
|
کوردستانی
- مه‌حمود عوسمان
: شیعه و
سوننه‌كان
به دوای
فێڵێكی ترن
له كورد
دكتۆر (مه‌حمود
عوسمان) ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی
نێونه‌ران
له‌سه‌ر
لیستی هاوپه‌یمانی
له
لێدوانێكی
تایبه‌ت بۆ
(ئاژانسی په‌یامنێر)
گووتی:
"پێشتر به
ته‌وافق
چاره‌سه‌رێكمان
بۆ "ڤیتۆ"كه‌ی
تاریق هاشمی
دۆزیبۆوه و
له‌سه‌ر ئه‌وه
رێككه‌وتبووین،
كه رێژه‌ی
قه‌ره‌بوو
بۆ ده‌نگده‌رانی
ده‌ره‌وه
نه‌مێنێت و
ده‌نگده‌رانی
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بۆ
پارێزگاكه‌ی
خۆیان ده‌نگ
بده‌ن و زیاد
كردنی كورسی
پارێزگاكان
به رێژه‌ی 2.8
له سه‌دا
بێت، به‌ڵام
دواتر سوننه‌كان
ئه‌مه‌یان
ره‌تكرده‌وه،
بۆیه هه‌وڵی
دیكه هاته
ئاراوه". گووتیشی: "ئه‌مجاره
سوننه و
شیعه به
نیازن له‌سه‌ر
حیسابی كورد
رێك بكه‌ون و
به بیانوی
ئه‌وه‌ی
داواكاری
كورد مه‌ترسیداره
ده‌یانه‌وێت
یه‌ك بگرن،
شیعه‌كان به
براده‌رانی
ئێمه‌یان
گووتبوو
دواتر
داواكارییه‌كانی
ئێوه جێبه‌جێ
ده‌كه‌ین،
به‌ڵام وه‌ڵاممان
دابوونه‌وه
كه ئێمه ئه‌و
فرتوفێڵه
په‌سه‌ند
ناكه‌ین و
شته‌كانمان
به
ئاشكرایی ده‌وێت". ئه‌و ئه‌ندامی
هاوپه‌یمانی
كوردستانی
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،
ئه‌گه‌ر
داواكاری
ئێمه بۆ
دابه‌شكردنی
كورسی
پارێزگاكان
نه‌یه‌ته‌دی،
ئه‌وا تا
ئاستی
بایكۆتكردنی
هه‌ڵبژادن
هه‌نگاو ده‌نێین. دكتۆر (مه‌حمود
عوسمان) له
درێژه‌ی قسه‌كانیدا
گووتی: "شیعه
زۆر به دوای
فێڵ ده‌گرێت
و ئه‌گه‌ر
شیعه له‌گه‌ڵ
سوننه رێك
بكه‌ون ئه‌وه
پشت له ئێمه
ده‌كه‌ن و
داواكاری
ئێمه
پشتگوێ ده‌خه‌ن". |
|