کۆشنه‌ر
داوا ده‌کات
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
عێراق له
کوردستانه‌وه
ده‌ست پێ‌بکات
له
میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
داخراوی
وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خشدا،
برنارد
كۆشنێر وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا
له‌باره‌ی
بنیاتنانه‌وه
و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
عێراق
پێشنیاری كرد
كه ئه‌و پرۆسه‌یه
پێویسته له
كوردستانه‌وه
ده‌ست
پێبكرێت
چونكه له
رووی ئه‌منیه‌وه
سه‌قامگیره
و دواتریش
قۆناغ دوای
قۆناغ بۆ
ناوچه‌كانی
دیكه‌ی عێراق
بگوازرێته‌وه.
كۆشنێر له
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
داخراودا كه
بیست وڵاتی
كۆمه‌كبه‌خش به‌شداریان
تیایدا
كردبوو گوتی: عێراق
وڵاتێكه
ململانێیه‌كی
دێرینی له
رووی كلتوور و
مه‌زهه‌ب و
ئاینه‌كانه‌وه
تێدایه، ئه‌وه‌ش
یه‌كپارچه‌یی
ئه‌و وڵاته ده‌خاته
مه‌ترسیه‌وه،
بۆیه
پێویسته له
سه‌ره‌تادا
ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی
ناوچه‌كانی
كوردستان بكه‌ین،
پێم وایه ئه‌گه‌ر
له‌وێوه ده‌ستمان
پێكرد ئه‌وا
به‌ره‌به‌ره
بۆ ناوچه‌كانی
دیكه‌ی عێراق ده‌گوازرێته‌وه.
ناوبراو
داواشی له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان
كرد كه چه‌ند
شاره‌زایه‌كی
بواری
ئابووری و
دارایی و
چاكسازی ده‌ستووری
له چوارچێوه‌ی
كاره‌كانی خۆی
بۆ ئه‌و وڵاته
دابین بكات