په‌رلمانی
کوردستان: ده‌بی
عێراق سه‌رجه‌م
ڕێککه‌وتنه
مۆرکراوه‌کانی
له‌گه‌ڵ
تورکیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
PNA
- په‌رله‌مانی
كوردستان له
كۆتایی دانیشتنی
نا ئاسایی ئه‌مڕۆیدا
راگه‌یاندنی
كۆتایی
ئاشكرا كرد كه
وێنه‌یه‌كی
ده‌ست "ئاژانسی
په‌یامنێر"
گه‌یشتووه،
تیایدا
هاتووه ده‌بێت
حكومه‌تی
عێراقی
فیدڕاڵ هه‌ڵوێستی
روون و
ئاشكرای به‌رامبه‌ر
به هێرش و په‌لاماره
سه‌ربازییه‌كانی
توركیا دا هه‌بێت
و كاریگه‌رانه‌تر
ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی
جێبه‌جێ
بكات، جگه له‌مانه‌ش
وێڕای
داواكردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
سه‌رجه‌م
رێككه‌وتنه‌كانی
به‌ر له
ئازادی و دوای
ئازادی عێراق،
جه‌ختیان له‌سه‌ر
داخستن و وه‌ده‌رنانی
هه‌ر باره‌گایه‌كی
توركی له‌ناو
خاكی هه‌رێمی
كوردستان
كردۆته‌وه
كه به‌هۆی ره‌وشێكی
نائاساییه‌وه
له‌هه‌رێمی
كوردستاندا
هاتبووه
كایه‌وه.
له
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا
په‌رله‌مانی
كوردستان به‌توندی
ئه‌و له‌شكركێشی
وپه‌لامارانه‌ی
سوپای توركیا
بۆ سه‌ر خاكی
هه‌رێمی
كوردستان
ئیدانه ده‌كات،
هه‌روه‌ها
داوای له‌حكومه‌تی
فیدراڵی ده‌كات
هه‌ڵوێستێكی
روون و
ئاشكرای هه‌بێت
و كاراتر ئه‌ركه
ده‌ستوورییه‌كانی
خۆی جێبه‌جی
بكات و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
هه‌موو
ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی
كرد كه به‌شێوه‌ی
نهێنی و
ئاشكرا له‌نێوان
رژێمێ پێشووێ
عێراق و
توركیادا به‌ستراون،
وێڕای ئه‌مانه‌ش
هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتننامانه
ئاشكرا بكات
كه له‌دوای
ئازادیی
عێراقه‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
توركیادا
مۆری كراون.
له خاڵێكی
دیكه دا په‌رله‌مانی
كوردستان
داوای له حكومه‌تی
هه‌رێم كرد هه‌ر
بوون و باره‌گایه‌كی
توركی له‌ناو
خاكی هه‌رێمی
كوردستان نه‌هێڵێ
به‌و ته‌واجووده
توركیه‌شه‌وه
كه به‌هۆی ره‌وشێكی
نائاساییه‌وه
له‌هه‌رێمی
كوردستاندا
هاتبووه
كایه‌وه، له‌م
رووه‌وه
داواكراوه
كه توركیا به‌زووترین
كات هێزه‌كانی
خۆی بكشێنێته‌وه‌و
دا‌واشیان له
وڵاتانی
جیهان به‌تایبه‌تی
هێزه‌كانی
هاوپه‌یمانان
له عێراق به‌سه‌رپه‌رشتی
ئه‌مه‌ریكا
كردووه كه
سه‌روه‌ری
خاكی عێراق
بپارێزن و
رۆڵی یاسایی
خۆیان بگێرِن
و هه‌ڵوێستیان
به‌رامبه‌ر
ئه‌و په‌لامارانه
بخه‌نه‌ڕوو
به‌تایبه‌تیش
ئه‌مه‌ریكا،
چونكه
پاراستنی سه‌روه‌ری
عێراقی له‌ئه‌ستۆدایه.
په‌رله‌مانی
كوردستان له
به‌شێكی دیكه‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا
پشتیوانی له
هه‌ر
ئیجرائاتێكی
پێویست ده‌كات
كه سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم و
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ
پاراستنی
هاوڵاتیانی
هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندی
و ده‌سكه‌وته‌كان
ئه‌نجامی
داوه.
جێی ئاماژه‌یه
دانیشتنه‌كه‌ی
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی
كوردستان
دانیشتنێكی
نا ئاسایی
تایبه‌ت به
هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان
له‌مه‌ڕ له‌شكركێشتی
توركیا بۆ سه‌ر
خاكی هه‌رێمی
كوردستان بوو
كه به سه‌رۆكایه‌تی
كه‌مال كه‌ركوكی
به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رچاوه
: ئاژانسی په‌یامنێر