|
سوریا:
مانگرتنی 300
زیندانی
كورد به‌رده‌وامه
(سبه‌ی):
چالاكی
مانگرتن له
خواردنی
زیندانیانی
كورد له
زیندانی عه‌درای
دیمه‌شقی
پایته‌ختی
سوریا
پێینایه 32
مین رۆژ،
هاوكات چه‌ندین
رۆژه له
وڵاتانی ئه‌وروپا
به مه‌به‌ستی
پشتیوانی له
مانگرن له
خواردنی
زیندانیانی
كورد له
سوریا ره‌وه‌ندی
كوردی له
چالاكی
كردن به‌رده‌وامن
و داوای
ئازادكردنی
ئه‌و
زیندانیانه
ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌مه‌به‌ستی
پشتیوانی
له
مانگرتوانی
كورد له
زیندانه‌كانی
سوریا، له
شاری
دۆسڵدۆرفی
ئه‌ڵمانیا
به‌ده‌یان
كوردستانی و
لایه‌نگران
و ئه‌ندامانی
په‌یه‌ده
درێژه به
چالاكی
مانگرتن له
خواردن ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كی
تره‌وه
هونه‌رمه‌ندانی
كورد، خه‌لیل
خه‌مگین،
دیار، بوله‌نت
توران، خه‌مگین
بیرهات، به‌مه‌به‌ستی
پشتیوانی سه‌ردانی
چالاكیه‌كه‌یان
كرد.
نوێنه‌ری په‌یه‌ده
عه‌بدوسه‌لام
موسته‌فا له
چالاكیه‌كه‌دا،
رایگه‌یاند
كه له
گرتوخانه‌ی
عه‌درا دا
نزیكه‌ی 300
گیراوی دۆزی
په‌كه‌كه و
په‌یه‌ده
له دژی
گوشاره‌كانی
ده‌وڵه‌تی
سوریا
مانیان له
خواردن
گرتوه.
مسته‌فا وتی:
ده‌وڵه‌تی
سوریا له
بری ئه‌وه‌ی داخوازی
مانگران به
جێ بهێنێت،
هاوشێوه‌ی
توركیا ره‌فتاریان
له‌گه‌ڵدا
ده‌كات.
شایه‌نی
باسه
بڕیاره ئه‌مڕۆ
له به‌رده‌م
پارله‌مانی
هه‌رێمی
دۆسڵدۆرف
خۆپیشاندانێك
ئه‌نجام
بدرێت. له
لایه‌كی
دیكه‌وه
كودستانیانی
دانیشتوی
شاری
یوتوبۆری
وڵاتی
سویدیش، سبه‌ینێ
به مه‌به‌ستی
پۆشتیوانی
له چالاكی
گیراونی
كورد له
زیندانی عه‌درادا،
چالاكیه‌ك
ئه‌نجام بده‌ن.
|