
|
ڕاپۆتی یه‌که‌م
رۆژی
کۆنفرانسه‌که‌ی
ستۆکهۆم
تاهیر
خالیدی که
وتاری کرانه‌وه‌ی
کۆنفرانسی
پێشکه‌ش
کرد، پێشینه‌یه‌کی
له مێژووی
بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازیی
کوردی رۆژهه‌ڵاتی
له کاتی به
ده‌سته‌ڵات
گه‌یشتنی
کۆماری
ئیسلامی‌دا
گێڕایه‌وه
و ئاماژه‌ی
به‌وه کرد
که حیزبه‌کان
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
نه‌یانتوانی
هاوئاهه‌نگی
و هاوکاریی
خۆیان په‌ره
پێ بده‌ن بۆ
ململانێ له‌گه‌ڵ
ڕژیم، هه‌ر
وه‌ک باسیشی
له
ناکۆکییه
نێوخۆییه‌کان
و شه‌ڕی
نێوان "حیزبه
سه‌ره‌کییه‌کان"
کرد. خالیدی ئه‌و
پێشێنه‌یه‌ی
به دۆخی
ئێستای
کوردی رۆژهه‌ڵاته‌وه
گرێ دایه‌وه
و ده‌ستنیشانی
کرد که ئه‌وه
وای کردووه
که هیچ جۆره
یه‌کگرتوویی
و یه‌کڕیزییه‌ک
له نێوان رێکخراوه‌کانی
ناوخۆش مه‌یسه‌ر
نه‌بێ و ئه‌وه‌شی
به "سه‌رلێشێواوی"
وه‌سف کرد که
که‌س نایه‌وێ
خۆی بکاته
خاوه‌نی. هه‌ر له‌و
وتاره‌یدا
هه‌موو
تاکێکی به‌شدار
له جووڵانه‌وه‌که‌ی
به به‌رپرسیار
زانی له
پێکهێنانی
ئه‌و دۆخه و
گوتی:
رابردوو، ئه‌مرۆ
و داهاتووی
بزووتنه‌وه‌ی
کورد به‌رهه‌می
مشوور و کرده‌وه
یان
بێمشووری و
بێکرده‌وه‌یی
ئێمه‌یه." وتاری کرانه‌وه‌ی
کۆنفرانس
وێرای
ئاماژه به
خۆپیشاندانه
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی
هاوینی
ڕابردووی
ئێران، باسی
ئه‌وه‌ی کرد
که کوردیش
تا راده‌ه‌یه‌ک
له‌و
خۆپیشاندانانه‌دا
به‌شدار و
قوربانیشیان
بۆ داوه به‌ڵام
جه‌ختیشی
کرده‌وه که
لایه‌نی
کوردی "به‌پێی
وه‌زن و پێگه‌ی
خۆی به‌شدار
نه‌بوو".
خالیدی ئه‌وه‌شی
بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه
که کورد
لێکدانه‌وه‌یه‌کی
قووڵی له سه‌ر
ئه‌و قه‌یرانه
سیاسییه‌ی
ئه‌ورۆی
ئێران نییه. تاهیر خالیدی
ئه‌وه‌شی
راگه‌یاند
که "وه‌ڕێخستنی
باس و
وروژاندنی
هه‌ندێک
بابه‌ت ده‌توانێ
کاریگه‌ریی
راسته‌وخۆو
ناڕاسته‌وخۆی
هه‌بێ" و
کۆنفرانسه‌که‌شی
به "
ئامرازێک بۆ
په‌ره‌پێدان
به باسی
گرینگ و چاره‌نوس
سازی ئه‌ورۆی
بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان" وه‌سف
کرد. خالیدی هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه
کرد که
حیزبه‌کان
پێشوازیی
پێویستیان
له
کۆنفرانسه‌که
نه‌کردووه،
ئه‌گه‌رچی
هه‌موویان
به قسه
بیرۆکه‌که‌یان
پێ باش بووه.
به گوێره‌ی
قسه‌کانی
خالیدی
حیزبه‌کان
به‌شدارنه‌بوونی
خۆیان بۆ به‌شداریی
هێندێک که‌س
و لایه‌ن
گێڕاوه‌ته‌وه
که لای ئه‌وان
ته‌ئید
ناکرێن.
