مامۆستایه‌کی
ئایینی له
شاری سنه بێ
سه‌روشوێن ده‌کرێ
مامۆستایه‌کی
ئایینی کوردی
دانیشتووی
سنه، که
ڕۆژی هه‌ینیی
حه‌وتووی
ڕابردوو، سه‌باره‌ت
به کوژرانی
زاڵمانه‌ی
ئیبراهیم
لوتفوڵاهی و
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
شیاوه‌تیی
(صلاحیت) چه‌ند
به‌رئه‌ندامێکی
کورد بۆ مه‌جلیسی
شوورای
ئیسلامیی
ئێران ڕه‌خنه‌ی
له حکوومه‌تی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
گرتبوو و دووی
ڕێبه‌ندانیشی
وه‌ک ڕۆژێکی
نه‌ته‌وه‌یی
به‌ناو
کردبوو،
دوێنێ یه‌کشه‌ممه
بێسه‌روشوێن
کراوه ...
به‌گوێره‌ی
سه‌رچاوه‌کانی
ڕێنێسانس له
سنه،
مامۆستا ئه‌یوبی
گه‌نجی،
لێکۆڵه‌ر،
نووسه‌ر و له
چالاکانی
ناسراو به
"میللی مه‌زهه‌بی"
و پێشنوێژی
مزگه‌وتی
"قبا" له
شارۆکه‌ی "به‌هاران"ی
سنه، دوێنێ
یه‌کشه‌ممه
له‌لایه‌ن چه‌ند
که‌سێکی "نه‌ناسراو"ه‌وه
فڕینراوه
و بۆ شوێنێکی
نایار
گوێزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له
کاتێک دایه
که هێندێک سه‌رچاوه‌ی
دیکه ئاماژه
به‌وه ده‌که‌ن
که ناوبراو
دوێنێ له
مزگه‌وتی
"قبا"، له
کاتێکدا که
له‌گه‌ڵ چه‌ند
که‌سێکی نه‌ناسراو
سواری
ترومبێلێک
بووه،
دیتراوه.
ده‌زگاکانی
ده‌وڵه‌ت تا
ئێستا هیچ
زانیارییه‌کیان
سه‌باره‌ت به
ونبوونی ئه‌و
پێشه‌وا
ئاینییه نه‌داوه‌ته
ڕای گشتی و
بنه‌ماڵه‌که‌شی
هیچ
زانیارییه‌کیان
له باره‌یه‌وه
ده‌ست نه‌که‌وتووه.
مامۆستا
گه‌نجی له
وتاری نوێژی
ڕۆژی هه‌ینیی
ڕابردوودا،
به توندی ڕه‌خنه‌ی
له کوشتنی
زاڵمانه‌ی
خوێندکاری
کورد
ئیبراهیم لوتفوڵاهی
گرتبوو و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی
شیاوه‌تیی چه‌ند
به‌رئه‌ندامێکی
کوردیشی بۆ مه‌جلیسی
شورای
ئیسلامیی
ئێران ڕيخنه
کردبوو. ئه‌و
مامۆستا
ئاینییه هه‌ر
له‌و وتاره‌یدا،
وێڕای
پیرۆزباییکردن
به بۆنه‌ی
دووی ڕێبه‌ندانه‌وه،
باسیشی له
کۆماری
کوردستان و
ڕۆڵی پێشه‌وا
قازی محه‌مه‌د
کردبوو و دووی
ڕێبه‌ندانیشی
وه‌ک "ڕۆژێکی
نه‌ته‌ه‌یی"
به‌ناو
کردبوو. گه‌نجی
هه‌ر له‌و
وتاره‌یدا جه‌ختیشی
کردبۆوه که
خه‌ڵکی کورد و
فه‌له‌ستین
وه‌ک یه‌ک
زوڵمیان لێ ده‌کرێ.
وه‌رگیراو
له ره‌نسانس
نیوز