په‌یامه‌که‌ی
جۆزێف بایدن
بۆ پێکهاته‌کانی
که‌رکوک
ئاشکرا کرا
ئه‌ندامێکی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراق ئه‌و په‌یامه‌ی
"جۆزیف
بایدن"ی
جێگری سه‌رۆکی
ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
ئاشکراکرد که
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا
به پێکهاته‌کانی
شاری "که‌رکوک"ی
راگه‌یاندبوو.
له
لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ
ئاژانسی په‌یامنێر
كه‌سایه‌تی
سه‌ربه‌خۆ و ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراقی
فیدراڵ له‌سه‌ر
لیستی هاوپه‌یمانی
كوردستان دكتۆر
مه‌حمود
عوسمان رایگه‌یاند،
حكومه‌تی
عێراق
پشتیوانی هه‌ر
هه‌وڵێك ده‌كات
بۆ دواكه‌وتنی
چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان و
پێویسته په‌له
بكرێت له
چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان و له‌وه
زیاتر دوانه‌كه‌ون.
له‌به‌شێکی
دیکه‌ی
لێدوانه‌که‌یدا،
دکتۆر "مه‌حمود
عوسمان" نیگه‌رانی
خۆی له‌هه‌مبه‌ر
سه‌ردانی
"جۆزیف
بایدن" جێگری
سه‌رۆکی
ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
بۆ عێراق خسته
روو و وتی؛
"بایدن" که
هاته عێراق
ته‌نها بۆ
ماوه‌ی دوو یا
سێ کاتژمێریش
نه‌هاته "هه‌ولێر"
و هه‌رێمی
کوردستان، له‌کاتێکدا
که پێشتر خاوه‌نی
پڕۆژه‌ی دابه‌شبوونی
عێراق به سه‌ر
سێ هه‌رێمی
فیدڕاڵی‌دا
بوو و جێی
ئومێد بوو.
دکتۆر
"مه‌حمود
عوسمان"
ئاشکرایشی‌کرد؛
"بایدن" له
میانه‌ی
کۆبوونه‌وه‌ی‌دا
له‌گه‌ڵ
پێکهاته‌کانی
که‌رکوک
"کورد،
تورکمان، عه‌ره‌ب"،
رایگه‌یاندووه؛
پێویسته ئێوه
له نێوان
خۆتاندا، رێک‌بکه‌ون،
گه‌ر نا ئه‌وا
به جێتان
دێڵین.
"مه‌حمود
عوسمان"
هوشداریشی دا
و رایگه‌یاند؛
ئه‌وه خاوه‌نی
پرِۆژه‌ی سێ هه‌رێمی
عێراق و
فیدراڵیه‌تی
عێراق بوو كه‌چی
هه‌ڵوێستی به‌و
شێوه‌یه بوو
بۆیه ئێستا
پێویسته
ئێمه له هه‌رێمی
کوردستاندا،
وریای خۆمان
بین، چونکه
کات له به‌رژه‌وه‌ندی
ئێمه‌دا،
نییه.
وه‌رگیراو
له سایتی په‌یامنێر: