كرێس
كۆچێرا: گه‌وره‌ترین
كێشه‌ی
كوردستان "گه‌نده‌ڵییه"
مێژنووس‌و
رۆژنامه‌نووسی
ناوداری فه‌ره‌نسی‌و
دۆستی كورد،
كرێس كۆچێرا
ئاماژه به‌وه
ده‌كات كه یه‌كێتی‌و
پارتی ده‌رباره‌ی
كێشه‌ی كه‌ركوك
یه‌كده‌نگ‌و
یه‌ك هه‌ڵوێست
نین‌و ده‌ڵێت
"گه‌وره‌ترین
كێشه‌ی هه‌رێمی
كوردستانیش
بێ قانونی‌و
گه‌نده‌ڵییه".
Dengê Azad: له‌میانه‌ی
گفتوگۆیه‌كدا
له‌گه‌ڵ به‌شی
ئینگلیزی سایتێكی
كوردیدا،
كۆچێرا ده‌ڵێت
"گه‌نده‌ڵی‌و
كاری بێ
یاسایی كه
بووه به‌دیارده‌ی
هه‌ره گرنگی
هه‌رێمی
كوردستان،
رۆژ به‌رۆژ مه‌ودای
نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی
هه‌رێم‌و خه‌ڵك
قوڵ‌و به‌رفراوان
ده‌كاته‌وه،
له‌سه‌ر كورد پێویسته
شێلگیرانه
هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌م گرفته
گه‌وره‌یه
بدات".
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی
كێشه‌ی كه‌ركوكیش
ده‌ڵێت "سه‌ڕه‌رای
ئه‌و په‌یوه‌ندییه
باشه‌ی له‌نێوان
یه‌كێتی‌و
پارتیدا سه‌باره‌ت
به‌زۆر مه‌سه‌له
له‌ئارادایه،
كه‌چی ده‌رباره‌ی
كێشه‌ی كه‌ركوك
ئه‌وان به‌ئاشكرا
یه‌ك ده‌نگ‌و یه‌ك
هه‌ڵوێست
نین".
كۆچێرا
ئاماژه به‌وه‌ش
ده‌كات كه
"وێڕای هه‌موو
گرفت‌و ئاسته‌نگه‌كانیش،
گرنگ ئه‌وه‌یه
كورد گه‌شبین
بن‌و ده‌بێت
ئه‌وه‌ش
بزانن كه چاره‌سه‌ر
كردنی كێشه‌كانیان
به‌رێگه‌ی
چاكسازی‌و
ریفۆرمدا
تێده‌په‌ڕێت".
ئاوێنه:
02/10/2008