له ئاهه‌نگی
نه‌ورۆز له
قامیشلو 3 که‌س
شه‌هید و 5 یش
بریندار بوون
له ئاهه‌نگی
نه‌وروز که
ڕۆژی 20/03/2008 له
شاری قامیشلو
به‌ڕێوه چوو
. هێزه‌کانی ئه‌منی
سوریا ته‌قه‌یان
له ئاهه‌نگگێڕان
کرد وله ئه‌نجامدا 3 که‌سیان
شه‌هید و 5 ی
دیکه‌شیان
بریندار کرد و
جارێکی دیکه
شادی و خۆشی
نه‌ورۆزیان
له‌و پارچه‌ی
وڵاته‌که‌مان
کرده شین.
له‌و پێوه‌ندیه‌دا
، سه‌کۆی
سوریا بۆ مافه‌کانی
مرۆڤ داوای له
سه‌رۆکایه‌تی
حکومه‌تی سوریا
کرد که
کوشتاری
هاووڵاتیان
ڕابگرێت و
لێکۆڵینه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌و
که‌سانه بکرێت
که ئه‌و کاره‌ساته‌یان
خۆلقاندوه و
ده‌ستدرێژیان
کردوه‌ته سه‌ر
هاووڵاتیان .
ڕێکخراوی مافی
مروڤی سوریا
ڕایگه‌یاندوه
که له‌و ده‌ستدرێژیه‌دا
. 3 که‌س به
ناوه‌کانی محه‌مه‌د
زه‌کی ڕه‌مه‌زان
ته‌مه‌ن 25 ساڵ ،
محه‌نه‌د مه‌حمود
حسه‌ین ته‌مه‌ن 18 ساڵ و
محه‌مه‌د خه‌لیل
ته‌مه‌ن 36 ساڵ
گیانیان له‌ده‌ست
داوه وئه‌کره‌م
ئیبراهیمی الیوسف
ته‌مه‌ن 23 ساڵ
، ریاز ئه‌بو
ریدور ومه‌حیه‌دین
جه‌میل یه‌حیا
35 ساڵ ، محه‌مه‌د
خێر حاجی خه‌له‌ف
ته‌مه‌ن 25 ساڵ
و که‌سێکی تر
که ناوه‌که‌ی
نه‌زانراوه بریندار
بوون .
ئه‌وه یه‌که‌م
جار نیه که
هێزه ئه‌منیه‌کانی
سوریا له یاد
و بۆنه و
کۆڕه‌کاندا ته‌قه
له
هاووڵاتیانی
کورد ده‌که‌ن
و کاه‌رساتی
له‌م جۆره ده‌خولقێنن