مه‌حمود
عوسمان: پێویسته
به‌رپرسانی
كورد په‌ره
به په‌یوه‌ندییه‌كانیان
له‌گه‌ڵ جێگری
ئۆباما بده‌ن
PNA– كه‌سایه‌تی
سیاسی كورد و ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراقی
فیدراڵ له
لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان دكتۆر
مه‌حمود
عوسمان پێی
وایه سه‌رۆكی
نوێی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا
(باراك
ئۆباما) به‌هۆكاری
ئه‌وه‌ی له
كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كی
ئه‌مه‌ریكاییه
ره‌نگه له
به‌رنامه‌ی
كاری سه‌رۆكایه‌تیدا
ره‌چاوی ماف و
چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی ئه‌و
كه‌مینه نه‌ته‌وانه‌ی
جیهان بكات،
كه سته‌م و
زوڵمیان لێكراوه.
له باره‌ی ده‌رچوونی
باراك ئۆباما
بۆ پۆستی سه‌رۆكی
نوێی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا،
مه‌حمود
عوسمان كه‌سایه‌تی
سیاسی و ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراق
گوتی:"ده‌رچوونی
ئۆباما شتێكی
چاوه‌ڕوان نه‌كراو
نه‌بوو، به‌ڵكو
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ریكلامێكی
فراوانی بۆ ده‌رچوون
و وه‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و پۆسته
گرتبووه به‌ر،
زۆرینه‌ی
جیهانیش له
ده‌رچوونی
ئۆباما دڵنیا
بوون.
هه‌روه‌ها
تیشكی خسته‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی كه
پێویسته سه‌رۆكی
نوێی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كان
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی
له پۆسته‌كه‌یدا
گۆڕانكاریی
له سیاسه‌تی
گشتی وڵاته‌كه‌یدا
بكات له‌رووی
ئابووری و
ئیداری و
سیاسیه‌وه،
به‌ڵام له
رووی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته‌كه‌یدا
پێویسته
ئۆباما
گۆڕانكارییه‌كان
به‌شێوه‌یه‌ك
بێت، له بری
توندوتیژی
بایه‌خ به
مافه‌كانی
مرۆڤ و چاره‌سه‌ركردنی
چه‌ند كێشه‌یه‌ك
هه‌یه، بدات.
سه‌باره‌ت به
رای سیاسه‌تی
ئۆباما له باره‌ی
عێراق به
گشتی، مه‌حمود
عوسمان گوتی:"
له‌سه‌ره‌تاوه
باوه‌ڕی به
شه‌ڕی عێراق
نه‌بووه و
راشی وایه
رێكخراو و
گروپه
تیرۆرستیه‌كان
باره‌گاكانیان
له ئه‌فغانستان
زیاتره،
بۆیه
پێیوایه ده‌بێت
هێزه سه‌ربازییه‌كانیان
له ئه‌فغانستان
زیاد بكه‌ن و
به پێچه‌وانه‌شه‌وه
له عێراق كه‌م
بكه‌نه‌وه
به‌ڵام به‌پێی
خشته‌یه‌كی
كاتی و به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ
عێراق.
سه‌باره‌ت به
هه‌رێمی
كوردستان له
سیاسه‌تی سه‌رۆكی
نوێی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا،
دكتۆر مه‌حمود
عوسمان گوتی:"
جێگره‌كه‌ی
باراك ئۆباما
له پێكهاته‌ی
حكومه‌تی
نوێی ئه‌مه‌ریكا
(جۆزیف بایدن)
ئه‌گه‌ر به
رابردووی ئه‌و
كه‌سایه‌تیه‌دا
بچینه‌وه
دیاره ئه‌و
كاته‌ی بایدن
له كۆنگرێس
بوو هه‌ڵوێستی
له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه‌ی
كورد خراپ نه‌بووه
به تایبه‌ت
له گرێبه‌سته‌كانی
فرۆشتنی چه‌ك
به توركیا هه‌میشه
له
گفتوگۆكانی
نێو كۆنگرێس
ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر
ئه‌و گرێبه‌ستانه
هه‌بووه و
ئاماژه‌یانداوه
كه توركیا ره‌چاوی
مافه‌كانی
مرۆڤ ناكات و
چه‌ند
جارێكیش
(جۆزیف بایدن)
كێشه‌كانی
كوردی له
گفتوگۆكانی
كۆنگرێس
باسكردووه،
هه‌رچه‌ند
كوردستان به‌شێكه
له عێراقی
فیدڕاڵ بۆیه
ئومێده‌وارم
كاری پۆزه‌تیڤیان
له باره‌ی عێراقه‌وه
هه‌بێت،
گومانیش له‌وه‌دانیه
بایدن له مه‌سه‌له‌ی
كورد زۆر شاره‌زایه
و باوه‌ڕی به
فیدڕاڵیه‌ت
له عێراق هه‌یه
و پشتیوانیش
له دامه‌زراندنی
هه‌رێمایه‌تی
له عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها
ئۆباما خۆی یه‌كێكه
له كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا و
ئه‌وانیش
ناخۆشی و
زوڵمیان چه‌شتووه،
ئومێد هه‌یه حیسابێك
بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه
بكات كه چه‌وسانه‌وه‌یان
دیوه‌و
زوڵمیان
لێكراوه بۆیه
پێموانیه له‌م
رووه‌وه
كاری خراپ بكه‌ن
و پێشم باشه
به‌رپرسانی
كورد په‌ره
به په‌یوه‌ندییه‌كانیان
له‌گه‌ڵ
بایدن بده‌ن.
له لێدوانه‌كه‌یدا
كه‌سایه‌تی
سیاسی كورد مه‌حمود
عوسمان
ئاماژه‌یدا
كه بۆ كورد
جیاوازی له
نێوان دیموكرات
و كۆمارییه‌كان
هه‌یه، به
تایبه‌ت له‌و
رووه‌وه كه
دیموكراته‌كان
دۆستایه‌تیان
له‌گه‌ڵ توركیا
سسته به
پێچه‌وانه‌ی
په‌یوه‌ندی
باشی دۆستایه‌تی
كۆمارییه‌كان
و توركیا.