"مالیكی
ده‌یه‌وێت
كورد بێهێز
بكات"
نه‌جات حه‌سه‌ن:
پلانه‌كانی
مالیكی له
كه‌ركوك هه‌مان
ئه‌و پلانانه‌یه
كه له خانه‌قین
دژ به كورد
ئه‌نجامدرا
زانیار
داقوقی(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی
حكومه‌تی
عێراقی
بڕیاریدا كه سه‌رجه‌م
ئه‌فسه‌ره‌كانی
سوپای
عێراقی سه‌رده‌می
به‌عس بگه‌ڕێنێته‌وه
بۆسه‌ر كاره‌كانیان
به‌هه‌مان
پله‌ی
خۆیان، به‌رپرسانی
كورد له كه‌ركوك
ئه‌و بڕیاره‌ی
حكومه‌تی
عێراقی به
مه‌ترسیدار
داده‌نێن له
شاره‌كه‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه
نه‌جات حه‌سه‌ن
به‌رپرسی
لقی 3ی
پارتی
دیموكراتی
كوردستان له
كه‌ركوك به سبه‌ی
راگه‌یاند:
نوری مالیكی
له هه‌وڵدایه
كورد له
عێراق بێ هێز
بكات، به به‌رده‌وامی
پلانی خۆی
دژ به كورد
ئه‌نجام ده‌دات،
مالیكی هه‌رله‌دوای
پلان ده‌گه‌ڕێت
تاكو یه‌كێتی
و پارتی له‌ژێر
بڕیاره‌كانی
ئه‌و بجوڵێنه‌وه
ئه‌ویش پلانه‌كانی
به‌رده‌وام
ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به
گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئه‌فسه‌ره به‌عسیه‌كان
نه‌جات وتی:
من له‌جیاتی
پارێزگاری
كه‌ركوك و سه‌رۆك
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا بم
ناهێڵم یه‌ك
ئه‌فسه‌ری
به‌عسی بۆ
شاری كه‌ركوك
بگه‌ڕێته‌وه،
چونكه ده‌بێته
هۆی
بێهێزكردنی
كورد له شاری
كه‌ركوكدا،
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه
زۆربه‌ی
زۆری له‌پلانی
دژ به كورد
به‌شداربوون.
ناوبراو وتیشی:
ئه‌گه‌ر
وابڕوات
هاورده له
كه‌ركوك
دووباره دهسهلاَتدار
ده‌بێت، ئه‌مه‌ش
مه‌ترسیه‌كی
گه‌وره بۆ
كورد له كه‌ركوك
دروست ده‌كات.
به‌رپرسه‌كه‌ی
لقی پارتی
ئه‌وه‌شی وت:
پلانه‌كانی
مالیكی له
كه‌ركوك هه‌مان
ئه‌و پلانه‌یه
كه له خانه‌قین
دژ به كورد
ئه‌نجامیدا،
سه‌ره‌تی
پلانه‌كان له
كه‌ركوكه‌وه
ده‌ستی
پێكرد ئه‌ویش
په‌سه‌ندكردنی
مادده‌ی 24ی
یاسای هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكان
بوو.
شایه‌نی
باسه دوێنێ
عه‌قید روكن
عه‌بدوڵا دلۆیی
ئامر لیوای 15
كه‌ركوكی
سوپای
عێراقی به
سبه‌ی راگه‌یاند:
به بڕیاری سه‌رۆك
وه‌زیرانی
عێراق و وه‌زاره‌تی
به‌رگری
حكومه‌تی
ناوه‌ندی سه‌رجه‌م
ئه‌فسه‌ره‌كانی
پێشووی
سوپای عێراق
ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ ناو سوپای
عێراقی به هه‌مان
پله‌ی خۆیان.
دلۆیی وتیشی:
ئێستا له كه‌ركوك
فیرقه‌ی 4ی
سوپای عێراق
ده‌ستی
كردوه به
ناو نوسینی
تاكو مانگی
12ی ئه‌مساڵیش
ناونوسینه‌كه
به‌رده‌وام
ده‌بێت، ئه‌مه‌ش
هه‌موو ئه‌فسه‌رانی
نه‌ته‌وه‌كانی
كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی
وت: ئه‌م
بڕیاره‌ی
حكومه‌تی
عێراقی سه‌رجه‌م
مفه‌وه‌زه‌كانیش
ده‌گرێته‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌و
مفه‌وه‌زانه‌ش
كه خانه‌نشین
كراون.