خالیدی
ئاماژه‌ی به‌وه
کرد که
حیزبه‌کان
"حازر به
دیالۆگ له‌گه‌ڵ
هه‌ڵگری ئه‌و
فکر و
بۆچوونه‌ن
که خۆیان
نزیکن" و ئه‌وه‌شی
به پاشماوه‌ی
کولتوورێکی
نادێموکراتانه
زانی که وه‌ک
ئه‌و گوتی
"گه‌وره‌ترین
زه‌ره‌ری به
بزووتنه‌وه‌ی
کورد گه‌یاندووه
و یه‌کێکه
له کۆسپ وته‌گه‌ره‌کانی
هه‌ره به‌رچاوی
سه‌ر رێگای
یه‌کڕیزیی
هێزه به‌شداربووه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی
کوردی‌دا." به‌شی دووهه‌می کۆنفرانسه‌که
به وتاری
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان له
لایه‌ن د.
ئاسۆ حه‌سه‌نزاده‌وه
ده‌ستی
پێ‌کرد و هه‌ر
یه‌ک له
نوێنه‌رانی
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان و
رێکخراوی
خوێندکارانی
کوردیش
ڕوانگه‌ی
خۆیان له سه‌ر
بابه‌ته‌که
پێشکه‌ش کرد. کۆنفرانس به
خوێندنه‌وه‌ی
په‌یامی
حیزبه‌کان و
وتاری د. عه‌باسی
وه‌لی و
گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی
به‌رده‌ام بوو.
د. عه‌باسی وه‌لی
که له
کۆنفرانسه‌که‌دا
باسێکی
تیۆریی
پێشکه‌ش
کرد، باسی ئه‌وه‌ی
کرد که قه‌یرانی
ئێران له سه‌رده‌می
دووی
خورداددا قه‌یرانی
مه‌شروعیه‌ت
بووه، له
کاتێکدا
ئێستا له‌گه‌ڵ
قه‌یرانی
حاکمیه‌ت
رووبه‌ڕوویه.
د. وه‌لی
هاوفکر نییه
له گه‌ڵ
رۆشنبیرانی
فارس و ئازه‌ری
که قه‌یرانی
ئێستا به قه‌یرانی
مه‌شروعیه‌ت
ده‌زانن و وه‌بیریشی
هێنایه‌وه
که ساڵی 2001
باسی له‌و
"کوده‌تا"یه
کردووه که
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
هاوینی
رابردوو له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
کرا. هه‌روه‌ها
باسی ئه‌وه‌ی
کرد که له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ده‌وره‌ی ده‌یه‌می
سه‌رکۆماریدا
"ئه‌وه‌ی له
ئێران ڕووی
دا وه‌زعێکی
تایبه‌تی
سیاسیی هێنا
پێش که له‌وانه‌یه
له 50 یان 100
ساڵدا جارێک
بێته پێش که
ئه‌و به "وه‌زع
یان له‌حزه‌ی
ئیستیسنا" به‌ناوی
کرد و له‌و
بواره‌وه
گوتی که ئه‌و
چرکه‌ساته
چرکه‌ساتی
بڕیاردانه،
به‌ڵام نه‌ک
هه‌ر
بڕیاردانێک،
به‌ڵکوو
چرکه‌ساتێکه
که ده‌سته‌ڵاتی
سیاسی بڕیار
ده‌دا "شه‌رعیه‌تی
خۆی به‌ده‌ستی
فه‌سخ بکا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی مه‌وجودیه‌تی
خۆی
بپارێزێ". هه‌ر له‌و
کۆنفرانسه‌دا
خاتوو گوڵاڵه
شه‌ره‌فکه‌ندیش
وتارێکی له
سه‌ر ناوی
خۆی پێشکه‌ش
کرد که
تێیدا باسی
له به‌شداری
یان به‌شداری
نه‌کردنی
کورد کرد له‌و
پرۆسه
سیاسییه‌دا
که دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان
له ئێران ده‌ستی
پێ کردووه و
وێرای روون
کردنه‌وه‌ی
خاڵه
جیاوازه‌کانی
دوایین هه‌ڵبژاردنی
سه‌رکۆماریی
ئێران له به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئه‌وانی
پێشوودا،
ئاماژه‌ی به‌وه
کرد که
پێویسته
جیاوازی له
نێوان حیزب و
رێکخراوه‌کانی
ده‌ره‌وه و
ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌دا
دابنرێ که
له ناوخۆ هه‌یه.
