مه‌حمود
عوسمان: چل و
پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش
به‌عس دانی به
كوردستانی
بوونی خانه‌قین ناوه
PNA
– كه‌سایه‌تی
سیاسه‌تمه‌داری
كورد دكتۆر
(مه‌حمود
عوسمان)
ئامۆژگاری
لایه‌نی
كوردی كرد به‌وه‌ی
له‌به‌رامبه‌ر
لایه‌نه
سیاسیه
عێراقییه‌كاندا
ده‌بێت پلان و
میكانیزم و
بۆچوونه‌كانی
یه‌كبخات تاوه‌كو
نه‌ك مالكی به‌ڵكو
هیچ لایه‌نێك
نه‌توانێت زه‌فه‌ر
به فاكتۆری
كوردی ببات، ئه‌وه‌شی
راگه‌یاند كه
خانه‌قین هیچ
كات قه‌یران و
ته‌نگژه نه‌بووه
چونكه 45 ساڵ
له‌مه‌وپێش
حزبی به‌عس كه
ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتی
لامه‌ركه‌زی
بووه دانی به
كوردستانی
بوونی خانه‌قین
ناوه.
ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراقی له‌سه‌ر
لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان
دكتۆر (مه‌حمود
عوسمان) له
لێدوانێكی
تایبه‌تدا بۆ
ئاژانسی په‌یامنێر
و رادیۆی
زاگرۆس
گوتی:"سه‌یره
ئه‌و هه‌موو
به‌رپرسانه
روو له خانه‌قین
ده‌كه‌ن و به
قه‌یران و ته‌نگژه‌ی
باس له ره‌وشی
ئه‌و شارۆچكه
ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه
خانه‌قین هیچ
قه‌یران و ته‌نگژه‌یه‌كی
تێدا نیه،
چونكه حزبی
به‌عسی رووخا‌و
له 1963دا واته 45
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
دانی به
كوردستانی
بوونی
شارۆچكه‌ی خانه‌قین
ناوه له
كاتێكدا ئه‌و
كاته ده‌سه‌ڵاتی
لامه‌ركه‌زی
بوو، به‌ڵام حكومه‌تی
ئێستای عێراق
ده‌یه‌وێت به
سیاسه‌تی
ناونانی قه‌یران
و ته‌نگژه‌ی خانه‌قین
فڕوفێڵ بكات و
به ئاره‌زووی
خۆی كار بكات
و كێشه راسته‌قینه‌كان
له كورد
بشارێته‌وه،
ئه‌گه‌رنا
هیچ كاتێك
خانه‌قین نه
قه‌یران نه
ته‌نگژه
بووه".
مه‌حمود
عوسمان ره‌خنه‌ی
له تاكتیكی
سیاسی حكومه‌تی
ناوه‌ندی عێراق
گرت و گوتی:"
ئه‌وه‌ی ده‌كرێت
پیلانگێڕیه
دژی خودی
حكومه‌تی
ناوه‌ندی
عێراق، چونكه
لایه‌نی
كوردی له
كاری سیاسی و
ئیداری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
تیرۆر و ریشه‌كێشكردنی
به‌عس كه
هاوبه‌شی سه‌ره‌كیانه،
ئه‌گه‌ر كورد
له‌گه‌ڵ ئه‌وان
تێك بچێت هه‌ر
ئه‌وانه‌ی
ئێستا كێشه
ده‌نێنه‌وه
ره‌نگه ببنه
هۆكاری
رووخانی ده‌وڵه‌ت
یاخود بێ
هێزكردنی
حكومه‌تی
عێراق، بۆیه
به‌رای من ئه‌وانیش
زۆریان زه‌ره‌ره،
به‌ڵام
نازانم
چۆنیان
لێكدانه‌وه
بۆ كردووه و
زۆریش سه‌یره
له‌گه‌ڵ نزیكترین
دۆست و هاوبه‌شی
خۆیان له‌سه‌ر
ئه‌م
پیلانگێڕیه
به‌رده‌وامن،
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م
كاره‌شیان بۆ
ناچێته سه‌ر
به‌و مه‌رجه‌ی
كورد یه‌كگرتوو
بێت".
مه‌حمود
عوسمان
ئامۆژگاری
لایه‌نی
كوردی كرد و
گوتی:"
پێویسته نه‌ك
ته‌نها له
ئامانج یه‌كبین،
به‌ڵكو ده‌بێت
له پلان و
میكانیزم و
بۆچوون و هه‌موو
رووێكه‌وه
یه‌كبین،
چونكه لێره‌دا
چه‌ندین كێشه
و گرفت له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك وه‌زیران
هه‌یه، كه‌چی
وه‌زیرێكی
كورد له‌وێ ده‌رده‌چێت
و ده‌ڵێت من
هیچ كێشه‌یه‌كم
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك
وه‌زیراندا
نیه، بۆیه
ناكرێت هه‌ر
كه‌سه‌و به ئاره‌زووی
خۆی هه‌ڵسوكه‌وت
بكات. پێوسته
پلان و هێڵی
سورمان ده‌ستنیشان
بكه‌ین تاوه‌كو
نه‌توانن كار
له‌سه‌ر
لاوازبوونی
ده‌سه‌ڵاتی
كوردی بكرێت،
ئه‌گه‌ر وا بكه‌ین
ئه‌وا كورد
فاكتۆرێكی به‌هێزه‌و
نه مالكی و
نه هیچ كه‌سێكی
دیكه
ناتوانێت زیان
به كورد بگه‌یه‌نێت.