختی
به‌د، زۆربه‌ی
ڕێبه‌رانی
پایه‌به‌رزی
یه‌کێتی
نیشتمانی
کوردستان سه‌ر
به ڕێزدار
تاڵه‌بانی و،
پارتی
دیموکراتی
ڕێزدار
بارزانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه
به‌غدایان به‌جێهێشت
و چوونه‌وه
ناوچه‌ی
کوردستان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسینی:
دێکستر
فیلکینز،
ستیڤن ر. وه‌یسمه‌ن،
واشینگتۆن
سه‌رچاوه: www.nyt.com 10/08/2009
له
ئینگلیسییه‌وه:
قاسم ره‌یانی
10/08/2008
ghasem98@hotmail.com