تائێستا
لایه‌نه‌كان
رێكنه‌كه‌وتوون
له‌سه‌ر
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان
مه‌حمود
عوسمان:
ئامانج له‌پاشه‌كشه‌ی
پێشمه‌رگه
له دیاله دروستكردنی
فشاره بۆ
پاشه‌كشه‌كردن
له‌ناوچه‌كانی
موسڵ‌و كه‌ركوك
بڕیار
نامیق (سبه‌ی):
مه‌حمود
عوسمان ئه‌ندامی
ئه‌نجوومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراق له‌سه‌ر
لیستی هاوپه‌یمانی
کوردستان
رایگه‌یاند:"ئاگامان
له‌و رێکكه‌وتنه
نییه که یه‌کێتی
و پارتی له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی
عێراقدا
کردویانه بۆ
كشانه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه
له‌پارێزگای
دیاله،
پێوسته یه‌کێتی
و پارتی له‌م
مه‌سه‌له‌یه
بپرسنه‌وه‌و
به شێوه‌یه‌کی
مه‌رکه‌زی
چاره‌سه‌ری
بکه‌ن و هه‌وڵیش
له‌ئارادایه
که هێزی
پێشمه‌رگه
له ناوچه‌كانی
تر که‌م
بکرێته‌وه".
مه‌حمود
عوسمان به‌سبه‌ی
وت: "ئامانج له‌پاشه‌کشه‌ی
هێزی پێشمه‌رگه
له پارێزگای
دیاله
دروستکردنی
فشاره له‌سه‌ر
ئه‌و هێزه
بۆئه‌وه‌ی
له‌پارێزگاكانی
موسڵ و که‌رکوکیش
بكشێته‌وه".
وتیشی: "به
پێی ماده‌ی 140
ده‌بێت هێزی
پێشمه‌رگه له‌و
ناوچانه‌دا
هه‌بێت،
چونکه ئه‌و ناوچانه
هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی
تیا ده‌ژین،
پێویسته سه‌رکردایه‌تی
کورد
ئه‌مه له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی
عێراقدا یه‌کلایی
بکاته‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
هێشتا ئاینده‌یان
نادیاره‌و
به‌گوێره‌ی
ماده‌ی 140یه‌كلایی
ده‌كرێنه‌وه
كه‌ئایا ئه‌گه‌ڕێنرێنه‌وه
سه‌ر هه‌رێمی
كوردستان یان
به‌شێك ده‌بن
له‌ناوه‌ند،
تا ئێستا روون
نییه یه‌کێتی
و پارتی رێکكه‌وتنیان
کردووه یان
نا‌و سروشتی
ئه‌و رێکه‌وتنه
چۆنه؟".
رۆژی 15ی ئه‌م
مانگه به‌پێی
رێككه‌وتنێكی
نێوان هه‌رێم‌و
به‌غدا كه‌بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته
وه‌فدێكی
باڵای هه‌رێم
سه‌ردانی به‌غدای
كردبوو، ده‌بوایه
له‌ماوه‌ی 10
رۆژدا لیوای
34ی پێشمه‌رگه
له قه‌ره‌ته‌په
بكشێته‌وه‌و
وه‌كو
رێزلێنان له‌و
هێزه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
گروپه چه‌كداره‌كان،
مه‌راسیمێكی
بۆ رێكبخرایه،
به‌ڵام رۆژی
دووشه‌ممه‌و
له‌ناكاو لیواكه
شوێنه‌كانی
خۆی ته‌سلیم
به‌هێزێكی
سوپای عێراق
كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئاگادار له
به‌غدا، هه‌ریه‌ك
له نوری
مالیكی سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراق
و عادل عه‌بدولمه‌هدی
جێگری سه‌رۆك
كۆمار زۆر به‌توندی
رووبه‌ڕووی وه‌فده‌كه‌ی
هه‌رێم وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و،
پێیان وتووه
ئێوه له فه‌رمانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق سه‌رپێچیتان
كردوه ئه‌مه‌ش
قابیلی قبوڵ
نییه.