وه‌ک شه‌ره‌فکه‌ندی
فۆرموله‌ی
کرد، ئه‌وانه‌ی
له نزیکه‌وه
له‌گه‌ڵ وه‌زعه‌که
ڕووبه‌ڕوون،
"دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
کۆماری
ئیسلامی ده‌گۆڕنه‌وه
به دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد". نوێنه‌ری
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان له
سه‌ره‌تای
وتاره‌که‌یدا
ئاماژه‌ی به‌وه
کرد که هه‌وڵه‌کانی
دیالۆگی
نێوان حیزب و
رێکخراوه‌کان
و حیزب و رۆشنبیرانی
کورد سه‌رکه‌وتوو
نه‌بووه و
له‌و بواره‌وه‌ش
ره‌خنه‌ی له
هه‌ڵوێستی
خۆیان و
رۆشنبیرانیش
گرت سه‌باره‌ت
به‌و که‌موکوڕییه.
حه‌سه‌نزاده
هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌ی
وێرای
ئاماژه به
هه‌ڵوێستی
له‌یه‌ک
دووری حیزب و
رێکخراوه‌کان
له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌کانی
هاوینی
ڕابردووی
ئێران، ده‌ستنیشانی
کرد که "ده‌بوو
حیزبه‌کان
له هێندێک
بواردا هه‌ڵوێسته‌کان
له قالبی
رێکخراوه‌یی
بێنه ده‌رێ.
روونیشی
کرده‌وه که
حیزبه‌که‌ی
ئاماده
بووه ده‌ست
له هه‌ڵوێستی
خۆی هه‌ڵگرێ
له‌پێناو گه‌یشتن
به هه‌ڵوێستێکی
هاوبه‌شی هه‌موو
حیزبه‌کاندا.
هه‌ر له‌و
کۆنفرانسه‌دا
نوێنه‌ری
پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان جه‌عفه‌ر
تیکان ته‌په،
لای خۆیه‌وه
به ره‌خنه‌یه‌ک
له به‌ڕێوه‌به‌رانی
کۆنفرانسه‌که
ده‌ستی
پێ‌کرد،
چوونکا وه‌ک
ئه‌و گوتی
"جێگای
خاڵێکی ئه‌ساسی
خاڵییه و ده‌بوایه
ته‌سیر و ده‌وری
بزووتنه‌وه‌ی
کورد له به‌شه‌کانی
دیکه‌ی
کوردستان
جێگای هه‌بوایه
که کاریگه‌ریی
راسته‌وخۆ و
ناڕاسته‌وخۆیان
به‌سه‌ر
رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه‌وه
هه‌یه" تیکانته‌په
ئه‌و بابه‌ته‌ی
بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه
که رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به
ده‌یان ڕایه‌ڵ
و پۆی
نیشتمانی و
نه‌توه‌ییه‌وه
به به‌شه‌کانی
دیکه‌ی
کوردستانه‌وه
لکاوه و ده‌بوایه
ئه‌وه به‌ر
چاو گیرابا. له به‌شێکی
دیکه‌ی
کۆنفرانسه‌که‌دا
باسێکی
کورتی
تیۆریش له‌بابه‌ت
چه‌مکی
"شارۆمه‌ندێتی"
له نێوان د.
ئاسۆ حه‌سه‌نزاده
و پرۆسفۆر عه‌باسی
وه‌لی هاته
ئاراوه. عه‌باسی
وه‌لی له
وتاری سه‌ره‌کیی
خۆیدا ره‌خنه‌ی
له وتارێکی
کۆنی حه‌سه‌نزاده
گرت که وه‌ک
ئه‌و گوتی
رووکه‌شیانه
بووه و له‌و
تاریفه نه‌گه‌یشتووه
که ئه‌و له‌سه‌ر
چمکه‌که
کردوویه‌تی. لای خۆشیه‌وه
د. حه‌سه‌نزاده
ئاماژه‌ی به‌وه
کرد که ئه‌و
چه‌مکه له
سه‌ره‌تاوه
له فه‌رانسه
ده‌کارکراوه
و ئه‌زموونی
ئه‌و وڵاته‌شی
به
نادێموکراتیک
زانی که
تێیدا مافی
که‌مینه‌کان
پێشێل ده‌کرێ. (له‌و
بواره‌وه
له رۆژانی
داهاتوودا
زانیاریی
زیاتر بڵاو
ده‌که‌مه‌وه)
درێژه‌ی
وتاره به‌شداره‌کانی
ئه‌مرۆ و
داهاتووی
کۆنفرانسه‌که،
له رۆژانی
داهاتوودا
له به‌شی
"ته‌وه‌ر"ی
رێنێسانس‌دا
بخوێننه‌وه. |
|