مه‌حمود
عوسمان : ده‌بێت
دوای جێبه‌جێكردنی
ماده‌ی سه‌دو
چل هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك
بكرێت
ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراقی
فیدراڵ له‌سه‌ر
لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستن
دكتۆر "مه‌حمود
عوسمان" له
لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ
(ئاژانسی په‌یامنێر
و رادیۆی
زاگرۆس) رایگه‌یاند،
له كۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران
بیروڕای
جیاواز له‌باره‌ی
هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك
هه‌بوو، به‌ڵام
ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك
پاش جێبه‌جێكردنی
ماده‌ی 140ی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یی
عێراق بێت، به
پێچه‌وانه‌وه
پێشنیاز و
دابه‌شكردنی
شاره‌كه بۆ
چه‌ند بازنه‌یه‌كی
هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵه‌یه.
مه‌حمود
عوسمان گوتی:
هه‌ندێك له‌و بیروڕایانه
به‌هیچ جۆرێك
نایانه‌وێت
كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه
سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان و داوای
هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا ده‌كه‌ن،
به‌ڵام لیستی
هاوپه‌یمانی
كوردستان هه‌ڵوێستێكی
یه‌كگرتووی
هه‌یه و داوا
ده‌كات هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگایی كه‌ركوك
دوابخرێت
تاوه‌كو ماده‌ی
140 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
گوتیشی: تاوه‌كو
جێبه‌جێكردنی
ئه‌و ماده‌یه
دوا بكه‌وێت
خه‌ڵك زیاتر
له دژی ده‌وه‌ستێته‌وه
و له ئێستادا
زۆر نوێنه‌ری
سه‌ر به حزبی
ئیسلامی و
ئیتلاف و ته‌وافق
له دژی ئه‌وه‌ن
كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه
سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان و ئه‌و
ماده‌یه
جێبه‌جێبكرێت،
بێگومان ئه‌گه‌ر
ماده‌ی 140 جێبه‌جێ
نه‌كرێت ئه‌وا
به ته‌ئكید
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
ته‌عبیر له
ره‌ئی خه‌ڵك
ناكات.
سه‌باره‌ت به
پێشنیازه‌كانی
نوێنه‌ری
تایبه‌تی ئه‌مینداری
گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
بۆ عێراق
"دیمستۆرا"،
دكتۆر مه‌حمود
عوسمان گوتی:"
هێشتا
دیمستۆرا
پێشنیازه‌كانی
رانه‌گه‌یاندووه
و ده‌چێته
سویسرا بۆ به‌شداری
له كۆنگره‌یه‌ك،
كه گه‌ڕایه‌وه
پێشنیازه‌كانی
ده‌خاته‌ڕوو
و بێگومان ئه‌و
كاته ده‌یانخاته
به‌رده‌ست هه‌موو
لایه‌نه‌كانی
هه‌رێمی
كوردستان و
عێراق بۆ گفتوگۆكردن
له باره‌یانه‌وه.
روونیشیكرده‌وه،
پێویسته سه‌ركردایه‌تی
سیاسی كورد و
په‌رله‌مان و
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و
لایه‌نه
سیاسییه‌كان
یه‌ك هه‌ڵوێستی
یه‌كگرتوویان
هه‌بێت و هه‌ركه‌س
به جۆرێك
لێدوان نه‌دات
و ته‌نها كه‌سێك
یا دوو كه‌س
ده‌ستنیشان
بكرێن بۆ
روونكردنه‌وه‌ی
هه‌ڵوێسته‌كان،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا
كه پێویسته
كۆنفرانسێك
سازبكرێت و ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه
به‌ته‌واوی
بخرێته به‌رباس.
سه‌باره‌ت به
سه‌پاندنی
پرسێكی جیا له
داخوازی خه‌ڵكی
كوردستان"مه‌حمود
عوسمان" گوتی:
هیچ كه‌س
ناتوانێت
بیروڕای خۆی
به‌سه‌رماندا
بسه‌پێنێ و ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه
وه‌كو مه‌سه‌له‌ی
هه‌مواركردنی
ده‌ستووره و
ده‌بێت هه‌موولایه‌ك
له‌سه‌ری یه‌ك
ده‌نگ بێت
ئینجا ئه‌نجامده‌درێت.
وه‌رگیراوله: په‌یامنێر