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی چه‌ند
جارێك مالیكی
نموونه‌ی
سوپای مه‌هدی
بۆ وه‌فده‌كه‌ی
هه‌رێم هێناوه‌ته‌وه
كه سه‌رپێچی
كردوه چی به‌سه‌ر
هاتووه،
مالیكی به
وه‌فده‌كه‌ی
راگه‌یاندووه:
ئه‌م بڕیاره‌ی
حكومه‌تی
عێراق یه‌كلایه‌نه
نییه و پێشتر
له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی
باڵای
كورددا له‌سه‌ری
رێكه‌وتوون و
به ره‌زامه‌ندی
ئه‌وان ئه‌و
بڕیاره
دراوه.
سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌یاسای
هه‌ڵبژاردنی
پارێزگاكانیش،
مه‌حمود
عوسمان وتی:
"تا ئێستا هیچ
هه‌وڵێک نه‌دراوه‌و
کێشه‌که وه‌ک
خۆیه‌تی، له
ئێستادا هه‌موان
چاوه‌ڕێی
پێشنیاری
نوێی یوئێن ده‌که‌ن،
کێشه هه‌ر له
پرۆژه
یاساکه‌دا
نییه به‌ڵکو
له عێراقدا
له 17 ملیۆن که‌س
که مافی ده‌نگدانی
هه‌یه تا
ئێستا ملیۆن و
نیوێک سه‌ردانی
بنکه‌کانیان
کردووه بۆ تۆماركردنی
ناوه‌کانیان،
کێشه‌که ئه‌وه‌یه
خه‌ڵک ده‌نگ
نادات و ناچێت
بۆ هه‌ڵبژاردن
ئه‌گینا ئه‌وانی
تر وه‌ک مه‌سه‌له‌ی
که‌رکوک و زۆر
شتی تر ئه‌مانه
هه‌مووی
بیانوونن. هه‌روه‌ها
تا ئێستا زه‌مانه‌تی
ئه‌وه نه‌کراوه
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
هه‌ڵبژاردنێکی
دیموکراسیانه‌یه
یان نا، بۆئه‌وه‌ی
لای هه‌موان
رون بێت وه‌ک
چۆن له
رابردوودا
فێڵکراوه
ئێستا نه‌یکه‌ن".
روونیشیكرده‌وه
"هه‌ڵبژاردن
له که‌رکوک
دواده‌خرێت
به‌ڵام ده‌بێ
له‌ماوه‌ی ئه‌و
دواخستنه‌دا كێشه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوک
یه‌کلایی
ببێته‌وه. له
ئێستادا
رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
له هه‌وڵی
پێشنیارێکی
نوێدایه بۆ که‌رکوک
تا به ته‌وافوقی
سه‌رجه‌م
لایه‌نه‌کان
رێکبکه‌ون له‌سه‌ری
و ته‌واوی لایه‌نه‌کان
ده‌نگی له‌سه‌ر
بده‌ن‌و
ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤی
مادده‌ی 24".
جێی ئاماژه‌یه
رۆژی 22ی
مانگی
رابردوو،
پرۆژه‌یاسای
هه‌ڵبژاردنی
پارێزگاكان له‌لایه‌ن
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانه‌وه
وێڕای پاشه‌كشه‌ی
لیستی هاوپه‌یمانی‌و
ژماره‌یه‌ك
په‌رله‌مانتاری
تر په‌سه‌ند
كر، به‌ڵام
دواتر سه‌رۆك
كۆمار‌و یه‌كێك
له‌جێگره‌كانی
پرۆژه‌كه‌یان
ڤیتۆ كرد، پاش
گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران له‌ماوه‌ی
چه‌ند
دانیشتنێكدا لایه‌نه‌كان
رێك نه‌كه‌وتن
له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌و
بڕیاره له‌دانیشتنی
دووه‌می ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌راندا
كه له 9ی ئه‌یلولی
داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات،
جارێكی تر
پرۆژه‌یاساكه
بخرێته ده‌نگدانه‌وه.